السبت، 4 مايو 2013

لە کۆتاییدا قیناعەکان کەوتن (بۆچی بەڵاو تاقیکردنەوەی سووریا درێژەی کێشا) -بەشی سێیەم و کۆتایی-

به‌شی سێیه‌م و كۆتایی

خۆشەویستان هێشتا وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەینەوە: بۆچی بەڵاو تاقی کردنەوە لە سووریا درێژەی کێشا، لە دوو بەشی ڕابردوودا چوار حیکمەتمان باس کرد و ئەمڕۆش بە ئیزنی خودا بەردەوام دەبین و دەڵێین:

٥- ئەم بەڵاو تاقیکردنەوەیە درێژەی کێشا بۆ ئەوەی قیناعەکان بکەون و ڕووە ڕەشە گومڕاکان دەرکەون، ئەمەش بێگومان وەکو ڕەحمەتێك لەلایەن خودای گەورەوە بۆ ئەوەی دڵی کۆمەڵی موسوڵمانان پاك بکاتەوە لە خۆشەویستی کافر و مونافیقەکان.

ئەو کۆمەڵگە نێودەوڵەتیەی سوور بوو لەسەر "ڕزگار کردنی" ئافرەتی ئەفغانی لەدەست شەریعەتی جێبەجێ کراو لەلایەن طالیبانەوە، وە هاندان و دەست خۆشی کرد لەساڵی ٢٠٠٣ بە دەرکەوتنی ئافرەتی ئەفغانی بە ڕووکارێکی دوور لەهەموو شەرمێك لە کێبڕکێی شاجوانی سەر زەوی، وە پاداشتێکی تایبەتی بەخشی بە ئافرەتەکە چونکە تەعبیری دەکرد لە سەرکەوتنی مافەکانی ئافرەت لە ئەفغانستان.. ئەو کۆمەڵگە نێودەوڵەتیەی تەئکیدی کردەوە کە هیچ سیستەمێك حوکم ناگرێتە دەست لە تونس و لیبیا و مصر ئیللا ئەگەر مافەکانی ئافرەتی پاراست و قەدەغەی نەکرد لە "پێشێلکردنی" ئاینی ...
هەر ئەو کۆمەڵگە نێودەوڵەتیەشە کە ئێستا بەڕۆژی ڕووناك سەیری خوشکەکانمان دەکات لە سووریا ڕۆژانە هەتك دەکرێن، بەڵکو بگرە چەند کەتیبەیەکی تایبەت لەلایەن ڕژێمی ستەمکاری سووریاوە دەست نیشان کراوە بۆ هەتك کردنی نامووسی ئافرەتانی سوننە، پاشانیش ئەو کۆمەڵگە درۆزنە مونافیقە هیچ گرنگی بە داوێن پاکی ئافرەت نادات لە سووریا و لە مافی ئەو ئافرەتە بۆ پاراستی نامووسی خۆی لە دەست سەگەکانی ئەو ڕژێمە.
ئەو کۆمەڵگە نێودەوڵەتیەی خۆی هەڵقورتاند لە عێڕاق و یەمەن و صۆمال بۆ "ڕزگار کردنی خەڵكی مەدەنی" لەدەست کۆمەڵە "ئیڕهابیەکان"، وە خۆی دەرخست کە گوایە گرنگی دەدات بە کاروباری موسوڵمانان لە لیبیا، کەچی هەر ئەوە سەیر دەکات موسوڵمانان دەبڕدرێن و دەسوتێنرێن و سزا دەدرێن و دەکوژرێن و جووڵە ناکات لە جێگەی خۆی، چونکە لەناو بردنی زۆرترین ژمارە لە موسوڵمانان خۆی لە خۆیدا شتێکی ویستراوە لەلایەن ئەوانەوە لەبەرئەوەی زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان لە جیهانی ئیسلامی شتێکی نەویستراوو نەخوازراوە.
