ئێمه كاتێ باسی حیجابی شه‌رعی ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان هه‌ر ئه‌وه نی یه ئافره‌تێك حیجابێك بپۆشێو ته‌واو جا هه‌رچۆنێك بێت ده‌بێت ئه‌م حیجابه له‌گه‌ڵ مانای ته‌واوی ڕاسته‌قینه‌ی حیجاب بگونجێ وه له‌گه‌ڵ ئه‌حكامه‌كانی جل و به‌رگ له ئیسلامدا به گشتی جا ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستن واته واجبه له‌حیجابی شه‌رعی دا هه‌بێت ئه‌مانه‌ن
.مه‌رجی یه‌كه‌م/ ده‌بێ حیجابه‌كه ڕازاوه‌و سه‌رنج ڕاكێشه‌ر نه‌بێ.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ (وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ) واته: با جوانی خۆیان به‌ده‌رنه‌خه‌ن, چونكه حیكمه‌ت له حیجاب ئه‌وه‌یه كه جوانی ئافره‌ت بشارێته‌وه و سه‌رنجی پیاوی پێ ڕانه‌كێشێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆی ڕازانده‌وه و جوانی خۆی به‌ده‌ر خست كه‌واته ئه‌وه‌ی خودا له‌سه‌ری فه‌رز كردووه جێ به‌جێ ی نه‌كردووه. واته حیكمه‌ت له پۆشینی له‌ش شاردنه‌وه‌ی جوانی و زینه‌ته‌كه‌یه‌تی, بۆ ئه‌وه‌ی پیاوان توشی فیتنه‌و فه‌ساد نه‌كات, نه‌وه‌ك هه‌ر ته‌نها جلێك بێت خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تی موسڵمان له غه‌یری موسڵمان جیا بكاته‌وه.
بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و حیجابانه‌ی ئێستا ده‌یان بینینن, ناشه‌رعین، ڕاسته ئافره‌ته‌كه له‌شی پۆشیوه, به‌ڵام به چی پۆشیویه‌تی؟! به‌شتێك كه له‌شی سه‌رنج ڕاكێشه‌ر تر بێت, سه‌یر ده‌كه‌ی قوماشی حیجابه‌كه به جۆره‌ها ڕه‌نگی سه‌رنج ڕاكێشه‌رو بریقه‌دار ڕه‌نگ كراوه جۆره‌ها نه‌خش و نیگاری له‌سه‌ر كێشراوه هه‌ر بۆ جوانی یان فێربوون حیجابه‌كه بكه‌نه مۆدێل, هه‌ر جاره‌ی به جۆره مۆدێلێك ئه‌یدوورن, سوێند به خوا ئه‌مانه هه‌مووی سه‌رێێچی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه‌و شوێن كه‌وتنی كافران و بێ باوه‌ڕانه, جا له‌خوا بترسه خوشكی باڵاپۆش، دوور بكه‌وه‌ره‌وه له‌م كرداره دزێوانه, له‌ڕۆژی دواییت بترسه ئه‌و ڕۆژه‌ی نه‌ماڵ و سه‌روه‌ت, نه‌جوانی و زینه‌ت, نه مۆدێل سه‌رنج ڕاكێشانی خه‌ڵك به‌كه‌لكت دێت.
مه‌رجی دووه‌م/ ده‌بێ حیجابه‌كه فراوان بێت و ته‌سك نه‌بێت تا له‌شی تیا ده‌رنه‌كه‌وێت.
واته: مه‌رجه بۆ حیجابی شه‌رعی كه‌ته‌سك نه‌بێت به جۆرێك قه‌باره‌ی له‌شی تیا دیار بێت. به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه ئوسامه‌ی كوڕی زید (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) جلێكی ته‌نك و ته‌سكی پێ به‌خشیم به‌دیاری (دحی الكلبی) دابووی به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم), منیش به‌خشیم به خێزانه‌كه‌م, پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی كوا ئه‌و به‌رگه‌ی پێتم به‌خشی بۆ له‌به‌رت نه‌كردووه؟ (زه‌ید) وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی به‌خشیم به خێزانم. پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) پێ ی فه‌رموو: بڕۆ به خێزانه‌كه‌ت ڕابگه‌یه‌نه له ژێره‌وه‌ی ئه‌م به‌رگه جلێكی تر له‌به‌ر بكات نه‌وه‌ك ئه‌م به‌رگه له‌شی به‌ده‌ر بخات. رواه احمد فی المسند, له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌جلێكی ته‌سك شیاو نی یه بكرێت به حیجاب و پێی بووترێت شه‌رعی, چوونكه لای هه‌موو خاوه‌ن ئه‌قڵێك دیاره كه‌جاری واهه‌یه جله ته‌سكه‌كه زیاتر سه‌رنج ڕاكێشه‌ر ده‌بێت, جا ده‌بێ ئافره‌تی موسڵمان زۆر له‌وه ووشیار تربێت له‌وه‌ی ئه‌م جۆره جل و به‌رگانه له‌به‌ربكات و قه‌باره‌ی له‌شی بۆ خه‌ڵكی به‌ده‌ربخات, چوونكه ئه‌مه سیفه‌تی ئافره‌تی ئه‌هلی دۆزه‌خه وه‌ك له‌فه‌رمووده‌ی (كاسیات عاریات) دا هاتووه.
