السبت، 27 أبريل 2013

لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا کورد به‌ زه‌بری شمشێر موسڵومان بووه‌

بسم الله الرحمن الرحيم
موسولمانی ئازیز ماوەیەکە ھەر کەسیک ھەل دەستی دەبینی کەوا (ئیسلامی من)خوشەویستی من ھەردەم لە کەشەکردن دایە بویە جاویان بی ھەل نایە ھەر جا...رەی قسەیەک دەکەن ئەم جارە باس باسی موسولمان کردنی کورد بە زەبری شمشیرە

بیش ھەموو شتیک (ئەم قسانە ئەکەر کەسیک توزیک ئەقلی ھەبی باور بەو قسانە ناکات جونکە ئەوە دەبینین کەوا ئەم ھەموو زانایەی کافر دین دەبن بە ئیسلام )ھەر ئەوە بەسە بو بەدرو خستنەوەی ئەم گومانە بەلام بە ھرە حال با بیین لوکولینەوە بکەین ((بەشی یەکەم))
(((لێکولینەوەی یەکەم )))
شەرەف خان ی بەدلیسی کە ھەروەک لە قوتابخانە خوندومانە و گوێمان لی بوە کە مێژوو نوسیکی کورد بوە ئەو یەکەم مێژوی کوردی نوسیوە (توکل علی الله ئیستا شعرەکەش دەنوسم کە لە قوتابخانە خویندومانە بەس بم بورن ئەکەر ھەر ھەلەیەکم کرد جونکە سالانیکی زورە نەم خویندوتەوە شەرفخانی بەدلیسی گەر دەتەوی بیناسی مێژوو نوسیکی کوردە نوسەریکی زور وردە بەدەست و بە بینوسی ئەو مێژوی کوردی نوسی خاوەنی شەرەف نامەیە (( بم بورن لیرەوە لە بیرم نەماوە بەس الحمدلله کە خوای کەورە ئەوندەی بە بیر ھینامەوە )) شەرەف خان لە شەرەف نامە دەلی (کومەلیک کوردی بازرگان ە ھوزی (باجن) لە جەزیرەی بوتانەوە جون بو تایف لە سەردەمی بیغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ) موسولمان بون زمارەیان نو کەس بو دوایش کورد ھەمووی لەسەر دەستی ئەم ٩کەسە موسولمان بون(سەرجاوە بیشەکی شەرەف نامە کە لە لایان ھەزار موکریانی باس کراوە لا١٤) لیرە دەسەلمی کە کورد بی زەبری شمشیر بون بە موسولمان الحمدلله ((لیکولینەوەی دووەم) ھەندیک سەر جاوە ھەن کە گوایە لە سەردەمی ئیمامی عومەر کوردستان فەتح کرا دەشڵێن جەندین روبەرو بونەوە روی داوە لە نیوان موسولمانە عەرەبەکان و کوردەکانی ئەم سەردەمە بەلام ئەوە ئەوە ناگەینی کە کورد بە زەبری شمشیر بون بە موسلمان دەکری لە ھەندیک ناوجە روبەرو بونەوە روی دابی وە بە تەئکید روی داوە بەلام ھەموو شتیک سەرەتا ناخوشە وەری بکری جا چی دەبی ئەگەر ئاینیک کە تازە بەیدا ببیت

((ئەنجامی لێکۆڵینەوەی یەکەم و دووەم))

دەکری شەر لە ھەندێک ناوچە روی دابی وە ھەندێک ناوجە بە خۆشی خۆیان ئیسلام بونی خۆیان راگەیاندبێت (بەڵام زیاتر لای ئەوە بە ھێز ترە کە بە خۆشی خۆیان بوبن بە موسوڵمان چونکە ئەگەر خەڵکەکە زور حەزیان لە ئاینی ئیسلام نەبوایە ئەوە دەیان توانی روبەڕوی لەشەکری موسولمانان ببانەوە بە تایبەتی لە کاتێک کە خەلافەتی موسوڵمانان بی ھێز بوبو .