لەبەرئەوەی مونافەسە زیاد دەکات لەسەر سامانە ئیسلامیەکان کە ڕۆژئاوا بە مافی خۆی دەزانێ، ئەمەش ئەو شتەیە کە ووڵاتانی ڕۆژئاوا نایانەوێ هەروەك دیڕاسەتێکی ئەمەریکی بەناوی (Population and The American Future )( الكثافة السكانية والمستقبل الأمريكي) جەختی لەسەر دەکاتەوە کە ئامادەکراوە لە ساڵی ١٩٧٢.
هەر بۆیە ڕژێمە نوصەیریەکەی سووریا دەورێکی سوپاس کراو دەگێڕێ بە گوێرەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ئیبادەکردنی موسوڵمانان، بەڵام کەی ئەو کۆمەڵگەیە دەست دەکات بە جووڵە؟ ئەو کاتەی سەیر دەکات ئەو ڕژێمە نوصەیڕیە دەلەقێ و کیانێکی ئیسلامی پاك خەریکی دەرکەوتنە، ئەوکاتە، بۆ ڕێگرتن لە دروست بوونی ئەو کیانە، ئا ئەوکاتە ئەو کۆمەڵگە مونافیقە بەناوی یارمەتی دانی لێقەوماوان و سەرخستنی بێ دەسەڵاتەکان دێتە پێش، داوا لە خودای گەورە دەکەین فێڵ و تەڵەکە بازی ئەوان بەسەر خۆیاندا بشکێنێتەوە.
بگرە هەمان حاڵەت بە گوێرەی هەرێمی ئاراکانی ناسراو لە بۆڕما، لە ژێر سایەی کوشتن و سوتاندنی دەیان هەزار خوشك و براکانمان لە وێدا، ئیدارەی ئەمەریکی پێش چەند مانگێك هەڵسا بە نەهێشتنی کۆتی بەرهەمهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکیەکان لە بۆڕما، وەکو بەڵێنێك کە دابووی بە حکومەتی بۆڕما مانگێك پێش ئەو ماوەیە، هەروەك بڵێی هاندانێكە لەسەر ئەو قەسابخانەیە و خەڵاتێکە لەسەری.
هەروەها ووڵاتانی یەکێتی ئەوڕوپا و ئوستورالیا هەڵسان بە کەم کردنەوەی ئەو سزایانەی لەسەر بۆڕما دانرابوون ڕێك لەگەڵ ساتە وەختی کوشتارگەی موسوڵمانان، سەرۆکی ئەمریکیش گوتی: (کەم کردنەوەی سزاکان ئیشارەتێکی بەهێزە بۆ پشتگیری کردنی چاکسازی و هاندانێکی ڕاستەوخۆی چاکسازەکان دەدەین و یارمەتی گەورەی گەلی بۆڕمی دەدەین)! چاکسازی چی؟ کوشتنی دەیان هەزار لە موسوڵمانان، دوژمنایەتی لە دوای دوژمنایەتی بە ئاشکرا، چونکە ئیبادە کردنی موسوڵمانان شتێکی داواکراوە لە لایەن دوژمنانی ئیسلام.
ئەم بەڵایە درێژەی کێشا بۆ ئەوەی قیناعی ڕژێمە عەرەبیەکان زیاتر و زیاتر بکەون و ڕووی ڕاستەقینەیان بۆ خەڵکی دەرکەوێ ، ئەو ڕژێمانەی بەشداری دەکەن لە جەنگی بەناو دژە تیرۆر "الإرهاب" و جێبەجێ کردنی یاساکانی "بەرهەڵستی تیرۆر"، کەچی لەهەمان کاتدا بەوەی لە سووریا ڕوودەدات ناڵێ تیرۆر و ئیڕهاب بەڵکو بگرە دەست دەکات بە گرتن و موحاکەمە کردنی ئەوانەی هەوڵی دەرچوون دەدەن بۆ جیهاد کردن لە سووریا.
جا جیهاد و پشتگیری کردنی لەلایەن ئەو سیستەمانەوە دەبێ لە ژێر پەردەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەربچێ و بە نێو کەناڵەکانی ئەو دا بڕوا بۆ ئەوەی ئەو کۆمەڵگەیە بەرهەمی ئەو جیهادە بقۆزنەوە و لەهەمان کاتدا گڕەکەی بکوژێننەوە.