مه‌رجی سێیه‌م/ ده‌بێ قوماشی حیجابه‌كه ئه‌ستوور بێت و ته‌نك نه‌بێت.
ده‌بێ قوماشی حیجابه‌كه ئه‌ستوور بێت و ته‌نك نه‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك به‌ئاسانی له‌شی تیا به‌ده‌ركه‌وێت، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: صنفان من أهل النار لم أرهما: (وذكر منها): نسا‌ء كاسيات عاريات مائلات مميلات رؤوسهن كأسمنة البخت المائلة، لا يدخلن الجنة ولا يجدن ريحها، وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا). مه‌به‌س له (كاسیات عاریات) كه‌وا ئافره‌تێك جلی له‌به‌ردابێت به‌ڵام هه‌موو لاشه‌ی نه‌پۆشیبێت بۆ نمونه جلێكی ته‌نك له‌به‌ر بكات كه له‌شی لێیه‌وه دیاره یان جلێكی كورت بێت كه نیوه‌ی گیانی به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت یان ته‌سك بێت كه شێوه‌ی له‌شی تیا به‌ده‌ركه‌وێت.
به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی ئافره‌تان جلێك له‌به‌ر ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه وایه جلیان له‌به‌ردا نه‌بێت, كه قوماشێكی زۆر سووك و ته‌نك به‌كارده‌هێنن. جا مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه حیجابی ئافره‌تی موسڵمان زۆر دوور بێ له‌و جۆره جل و به‌رگانه, واته ئه‌ستور بێت و ته‌نك نه‌بێت, بۆیه خوشكی ئیماندار گه‌ر ده‌ته‌وێت په‌روه‌ردگار له خۆت ڕازی كه‌یت جوانی خۆت بشاره‌وه له بێگانه وه كاتێك حیجاب ئه‌پۆشی ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌و تێبینی ئه‌وه بكه كه جله‌كه‌ت ئه‌ستوور بێت به‌ڕاده‌یه‌ك كه له‌شت نه له‌دوور نه له‌نزیك نابێت تیایدا دیار بێت.
مه‌رجی چواره‌م/ ده‌بێ وه‌ك جلی پیاوان نه‌بێت.
واته نابێ ئه‌و جله‌ی ئافره‌ت له‌به‌ری ده‌كات له‌ڕووی دوورین و بڕین و شێواز له هی پیاوان بچێت وه به
پێچه‌وانه‌ش ڕاسته. به‌ڵكو ده‌بێت ئافره‌ت به‌و جله‌ی كه له‌به‌ری ده‌كات كه‌سایه‌تی مێینه‌ی خۆی بپارێزێت. جا ماده‌م جلێك تایبه‌ت كرابوو به پیاوان ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نی یه ئافره‌ت ئه‌م جله له‌به‌ر بكات وه‌ك شه‌ڕواڵ و پانتۆڵ و هتد...
هه‌روه‌ها پیاوه‌كه‌ش بۆی نی یه جلێكی تایبه‌ت به ئافره‌تان له‌به‌ر بكات, لادانیش له‌مه ئه‌نجامدانی تاوانێكی گه‌وره‌یه, كه خاوه‌نه‌كه‌ی شایه‌نی له‌عنه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله علیه وسلم).
وه‌له‌م فه‌رمووده‌دا هاتووه كه ئه‌بوهوره‌یره له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) ده‌گێڕێته‌وه, ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (لعن الله الرجل يلبس لبسة المراة والمراة تلبس لبسة الرجال) رواه احمد والحاكم وابوداود. واته: خودا نه‌فره‌تی كردووه له‌و پیاوانه‌ی جلی ئافره‌تان له‌به‌رده‌كه‌ن وه‌له‌و ئافره‌تانه‌ی جلی پیاوان له‌به‌رده‌كه‌ن.