((بەشی دووەم))

باشە با بزانین کە ئایە مەلا بەختیار سود و قازانجی بو کورد ھەبوە یان (((ئیسلام)))

دەبینن مەلا بەختیار لە ئەولی زیانیەوە زەلەری بو کورد ھەبوە نمونە لە کاتی شەری برا کوژی دەبینین کە مەلا بە ختیار کەسیکی چالاکی ئەم شەرە بوە جەندین کوردی بەشەرف لە بەدست و ئەمری مەلا بەختیار کوژراوە وە باسی گەندەڵی ھەر ناکەین چونکە ئەگەر باس بکەین ئەوە دەبی یەک کتاب بنوسین لەسەر گەندەڵی

((ئایە کوفر جەند خزمەتی بە کورد کردوە )) دەبینن ھەر لە سەرەتای کە شوعیەت و مارکسیەت بەیدا بون ھەر زەلەریان بو کورد ھەبوە جونکە ئەگەر قازانجیان ھەبا بو کورد ئەوندە تەفرەقە نەدەکەتە نیوانیان وەک شوعی و سوشیالست و کۆمەڵە وە الحمدللە بە جاوی خومان بینیمان کە شوعی نەک تەفرەقەی کەوتە ناوی بەڵکو ھەر لە ناو جو گەورەترین ھێزی ھەبوو لە ناو کوردستان ئیستاش دەبینین کە جەند کەم بونەتەوە لە ناو جون وە سوشیالستیش ھەر بە ھەمان شیوە بون بە جەند گَروبێک و ھەر لە ناو دەجن بەرە بەر (خوای گەورە ھەموو حزبیک لە ناو ببات کە دژایەتی خوای گەورە دەکەن)

((بەشی سێیەم))

ئایە کافر بەرگری لە کوردستان کردوە یان ئیسلام؟ بیش ئیسلام کوردستان دابەش کرا لە نیوان (بیزەنتینیەکان و ساسانیەکان) وە ھەر لەسەردەمەی ئیسلامیش (لە پەیمان نامەی سایکس بیکو بو واللە اعلم) کوردستان دابەش کرا بەسەر ئینگلیز و روسیا و فرنسا ئایە ئەمانە ئسلام بون یان کافر بون بە ئسلام یان ئایە کاتی ئینگلیز ھیرشیان کردە سەر کوردستان ئایە ج مارکسیەک بەرگری لە کوردستان کرد ؟؟؟!! بەلام الحمدللە دەبینن کە شیخ محمدی نەمر و شیخ سعیدی پیران....ھتد چەندین مەلاو پیاو چاک بوون کە بەرگریان لە کوردستان کرد یان کاتی ھیزی مغول ھاتن توانیان ھەموو عراق داگیر بکەن کاتی ھاتن بو ھەولیر ئایە کافران بەرگریان کرد یان کافران کوشتران نەخیر ھەموومان دەزانین کە کوردی موسولمانی بەشەرف بەرگری لە ھەولێر کرد ھەموو ھێرشەکان لە لایان کافران بووە نەک موسوڵمانان (بەڵکو موسوڵمانان خویان بە شەھید کردن داوە بو پاراستنی کوردستان


ئایە ئەو کەسانەی کە بەرگریان لە کورد کردوە ئایە مارکسی و کافر بون یان موسوڵمان بون (نەک موسولمان بەلکو شیخ و مەلا)ش بون

نازانم باسی کامە سەرکردە بکەم کە مارکسی بوبێت بەرگری لە کورد کردبێت!!!!!!!!!!!!!!

(بەڵام الحمدلله ھەموو سەرکردەکانمان شێخ و مەلا بون) نمونە ١:شیخ محمودی نەمر ٢:شیخ سەعیدی پیران ٣:شیخ عوبەیدواللە نەھری ٤:شیخ عبد السلامی بارزانی ٥:قازی محمد(کە ھەموو کورد شانازی بی دەکات) ٦:مەلا مێتفای بارزانی .......ھتد نازام کاکە سەرکردە مارکسی بوە بەرگری لە کوردستان کردوە

((بەشی چوارەم))
ئایە کێ شەڕو کوشتاری کردوە

ئسلام بەم ھەموو جەنگەی تەنھا جەند (با بڵین جەند ھەزار کەسیکی کوشتوە )) بەڵام ئایە چەند ملیون کەس بە دەستی کورفر مردوە من ئیستا ھەر بەس دەتوانم باسی ئەو کەسانە بکەم کە بە دەستی تو و ئەمری تو کوشتراون لە ھەزار کەس تی بەر دەکات تەنھا لە شەری (برا کوژی) جەندین کەس کوشترا کە تو سەرکردەیەکی گەورە بوی لە حزبەکەت ) ئێمە دەتوانین بڵێین کە (گریمان لە شەری موسولمانان و کوردەکان ) جەند ھەزار کەسێک کوشتراون (دەتوانین بیانومان ھەبی بڵێین کەوا ئەم شەرە لەسەر ئاین بوە بەس ئایە (شەری برا کوژی ئێوە لەسەر چی بوە ئەویش خەتای ئسلام بوە ؟؟؟؟!!!!!!!

