السبت، 4 مايو 2013

پشتبەستن تەنها بە خودای گەورە (بۆچی بەڵاو تاقیکردنەوەی سووریا درێژەی کێشا)

 به‌شی دووه‌م:
حیکمەتی چوارەم: خودای گەورە دەیەوێ دڵی بەندەکانی شام تەنها بەو پەیوەست بن نەك بەکەسانی تر. برایەکانمان لە شام دروشتمی (ما لنا غيرك يا الله) یا بەرز کردەوە، ئەمە دروشمێکی زۆر بەرزە، ئەگەر هەڵگرەکانی ڕاست بکەن ئەوکات ئەو ئایەتەی خودای گەورە دەیانگرێتەوە ((ومن يتوکل علی الله فهو حسبه)) (هەرکەسێك پشت بەخودای گەورە ببەستێ تەنها خودای گەورە بەسە بۆی) .. هەر بۆیە بۆ ئەوەی هەڵگرەکانی ئەو دروشمە ڕاست بکەن و دڵیان تەنها بە خوداوە پەیوەست ببێ ئەوکات هەردەبێ پەروەردە بکرێن.. پەروەردەیەکی درێژ خایەن بەجۆرێك دڵەکان خاڵی ببنەوە لە خۆ بەستنەوە بە هەموو هۆکارەکانی سەر زەوی ، چونکە پشت بەستنی ڕاستگۆیانە بە خودای گەورە مەقامێکی زۆر بەرزە و نایەوێ کەسێکی تر بێتە نێو ئەو پشت بەستنەوە .. هەر بۆیە ئەو پشت بەستنە بەخودای گەورە لەدەرەوەی بازنەی دڵ دەبێ هەتا ئەوکاتەی ئەو دڵە تەواو پاك دەبێتەوە لەهەر هەموو هۆکارەکانی سەر زەوی جگە لە خودای گەورە.
برایەکانمان لە سووریا پشتیان بەست بەخودای گەورە و ڕوویان کردە خودای گەورە، بەڵام ئەو ڕووکردنە پێویستی بە پاك کردنەوە هەیە، هەر بۆیە ئەگەر چاوێك بگێڕین بە ناوەکانی ئەو ڕۆژانی هەینیانەی لەسەرەتای دەست پێکردنی شۆڕشەوە ئەوکات تێبینی دەکەین کە چۆن هێدی هێدی پەرەی سەند کاتێك بە داواکاری ئینسانی گشتی دەستی پێکرد پاشان چۆن شێوازێکی تری هەڵگرت بە لەدەرگە دانی هۆکارەکانی سەر زەوی و هەوڵدان بۆ ڕازی کردنی کەمینە، پاشان چۆن بێ ئومێد بوون لە مرۆڤەکان دەستی پێکرد و دوای ئەوە پەیوەست بوون بە خودای مرۆڤەکان دەستی پێکرد، ئەمە ئەو جۆرە پەروەردەیەیە کە دەست دەکەوێت لە دوای بەڵا و تاقیکردنەوەی درێژ خایەن.
چ وانەیەك وەردەگیرێ لە پەرەسەندنی ئەو دروشمانە؟
سەرەتا براکانم ڕوونی دەکەینەوە کە باسەکەی ئێمە دەربارەی مەشرووعیەتی داواکردنی دەست تێوەردانی ووڵاتان یان ڕاگرتنی هێشتنی ئاسمانی یان چەك بەخشین بە سوپای ئازاد (الجيش الحر) نیە، هەروەك دەزانین کە نەبوونی ناوی خودای گەورە یان هەندێك ئایەتی قورئانی مانای ئەوە نادات هەڵگرەکانی ئەو دروشمانە ئیمانیان کەم بۆتەوە بە خودای گەورە، بەڵکو باسەکەی ئێمە لەسەر ئەو مانایانەیە کە دروشمەکان دەیان بەخشن لەسەر حاڵەتی دەروونی براکانمان بۆ ئەوەی بە ووردی سەیری پەروەردەی ئیلاهی بکەین بۆ بەندەکانی وە چۆن مرۆڤ بە حاڵەتی جیا جیا تێدەپەڕێ کاتێك تووشی بەڵای درێژخایەن دەبێت، وە بۆ ئەوەی ڕێگەی خێراکردنی دەربازبوون بگرینە بەر.
کەواتە تێبینی چی دەکەین:
١-یەکەم هەینی دوای چوار مانگ لە بەرواری ٢٢ی تەمموز ٢٠١١ بەناوی (نەوەکانی خالید) بوو، ئەمە یەکەم دروشمە ڕووێکی ئاینی هەڵدەگرێ ئەگەر تێپەڕین بەسەر هەینیەکانی شەهیدەکان لەسەرەتاکانی شۆڕشەوە، بەجۆرێك کە ووشەی شەهید زۆرێك بەکاردێ بە زەقی وەك تەعبیرێك بۆ هەرکەسێك دەکوژرێ لە پێنا و ئازادی و نیشتیمان .. کەواتە چوار مانگ تێپەڕی و ناوی هەینیەکان هیچ سیمایەکی ئیسلامیان پێوە نەبوو.
٢- هەندێك لە دروشمەکان سیمایەکی پشت بەستنیان پێوە دیار بوو بۆ لای گاور و عەلەویەکان یان سوپا هەروەك بڵێی خۆ دزینەوەیەك بوو لە ناونانی شۆڕشەکە بەوەی شۆڕشێکی ئیسلامی نیە، وەهەندێك لە دروشمەکانی تر زاراوەی سیستەمە جیهانیەکانی هەڵدەگرت وەكو "الشرعية"، تجميد العضوية، طرد السفراء، المجلس الوطني، وەهەندێكیش ڕوویان دەکردە بەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
٣- لەگەڵ درێژبوونەوەی بەڵاو تاقیکردنەوە بێ ئومێدی زیادی کرد بەرامبەر بەهەموو ئەو لایەنانە و چیتر وای لێهات ئەو دروشمانە هێدی هێدی نەمێنن و لە جیاتی ئەمانە دروشمەکانی ڕوو کردن بەرەو خودای گەورە دەستی پێکرد.

