الأربعاء، 6 يونيو 2012

حوكمى ئەوكەسەى بەرگرى لە تاغووتەكان دەكات

پرسیار: كەسێك شەوو ڕۆژ بەرگرى لە تاغووتەكان دەكات، وە دەیان جاریش (ئیقامه حوجە)ى لەسەركراوە، وە هەروەها بیانوو بۆكردەوەى تاغووتەكان دەهێنێتەوە، جا ئایە حوكمى خواى پەروەردگار دەربارەى ئەو كەسە چییە؟

وەڵام: ئەگەرهاتوو ئەو تاغووتانە كافربوون، كوفرەكەشیان جێگیربوو، وە كوفرى ئەو تاغووتانەش جێگیربوو لە لاى ئەوكەسە، دواى ئەوە هەر بەرگری لێدەكردن، ئەوە وەكو ئەوان كافرە، چونكە خواى بەرزوبڵند دەفەرمووێ: {والذین كفروا بعضهم أولیاء بعض} الأنفال:73. واتە: ئەوانەى كەبێ بڕوان هەندێكیان دۆستى هەندێكیانن.

چونكە بەرگرى كردنى لەو تاغووتانە، دۆستایەتیكردنیەتى بۆ ئه‌وان، خواى گەورە دەفەرمووێ: {وكذلك نولي بعض الظالمين بعضا بما كانوا يكسبون} الأنعام واتە: بەو شێوەیە هەندێ لە ستەمكاران دەكەین بەدۆست و پشتیوانى هەندێكى تریان.

وە هەروەها دەفەرمووى: {وإن الظالمین بعضهم أولیاء بعض والله ولي المتقین}الجاثیة:19. واتە: بەڕاستى ستەمكاران هەندێكیان دۆست و پشتیوانى هەندێكیانن، وە خوا دۆست و پشتیوانى پارێزكارانە.

بەڵام ئەگەر گومانى وابوو كە موسڵمانن، یاخود كارى ئەو تاغووتانەى لێ تێكەڵبوو بوو، ئەوە مادام ئامۆژگاریت كرد، تۆ هیچت لە ئەستۆ نەماوەو كارى خۆت كردووە.
وە ئەگەر هاتوو پێى وانەبوو كە كافرن،بەڵام دەیزانى ستەمكارو خائینن، پاشان هەر بەرگرى لێدەكردن، ئەوە ئەو وتە پیرۆزەى خواى گەورە دەیگرێتەوە: {ولاتجادل عن الذین یختانون أنفسهم} النساء:107 واتە: بەرگرى مەكە لەوانەى ناپاكى دەكەن دەربارەى خۆیان.

وە دەفەرمووێ:{ولا تكن للخائنین خصیما} النساء:105 واتە: مەبە پشتیوان و لایەنگر بۆ خائینان و ناپاكان.

وە هەروەها دەفەرمووێ:{ربي بما أنعمت علی فلن أكون ظهیرا للمجرمین}القصص:17 واتە: مووسا وتى ئەى پەروەردگارم بە هۆى ئەو هێز و توانایەى پێت داوم بڕیاربێ هەرگیز نەبم بە پشتیوانى تاوانباران.

مصدر-أسئلة منتدى((السلفیون)).



نووسینى :شێخ علي خضیر

به كورديكردنى: ئەبو ئەنەسی تەوحیدی

0 تێبینیه‌کان:

إرسال تعليق

 

           پێگه‌ی زانایان و بانگخوازانی ئیسلام           وتاره‌کانی مامۆستا سه‌رباز باسی نیشانه‌کانی قیامه‌ت           ربیع المدخلي) چی ده‌ڵێ به‌ خوای گه‌وره‌؟ )           بەشی پێنجەم: مه‌نهه‌جی سه‌له‌فییه‌ت خوڕه‌وشته‌ نه‌ك جوێندان و ناکۆکی           جوانترین وێنه‌ی مزگه‌وته‌کانی جیهان            بەشی دووەم: واجبيێتی شوێنكەوتنی ڕێبازی سەلەفییەت           سەركردەی ئیسلامی خەطاب ڕەحمەتی خوای لێبێت           چەند فەرمودەیەك لەسەر فەزڵی شام و خەڵكەكه ى           (( گەورەترین پێنج ھەڵە لە مێژوودا ))           تونس: گروپێكی سەلەفی دوو باڕ و ژمارەیەك دوكانی مەی فرۆشتن لە سیدی بوزید دادەخەن هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ته‌کان

ئه‌ب بابه‌ته‌ بنێره‌ بۆ

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More