((بەشی پینجەم))
ئایە ئسلام بەزۆردی حوکم دەکات یان ئێوەی کافر؟

ھەموو کەس دەزانی لە قورئان ھاتوە (ھەر کەسی دەیەوی باور بھینی با باوڕ بھێنی ھەر کەسێکیش نایەوێ باوڕ بھێنی با باوڕ نەھێنی )) ئەوە ھیج کەس ناتوانی انکاری بکات لەو قسەیە وە ئەم ئایەتە ڕەنگ دانەوەی ھەبووە لە مێژوی ئیسلام ئەوە دیارە کە بە ملیون کەس ھەبووە کە کافر بونە وە بە ملیون کەس ھەبوە مسیحی بوە وە ملیون کەس ھەبوە جولەکە بوە بە ملیون کەسی تر ھەبوە لەسەر ئاینەکانی تر لە خاکی موسوڵمانان ژیاون بی ھیچ موشکیلەیەک بەڵام ئایە ئێوە ڕازی دەبن کە من ببم بە (گوڕان)؟؟؟؟؟!!!! نەخێر بی گومان ئەگەر بزانن ئەوە معاشم دەبرن یان ئایە ئێوە ڕازی دەبن من ببم بە (یەکگرتو کومەڵ و بزوتنەوە )) نەخێر واللە ئەگەر لە تواناتان ھەبی ئەوە سەرم دەبڕن کاکە کەس مەڵی ئایە ڕازی دەبن کە من ببم بە (پارتی) کە ئێستا ھاوپەیمانن لەگەل پارتی نا واللە بەویش رازی نابن بویە ھەرلەو بابەتە نابی قسەش بکەن وە ئایە سەردەمی ستالین و لییلین تان نەخوندوتوە کە ھەر کەس لەگەڵ ئەوان نەبان ئەوا گولە بارانیان دەکرد .



((بەشی شەشەم))
ئایە کی ھەوڵی داوە کوردستان بکات بە دەوڵەت؟؟

ھەموومان دەزانین کەوا (قازی محمد) کێە ھەر قازی محمد بو کە مەلا بو ویستی کورد بکات بە دەوڵەت و ئاڵای کوردستانی بەرز کردەوە بەڵام ئایە کەوا کافران چیان کردوە بو کورد بەس بزانم لە فتنە زیاتر ھیچ سودیان بو کورد نەبو باشە ئایە بو قازی محمد لە سێدارە درا؟؟؟!!! ئایە نەی دەتوانی ھەڵبی ؟؟!!!! ئایە نەی دەتوانی ڕوبەڕوی ھیزی ئیران ببیتەوە؟؟؟؟!! بەڵی دەی توانی ھەڵبی دەیتوانی شەر بکات بەڵام فەمووی (من ئیستا بەشەر بێم ئەوا کورد لە ناو دەچی ئەکەر ھەڵبیم ئەوا حوکومەت لە داخان خەڵکەکە دەکوژی بویە من خوم دەدەم بە دەستەوە تاکو دڵیان ئاو بخواتەوە )) ئەویە سەرکردەی کورد پەروەردەی دەستی ئسلامە بەڵام ئایە کوفر ج قوربانیەکی داوە بو سەرکەوتنی کورد ؟؟ نەخێر بەڵکو کوردی کردوە بە قوربانی لە پیناو خۆی.


(((کوتا قسەم)))

ئەگەر کەسی ماڵی لە شوشە بو ئەوە باش نیە بەرد لە ماڵی خەڵکی بگری چونکە بەھەر شێوەیەک بی ئەوە خوی زەلەر دەکات ھەر کەسی قسە بە ئسلام بڵی ئەوە دەبی بارگەی تێک بنی بڕوا چونکە کورد ھەر چ نەبی %٨٠ موسوڵمانە ئەوە بە ڕێژەیەکی زور زور کەمم داناوە بویە وەک خوتان گوتەنی قسەی زورینە دەخوات (بو ئاگاداریتان من سەر بە ھیچ حزبێک نیم (والله پیشتر یەکیتیەکی زور زور توخیش بوم) ئەندامیکی چالاکی یەکیتی بوم (ئەگەر حەز دەکەن ناوی کومیتەکەی خوشتان بی دەڵێم) من لێرە وەک گەنجیکی موسوڵمان بەرگری لە ئاینەکەم دەکەم سەر بە ھیچ حزبێک نیم نە عەلمانی نە ئسلامی

(ئامادەکردنی سانا ھەرشەمی )

0 تێبینیه‌کان:

إرسال تعليق

 

هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ته‌کان

ئه‌ب بابه‌ته‌ بنێره‌ بۆ

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More