ئەم بەڵایە درێژەی کێشا بۆ ئەوەی قیناعی ئەو کەسانە بکەوێ کە بانگەشەی پشتگیری کردنی مەسەلەی فەلەستینیان دەکرد.
لە چەند ساڵانێکی کەمی پێش ئێستا زۆرێك لەوانەی خۆیان بە ئیسلامەوە هەڵواسیبوو وە دۆستایەتی و دوژمنایەتیان لەسەر بنەمای مەسەلەی فەلەستین و هەڵوێست بەرامبەر کیانی زایۆنی دەبەست، جا هەرکەسێك دوژمنایەتی لایەنی داگیرکەری زایۆنی بکات و پشتی خەباتی فەلەستینی ببەستێ ئەوا هەموو جۆرە دۆستایەتی و ڕێزی بۆ هەیە جا شیوعی بێ یان بەعسی بێ، قەومی بێ یان شیعە بێ، ڕۆژئاوایی بێ یان ڕووسی بێ. هەتا ئەگەر هاتوو ئەو پشتگیری کردنەش بەس بە قسەکردن بێ، زۆر کەسیش تێنەدەگەیشت کە مەرج نیە هەرکەس دوژمنی دوژمنت بێ ئەوا دەبێتە دۆستت، وە هەر هێزێك جگە لە هێزی سوننەی موجاهید ئەوا تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆی و بەجێگەیاندنی ئارەزووەکانی خۆی هەوڵ دەدات.
زۆر کەس هەبوون تیجارەتیان دەکرد بە مەسەلەی فەلەستین کە یەکێك لەوانە ڕژێمی ئەسەد بوو، پاشان ستەم و خوێنڕێژی ئەو ڕژێمە بەعسیە بۆ خەڵکی ڕوون بوویەوە کە بەردەوام بانگەشەی قەومیەت و پشتگیری کردنی موقاوەمەی دەکرد.
ئەم بەڵایە درێژەی كێشا بۆ ئەوەی قیناعەکانی شیعەی ڕافیزە بەدەر بکەوێ.
خەڵکی گومڕاببوون بە ناونراوی حزب الله، وە زۆرێك لە دڵەکان لەو چەند ساڵە کەمەی دواییدا پێی پەیوەست ببوون.. گرنگیان نەدەدا بە ڕق و کینەی ئەو حیزبە بۆگەنە بەرامبەر بە هاوەڵان و خێزانەکانی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) و بوختان کردنی ئەوان بۆیان.
گرنگیان نەدەدا بە عەقیدە بۆگەنی و دۆستایەتی ئەو حیزبە بۆ سیستەمە شیعیەکان، ئەوانەی موسوڵمانان دەکوژن لە ئەهواز و لە عێڕاق، تەنها گرنگی دەدرا بە خەباتی بانگەشەکراوو قسە قەڵەوو بەتاڵەکان و شەڕە خەیاڵاویەکانیان دژ بە کیانی زایۆنی!
وە خەڵکی ستایشی ڕافیزە و تەحەددا کردنی ئەوانیان دەکرد دژ بە ئەمریکا بە یارمەتی پرۆژە ناوەکیەکەیان، وە ستایشیان دەکردن بە چەند عیبارەتێکی ڕووکەشی ساویلکە، هەروەك دەیانگوت: (ئەوەی من پێم جوانە لە شیعە ئەوەیە کە دەرگای ئیجتیهاد کردنیان دانەخستووە، ئەوەی من پێم جوانە لە شیعە گوێڕایەڵیانە بۆ پیاوە ئاینی یەکانیان).