کەواتە لە کۆتایی دا لەو ماوەیەی ڕابردوودا چی ڕوویدا لەو شۆڕشەدا؟

برایەکانمان لە شام بەسەر طاغووتدا شۆڕشیان کرد، وە پشتیان بە خودا بەست، بەڵام هێشتا دڵەکان بەتەواوی بۆ خودای گەورە خاڵی نەبۆتەوە، وە هێشتا هەندێك پەیوەست بوونی پێوە دیارە بە هۆکارەکانی زەوی، وایان زانی بەڵایەکە زوو نامێنێ، بەڵام درێژەی کێشا، بۆیە ڕوویان کردە بەدیلەکانی سەر زەوی، بەڵام پشتی تێکردن .. پاشان دیسانەوە گەڕانەوە بۆ ڕوو کردن بۆ خودای گەورە .. کەچی هێشتا دڵەکان پێویستیان بە پشت بەستنی تەنها بۆ خودا هەیە .. دیسانەوە بەڵایەکە درێژەی کێشا و سەر لەنوێ ڕوویان کردەوە بەدیلەکانی سەر زەوی، بەڵام هیچیان لێ نەدیت تەنها سەرشۆڕی و پشت تێکردن و خەیاڵ نەبێ، ئەوە بوو موعاناتێك و قەهرێك و بێ ئومێدی یەکی زۆریان چێشت بەرامبەر بە دروست کراوەکان!
ئەی خەڵکی ئێمە لە شام ... ئێمە بەشەرمەوە پێتان دەڵێین چونکە ئێمەش وەك ئێوە زەلیل و بەردەستین و نەمانتوانی بەتەواوی سەرتان بخەین.. پێتان دەڵێین لە کاتێك دا ئێوە فێرمان دەکەن بەڵام لە سایەی ((وذكر فإن الذكرى تنفع المؤمنون))، لە سایەی سەرخستنی ئێوە بە ئامۆژگاری پێتان دەڵێین: دوای دەست گرتن بە هۆکارە ماددیە شەرعیەکان لە جیهاد و یارمەتی لەلایەن موجاهیدانەوە، خۆتان بەدوور بگرن لەهەموو هۆکارەکانی سەر زەوی بۆ ئەوەی دڵ بەتەواوی پەیوەست ببێ بە خودای گەورە و شایەنی ئەم ئایەتە بن ((ومن يتوكل على الله فهو حسبه)).
ئەمە ئەو ساتەیە کە ئێوە فێری پەروەردەی خودایی دەبن و بێئومێد دەبن لە هەموو هۆکارەکانی سەر زەوی ، وە تام و چێژی تاڵی لاوازی و بێ دەسەڵاتی خۆتان دەکەن لەسەر خەڵکی ... ئەمە ساتەکانی بێ ئومێدی و ووشکی و بێ هیوایی یە لەهەموو شتێك و خاڵی بوونەوەی دڵە لەهەموو شتێك .. ساتی نەمانی هیوا لەهەموو شتێك .. هەموو شتێك! .. ئا ئەم ساتە باشترین کات و ساتە وەختە بۆ ئەوەی بە ڕاست گۆیانە هەست بکەن بە ڕوو کردنە خودای گەورە و دڵەکانی لێ پڕ بکەن ! ئەوکاتیش سەرکەوتن و ڕزگار بوون چەندە نزیکە.
ئەی سەرکردەکانمان لە شام، ساتە وەختەکانی پێغەمبەران علیهم الصلاة والسلام بهێننەوە بیر خۆتان .. ڕاستە ژیانی پێغەمبەران هەر هەمووی پەیوەست بوون بووە بە خوداوە، بەڵام خودای گەورە پێغەمبەرەکانی خۆی پەروەردە کردووە و وای لێکردوون ڕووبەڕووی توندترین تاقی کردنەوە ببنەوە بۆ ئەوەی ئەو پەیوەست بوونەی ئەوان بە خودای گەورە تەواوێك پاك ببێتەوە و لە بەرامبەردا بگاتە لوتکەی بێ ئومێدی بەرامبەر بە دروست کراوەکان ، ئینجا ڕزگاربوون بێت.
خودای گەورە دەفەرموێ: ((لقد كان في قصصهم عبرة لأولي الألباب)). دەبا بەیەکەوە عیبرەت وەرگرین لە چیرۆکی پێغەمبەران عليهم السلام.