بەڵام ئێستا قیناعەکان کەوتن و ڕووە ناشیرینە قێزەونەکەی شیعەی ڕافیزە دەرکەوت بۆ خەڵكی، وە خەڵکی سەیریان کرد کە ئیجتیهاد و گوێڕایەڵی ئەوان بۆ گەورەکانیان تەنها بۆ پشتگیری کردنی سیستەمە ستەمکارەکانە بۆ کوشتنی ئەهلی سوننە و هەتک کردنی نامووس و سزادانیان، هەروەها ڕووە ڕاستەقینەکەی حزب الله ی لوبنانی دەرکەوت ئەو حیزبەی تیجارەتی دەکرد بە مەسەلەی فەلەستین، ئەوەتا بەئاشکرا دیارە چۆن پشتگیری دەکات لە هێزە ستەمکارەکانی بەشار ئەسەد و رەحمەت دەنێرێ بۆ گەورە ستەمکارەکانیان، ئەوانەی لە گەورەترین کردەی سەربازی کوژران و بە هاوەڵی جەنگ ناویان دەبات.
بەڵایەکە درێژەی کێشا بۆ ئەوەی ئەو حیزبە ئیسلامیانەی لافی ئیسلامیەت لێ دەدەن ئیحراج بن بەڵام هەندێك لە ڕەمزەکانیان نیفاقی سیاسی بەکار دەهێنن، لەو کاتەی دۆستایەتی دەنوێنێ بۆ ئەو سیستەمە ڕۆژهەڵاتیە شیوعی و شیعیانەی "گوایە موقاوەمەن" وە چەپکە گوڵ لەسەر گۆڕی ئیمامەکانی کوفر دادەنێ، ئەو ئیمامانەی جنێو بەهاوەڵان دەدەن، هەروەها دەڵێن" مەسەلەی شیشان مەسەلەیەکی ناوخۆی ڕووسیایە و ئێمە تەداخولی کاروباری ناوەخۆی ووڵاتانی تر ناکەین".
ئەو ڕەمزانەش بەهانەیان بۆ ئەو هەڵوێستە پڕ لە شەرمەزاری و گومڕایانە ئەوەبوو گوایە ناچارن ئەو کارانە ئەنجام بدەن بۆ خزمەتکردنی مەسەلەی فەلەستین ... ئەوەتا یەکێك لەو ڕەمزانە لەسەرەتاکانی شۆڕشی سووریا تەئکید دەکاتەوە کە بزووتنەوەکەی ئەوان "ئەو گەشەسەندنەی لە سووریا ڕوودەدات پەیوەندی بە ناوەخۆی سووریاوە هەیە"!!، ئەم بەڵایە درێژەی کێشا بۆ ئەوەی خەڵکی چیتر ئەو خۆ پارێزیە سیاسی و میکاڤیلیەتە و لاکردنەوە بۆ کافرەکان تێهەڵدەن.
ئێستاش، هەر چەند ئەو بەڵایە درێژ ببێتەوە، قیناعەکان هەر هەموویان زیاتر دەکەون، خودای گەورەش لایەنی گومڕای ئاشکرا کرد و خەڵکی لێ دوورخستنەوە ((ليهلك من هلك عن بينة ويحيى من حي عن بينة))، وە خەڵکی بۆیان دەرکەوت کە هەر هەموو کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و هەر هەموو ڕژێمەکان، بەرهەڵستکار و موقاوەمە و نیشتیمانی و خەباتکارەکان ئەوانەی بۆ غەیری خودای گەورە کار دەکەن تەنها بۆ خۆیان و بەرژەوەندی خۆیان کار دەکەن، لەگەڵ هیچ خاوەن باوەڕێکدا ڕەچاوی خزمایەتی و هاوپەیمانەتی ناکەن، وە هیچ گرنگی نادەن بەخوێنی کەسێکی سوننەی موسوڵمان و نامووسی موسوڵمان، بەڵکو بگرە تیجارەت دەکەن بە مەسەلەی موسوڵمانان بە درۆو نیفاقەکانیان... ئەوە بوو حەقیقەتی ڕافیزە و حەقیقەتی ڕژێمە عەرەبیەکان و حەقیقەتی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بەدەرکەوت، بۆ ئەوەی موسوڵمانان بزانن کە هیچ کەسیان نیە جگە لە خودای گەورە پاشان دەست گرتن بە براکانیان لە عەقیدە.
سەید قطب رەحمەتی خودای لێبێ لە شەرحی ئەو ئایەتەدا ((إن الله يدافع عن الذين آمنوا)) دەڵێ:
(لەوانەیە خودای گەورە هەندێك جار سەرکەوتن دوابخات، چونکە گومڕایی و فروفێڵی ئەو لایەنە گومڕایەی ئومەت لەگەڵی دەجەنگێ هێشتا بەتەواوی بۆ خەڵکی ڕوون نەبۆتەوە، جا ئەگەر ئیمانداران زوو بەسەریان کەوتن ئەوکات هەندێك کەسی هەڵخەڵەتاو بەوانەوە پەیدا دەبن کەهێشتا قەناعەتیان نەهاتووە بە بۆگەن بوون و پێویستی لابردنی ئەو لایەنە گومڕایە؛ هەربۆیە هێشتا هەندێك ڕەگ و ڕیشەی لە دەروونی خەڵکێکی سادە دەمێنێ ئەوانەی کە هێشتا حەقیقەتیان بۆ ڕوون نەبۆتەوە بە تەواوی، بۆیە خودای گەورە ویستی وایە ئەو لایەنە گومڕایە ماوەیەکی زیاتر بمێنێتەوە بۆ ئەوەی تەواوێك بۆ خەڵکی ئاشکرا ببێ و ڕووت ببێتەوە، وە بەجۆرێك بڕوا کە چیتر خەمی بۆ نەخورێ!)
ئەم بەڵایە درێژەی کێشا بۆ پاك بوونەوەو سەلامەت بوونی عەقیدەی دۆستایەتی و دوژمنایەتی (الولاء والبراء) لەلایەن موسوڵمانان، چونکە خۆشەویستیان بۆ دوژمنانی عەقیدە بە پاساوی سەرخستنیان بۆ مەسەلە قەومی و نیشتیمانیەکان، ئەو خۆشەویستی و ئەو دۆستایەتیە بەم کارانەی دڵ لە قەڵەم دەدرێن کە خاوەنەکەی گوناهبار دەبێ لەسەری، جا هەرکەسێك دۆستایەتی و خۆشویستنی کافرێك بکات کە ئەو کافرە لە ئیسلام کەم دەکاتەوە یان لە ڕێزی هاوەڵان کەم دەکاتەوە ئەوکات دەبێ لەوە بترسێ حەشری لەگەڵ حەشری ئەو بێ، وە ناوی ئیمانی لێ وەردەگیرێتەوە، خودای گەورە دەفەرموێ:
((لا تجد قوما يؤمنون بالله واليوم الآخر يوادون من حاد الله ورسوله)). هەر بۆیە لە بەزەیی خودای گەورە ئەوەیە بە تاقی کردنەوە و بەڵاو موسیبەتی سووریا دڵی بەندە موسوڵمانەکانی پاك کردەوە لە خۆشەویستی دوژمنەکانی.
جیاوازی هەیە لە نێوان ئەوەی موسوڵمانان عەقیدەی دۆستایەتی و دوژمنایەتیان لێڵ بێ و پشت بە دوژمنانی عەقیدەیان ببەستن بەڵام لە بەرامبەردا ڕقیان لە دوژمنەکانیان بێ بە بەرچاو ڕوونی لەسەر گومڕاییەکانیان ... چیتر ئەو شوبوهاتە نەما بەڵام لاوازی و ترس ڕێگەیان لێ دەگرێ.
ئینجا لەو حاڵەتەی ئێستا لە سووریا ئەو شۆڕشە گەورەتر و پیرۆزترە چونکە دڵەکان ئێستا زیندوون، درێژبوونەوەی بەڵای سووریا هیچ شوبهەتێکی لەلای خەڵکە سادەکەی موسوڵمانان نەهێشت دەربارەی قێزەونی و بۆگەنی لایەنی گومڕا و دوژمنایەتی بۆ ئەهلی ئیسلام ... بۆیە خەریکە موسوڵمانان بەرەو شکۆمەندی دەگەڕێنەوە.
طال البلاء في سوريا لكيلا يتكرر، إن شاء الله، ما حصل في مصر، حيث أحسن الكثيرون الظن في المجلس العسكري وانسحبوا من الميادين قبل أن يُحل، بل وأثنى عليه من أثنى ودعا له من دعا من المشايخ الذين لم يخوضوا غمار بلاء طويل يعرفهم بعدوهم وقبحه، فخذَّلوا الناس عن مقاومة العسكري ورقعوا له إلى أن نُزع فتيل الثورة.