هەروەك ئەو ساتەی نوح دوعای بۆ خودا کرد: (أني مغلوبٌ فانتصر)...خودای گەورەش نوح و ئەوانەی لەگەڵی بوون ڕزگار کردن لە کەشتیەکە.
هەروەك ئەو کاتەی ئیبراهیم گوتی:( حسبي الله ونعم الوكيل) و دڵەکەی تەنها پەیوەست ببوو بە خودای گەورە.. خودای گەورەش ئاگرەکەی بۆ سارد و سەلامەت کرد لەسەری.
هەروەك یونس بۆی دەرکەوت ئەو بەڵایەی تووشی بووە لەبەر گوناهێك بووە بۆیە گوتی: (لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين) .. خودای گەورەش ڕزگاری کرد لە غەم و دەریهێنا لە ناو سکی حووتەکە.
وەك ئەو کاتەی موسا بە دڵنیایی یەوە دەیزانی خودای گەورە سەری دەخات و گوتی: (إن معي ربي سيهدين) خودای گەورەش ڕزگاری کرد و خۆی و قەومەکەی کردە میراتگری ڕۆژئاوا و ڕۆژ هەڵاتەکانی سەر زەوی.
هەروەك ئەیيووب بانگی پەروەردگاری خۆی کرد (أني مسني الضر وأنت أرحم الراحمين) .. خودای گەورەش غەم و مەینەتی و نەخۆشیەکەی لەسەر لابرد و هەموو ماڵ و سەروەتەکەی بۆ گێڕایەوە.
هەروەك ئەو کاتەی یوسف دڵی خۆی خاڵی کردەوە لە پەیوەست بوون بە مەلیك و لە دەرچوونێکی لێڵ لە زینداندا بۆیە گوتی: بڕۆ بگەڕێوە بۆ لای گەورەکەت و پرسیاری لێ بکە .. هەر بۆیە خودای گەورە ڕزگاری کرد لە زیندان و دەسەڵاتی پێ بەخشی و توانایەکی بەرزی پێ بەخشی لەسەر زەوی لە دوای بێ دەسەڵاتی.
هەروەك یەعقوب باوەڕی تەواوی بە بەزەیی خودای گەورە کرد و بە کوڕەکانی گوت: (ولا تيأسوا من روح الله) ... ئەوە بوو خودای گەورەش کوڕەکان و چاوە ساغەکانیشی بۆ گەڕاندەوە.
وەك کاتێك محمد صلی الله علیه وسلم گوتی: (لا تحزن إن الله معنا) .. خودای گەورەش لە شمشێری موشریکەکان ڕزگاری کرد کاتێك لەسەر سەریەوە وەستا بوون لە بیابان و بە سەلامەتی گەیاندی بۆ مەدینە و تەمکینی پێ بەخشی لەدوای بێ دەسەڵات بوون.
وەك ئەو ساتەی هەر سێ هاوەڵەکە نەچوون بۆ جیهاد بەبێ هیچ عوزرێك تا وای لێهات زەویان لێ تەنگ بوو وە نەفسی خۆیان لێ تەنگ بوو بێ ئومێد بوون لەهەموو شتێك تا وای لێهات تەواوێك بۆیان دەرکەوت کەهیچ شتێك ڕزگاریان ناکات تەنها خودای گەورە نەبێ و پاشان نەجاتیان بوو.
ئەمە ساتی بێ ئومێد بوونە لە دروست کراوەکان، هەربۆیە تەنها پاڕانەوە دەمێنێ لە خالیق، ئەوکات ڕزگار بوون و نەجات بوون بە خێرایی دێت: ((حتى إذا استيأس الرسل وظنوا أنهم قد كذبوا جاءهم نصرنا فنجي من نشاء ولا يرد بأسنا عن القوم المجرمين)). يوسف
ئەمە ساتە وەختی یەقین بوونی دڵسۆزانەی ڕاست گۆیانەیە بە خودای گەورە، وە باوەڕی تەواوە بە قودرەتی ئەو بۆ ڕزگار کردنی ئێمە ئەگەر هەموو هۆکارەکانی تر بفەوتێن و هەموو ئوممەت کۆ ببنەوە بۆ ئەوەی سوودێکمان پێ بگەیەنن ئەوا ناتوانن ئەگەر خودای گەورە بۆت نەنووسێ، وە ئەگەر هەر هەموویان کۆ ببنەوە بۆ ئەوەی زەرەرێكت پێ بگەیەنن ناتوانن تەنها بە شتێك ئەگەر خودای گەورە لەسەرت بنووسێ.