ئەم بەڵایە لە سووریا درێژەی کێشا بۆ ئەوەی بە ئیزنی خودا ئەوەی لە میصر ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە، بەجۆرێك کە زۆرێك خەڵك گومانی باشیان بە (مجلس عسکري) دەبرد و لە مەیدانەکان کشانەوە پێش ئەوەی شی بکرێتەوە، بەڵکو زۆر لە زانا و شێخەکان ئەوانەی کە بەڵاو تاقیکردنەوەی درێژ خایەنیان تووش نەبووە و بەهۆیەوە دوژمنی خۆیان و قێزەونی ئەو دوژمنەیان بۆ دەرنەکەوت هەستان بە ستایش کردن و دوعاکردن بۆ (مجلس عسکري)، هەر بۆیە خوذلانی خەڵکیان کرد و ساردیان کردنەوە لە موقاوەمە کردنی ئەو مجلس عسکري یە و بۆیان پینە کردن تاوای لێهات شۆڕشەکەیان کوژاندەوە.
ئەمما لە سووریا، چۆن گومان دەبرێ ئافرەتێکی هەتك کراو یان دایکێکی جەرگ بڕاو یان باوکێکی بریندار یان منداڵێکی هەتیو چیتر گومانی باش ببات بە هێزی کوفر و نیفاق؟! وە چ عیززەتێك دەمێنێ بۆ ئوممەت ئەگەر شۆڕشەکە زوو کۆتایی هاتبا بە کەوتنی بەشار ئەسەد و مانەوەی دەزگا عەسکەریەکەی بۆ حوکم کردنی ووڵات و پاشان هەڵبژاردنێکی "پاك" لە ژێر سایەیدا ئەنجام بدرێ؟!
ئەم بەڵایە درێژەی کێشتا بۆ ئەوەی ئەزموونی لیبیا دووبارە نەبێتەوە لە دەست تێوەردانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەروەك بڵێی لە کاتی گونجاو ئەم کارە ئەنجام درا، بەجۆرێك کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یارمەتی ڕووخانی قەزافی دا، ئەوە بوو لەدوای ئەوە منەتێکی هەبوو لەسەر لیبیا و کاریگەری هەبوو لەسەر دەرکردنی بڕیارەکان و جورئەت وەرگرتن لەسەر لابردنی چەکەکان.
ئەمما لە سووریا، چ منەتێك و چاکەیەك بەسەر ئەهلی ئێمە لەسووریا دەکرێ لەلایەن خەڵکانێکەوە کە پشتیان تێکردن و لێیان گەڕان خوێنیان بڕژێ و نامووسیان هەتك بکرێ چونکە هیچ بەرژەوەندیان نەبوو لەسەرخستن و بەهانا هاتنیان؟!
ئا لەبەر ئەمە هەمووی بەڵاو تاقیکردنەوەی سووریا درێژەی کێشا ... بۆ ئەوەی قیناعەکان بکەون و درۆیەکان ئاشکرا بن و مونافیقەکان ئابڕوویان بچێت.
والسلام عليكم ورحمة الله.

د. أياد قنيبي
وەرگێڕانی: ئەبووبەکر هەولێری 

هه‌موو به‌شه‌کانی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ سایتی ده‌نگی ئیسلام وه‌رگیراوه‌

0 تێبینیه‌کان:

إرسال تعليق

 

هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ته‌کان

ئه‌ب بابه‌ته‌ بنێره‌ بۆ

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More