ئەی ئەهلی ئێمە لە شام ... ئێمە وای دەبینین کە خودای گەورە ئێوەی بۆ ئەرکێکی مەزن ئامادەکردووە، ئەرکی سەرکردایەتی ئوممەت، بۆیە هەرکەسێك ئەو شەڕەفەی پێ ببەخشرێ پێویستە دڵی خۆی تەواوێك پەیوەست بکات بە خودای گەورە، بۆیە کاتەکە بۆ خۆتان کورتتر بکەنەوە، چونکە هەرکاتێك ئەو دڵە پەیوەست بوونی لە غەیری خودای گەورە تێدا بوو ئەوکات بەڵایەکە زیاتر درێژە دەکێشێ تا ئەوکاتەی دڵەکان پاك دەبنەوە، جا بۆیە هەرکاتێك گەیشتن بەو کاتە ئەوکات سەرکەوتن زۆر نزیك دەبێ ... سەرکەوتنی خودای گەورە نزیكە بەڵام ئەوە ئێمەین لێی نزیك دەبینەوە بە پاك بوونەوەی تەواو بۆ خودا یان لێی دوور دەکەوینەوە بە خۆ پەیوەست کردن بە غەیری ئەو.
بۆیە خۆتان بپارێزن لە بانگەشەی جاهیل و نەفامەکان، ئەوانەی داوای گێڕانەوەی دروشمەکانی بەها نیشتیمانی و مرۆڤایەتیەکان دەکەن و دەیانەوێ ئەو دروشمانە سیمایەکی ئاینی هەڵنەگرن، بە واتای ئەوەی ئەم دروشمانە بەتاڵ بێتەوە لە پەیوەست بوون بە خودای گەورە، جا ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵی ئەوانتان کرد ئەوکات بەرەو چارەگی یەکەم دەگەڕێنەوەو دووبارە گوم دەبنەوە لە نێو کۆڵانە تەسك و تروسکەکانی هۆکارەکانی سەر زەوی و دوور دەکەونەوە لە پەیوەست بوونی تەواو بە خودای گەورە، ئەوکاتیش بەڵایەکە درێژتر و درێژتر دەبێتەوە هەتا ئەوکاتەی وانەی خودای گەورە فێردەبنەوە جارێکی تر.
بۆیە ئەی گەورەکانی ئێمە جێگیر بن لەسەر (ما لنا غيرك يا الله)، وە جێگیر بن لەسەر (إخلاصنا خلاصنا)، وە جێگیر بن لەسەر (إن ينصركم الله فلا غالب لكم)، وە جێگیر بن لەسەر (الله أكبر)، وە جێگیر بن لەسەر (لن نركع إلا لله)، وە جێگیر بن لەسەر (نصر من الله وفتح قريب) ، وە جێگیر بن لەسەر (إن تنصروا الله ينصركم)، ئەوکاتیش ئەگەر بە دڵنیایی یەوە ئەمانەتان دووبارە کردەوە بەدڵێکی تەواو پەیوەست بوو بە خودای گەورە و بەس ئەوا بێگومان بن سەرکەوتن نزیکە و سەرکەوتن سوێند بەخودا نزیکە.

ئەمەش حیکمەتێکە لە حیکمەتەکانی خودای گەورە لە درێژ بوونەوەی بەڵاو تاقی کردنەوەی ئەهلی ئێمە لەشام.. بۆ ئەوەی دڵەکانیان تەنها پەیوەست ببێ بە خودای گەورە و بەتاڵ ببێتەوە لە پەیوەست بوون بە غەیری ئەو، وە ئەگەر ڕزگاریان بێ لەو بەڵایە پێش ئەوەی دڵەکانیان تەواو پەیوەست ببێ بە خودای گەورە، ئەوا گەیشتنیان بەو پایە بەرزە لەدەست دەچێ ...


د. أياد قنيبي
وەرگێڕانی: ئەبوبەکر هەولێری

0 تێبینیه‌کان:

إرسال تعليق

 

هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ته‌کان

ئه‌ب بابه‌ته‌ بنێره‌ بۆ

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More