به‌ڵكو نه‌هی كراوه له‌وه‌ی له هه‌ڵسوكه‌وت و قسه‌كردن و هه‌ڵسان و دانیشتن‌دا پیاو و ژن خۆیان بشوبهێنن به‌یه‌كتر به‌ڵكو نه‌فره‌تیان لێ كراوه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بكه‌ن.
هه‌روه‌ك عبدالله ی كوڕی عباس (ڕه‌زای خوا له هه‌ردوكیان) ده‌فه‌رموێت: (لعن رسول الله المتشبهين من الرجال بالنسا‌ء والمتشبهات من النساء بالرجال) رواه البخاري. واته: پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌فره‌تی كردووه له‌و پیاوانه‌ی خۆیان ده‌شوبهێنن به ئافره‌تان وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه. وه عبدالله كوڕی عمر (خوا له هه‌ردووكیان ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (ثلاث لايدخلون الجنة ولاينظر الله اليهم يوم القيامة، العاق والديه، والمرأة المترجلة المتشبهة بالرجال، والديوث) رواه الحاكم بإسناد صحيح. واته: سێ جۆر له‌خه‌ڵكی ناچنه به‌هه‌شت وه‌خوای گه‌وره سه‌یریان ناكات, ئه‌وه‌ی ئازاری دایك و باوكی ده‌دات, وه‌ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه لاسایی پیاوان ده‌كه‌نه‌وه له جل و به‌رگ و كرده‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وتدا, وه ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگ ده‌بێ له‌ئاستی ئه‌و خراپه‌كاری و داوێن پیسیه‌ی كه‌س و خێزانه‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات.
به‌م شێوه‌یه ڕوون ده‌بێته‌وه كه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئافره‌ت درووست نی یه جل و به‌رگی له هی پیاوان بچێت له‌به‌ر بكات. بۆیه ئه‌و ئافره‌ته‌ی شه‌رواڵ یان پانتۆڵ یاخود كابۆو هاوشێوه‌ی ئه‌مانه له‌به‌ر ده‌كه‌ن كارێك ده‌كه‌ن كه سه‌رپێچی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه, له‌گه‌ڵ له‌ده‌ست دانی كه‌سایه‌تی ژیانی خۆی, هه‌رچه‌نده ته‌سكیش نه‌بن و ته‌نكیش نه‌بن و بۆنداریش نه‌بن دروست نی یه, جا مه‌گه‌ر ئافره‌تێك دڵ ڕه‌ق نه‌بێت وه له‌فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی یاخی نه‌بێت, له‌پاش ئه‌م هه‌موو به‌ڵگانه چۆن خۆی ده‌شوبهێنێ به پیاوان.
مه‌رجی پێنجه‌م/ ده‌بێ حیجابه‌كه بۆن خۆش كرا‌و نه‌بێت.
چوونكه بۆن و عه‌تر سه‌رنجی پیاوان ڕاده‌كێشێ و دیسان به‌م كاره پێچه‌وانه‌ی حیكمه‌ت له واجب بوونی حیجابه‌كه ده‌كات به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه زۆره واته حه‌رامی بۆندار كردنی حیجاب به هه‌ر بۆنێك بێت. وه‌ك ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رمووێ: (أيما امرأةٍ استعطرت فمرت على قومٍ ليجدوا مِنْ ريحها فهي زانية) رواه الامام احمد في المسند. واته (هه‌ر ئافره‌تێك خۆی بۆندار بكات وه بچێته ده‌ره‌وه‌و به‌لای پیاواندا تێپه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجیان ڕابكێشێ, ئه‌وا داوێن پیسه).
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (ايما امرأة تطيبتْ ثم خرجتْ الى المسجد، لم تقبل لها صلاة حتى تغتسلْ) (رواه امام احمد وابن ماجة). وفي رواية امام احمد: (أيما امراة تطيبت ثم خرجتْ إلى المسجد ليوجد ريحها لم تقبل منها صلاة حتى تغتسل اغتسالها من الجنابة). واته: (هه‌ر ئافره‌تێك خوی بۆن خۆش كرد‌و چووه ده‌ره‌وه بۆ مزگه‌وت, ئه‌وا نوێژی قبوڵ نی یه. تاخۆی ده‌شوات) وه له ڕیوابه‌تی ئیمام احمد هاتووه: (هه‌ر ئافره‌تێك خۆی بۆن خۆش بكات وبچێته ده‌ره‌وه بۆ مزگه‌وت ئه‌وا نوێژی قبوڵ نابێت هه‌تا خۆی ده‌شوات، خۆشۆردنێك وه‌كو چۆن خۆی ده‌شوات له له‌ش گرانیدا (الجنابه)).
ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ده‌چوو بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژ و عیباده‌ت، له‌م حاڵه‌ته ئه‌وا كاره‌كه‌ی له‌سه‌ر توند كرا، كه‌واتا زۆر باشتره خۆیان بۆنخۆش نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر چون بۆ سه‌ردان یان بازاڕه‌كان وقوتابخانه‌كان وفه‌رمانگه‌كان. هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌كان بۆنداركردنه‌كه حه‌رام ده‌كه‌ن بۆ له‌ش وبۆ جل وبه‌رگیش.
حیكمه‌ت له‌م حه‌رامكردنه‌ش لای خاوه‌ن عه‌قڵ دیاره كه ئافره‌ت كاتێك خۆی بۆن خۆش ده‌كات سه‌رنجی پیاوه‌كه زیاتر به‌لای خۆیدا ڕا ده‌كێشێ وزیاتر ئاره‌زووه جنسیه‌كان ده‌جوڵێنێت، به‌داخه‌وه زۆرێك له ئافره‌تانی موسڵمان له‌و تاوانه بێ ئاگان.
مه‌رجی شه‌شه‌م/ ده‌بێ له جل و به‌رگی كافران نه‌چێت.
واته نابێ ئه‌و جل و به‌رگه كه ئافره‌تی موسڵمان له به‌ری ده‌كات له جل و به‌رگی ئافره‌ته كافره‌كان بچێت چ له ڕووی دوورین و بڕین وه یان له‌ڕووی چۆنێتی به‌كارهێنان و له‌به‌ركردنیان.
چونكه به گشتی ئیسلام ڕێگه له موسڵمان ده‌گرێ له هه‌موو شتێكی به جل و به‌رگیه‌وه. خۆی بشوبهێنێ به كافران و لاسایی ئه‌وان بكاته‌وه. چونكه ئه‌م كاره وای لێ ده‌كات له دوا جاردا بچێته سه‌ر مزهه‌بی ئه‌و كافرانه وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا به‌ده‌ر ده‌كه‌وێ كه ابن عمر ( ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هه‌رمووی: (منْ تشبه بقومٍ فهو منهم) رواه امام احمد. واته: هه‌ر كه‌سێك خۆی بشوبهێنێ به‌قه‌ومێك ئه‌وا له‌وانه. هه‌روه‌ها خوای گه‌وره له چه‌ندان شوێن نه‌هی له موسڵمانان ده‌كات كه خۆیان نه‌شوبهێنن به كافره‌كان وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (وَلاَ تَكُونُواْ كَالَّذِينَ تَفَرَّقُواْ وَاخْتَلَفُواْ مِن بَعْدِ مَا جَاءهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُوْلَـئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ) (سورة آل عمرآن: 105). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلُ) (سورة الحديد: 16).
(ابن كثیر) ( ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته ده‌فه‌رموێ: (لهذا نهى الله المؤمنين ان يتشبهوا به‌م في اي شي‌ء من الامور الاصلية والفرعية). واته: بۆیه خوای گه‌وره نه‌هی له ئیمانداران ده‌كات كه له هیچ شتێك خۆیان نه‌شوبهێنن به كافرانه‌وه له شته لاوه‌كی یه‌كان یان سه‌ره‌كی یه‌كان.
هه‌روه‌ها ( ابن كثیر) ده‌گێڕێته‌وه له (ابن تیمیة) ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) كه وا ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته: ( ولا تكونوا) فه‌رموویه‌تی: (نهيُ مطلق عن مشابهتهم). واته: نه‌هی یه‌كه‌ی ئه‌م ئایه‌ته نه‌هیه‌كی ڕه‌هایه, له خۆشوبهاندن به كافره‌كان واته هه‌موو شتێك ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها (ابن عمر) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: ( ڕۆژێكیان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) جلێكی بۆیه‌كراو ڕه‌نگاو ڕه‌نگی بۆیه كراوی به به‌رمه‌وه بینی, فه‌رمووی: (إن هذه من ثياب الكفار فلا تلبسها) رواه مسلم. واته: (ئه‌مه له جلی كافره‌كانه له به‌ری مه‌كه). جا خوشكی باوه‌ڕدارم مه‌ڵێ (ئه‌ی بۆ فڵانه كه‌س وفڵانه لایه‌ن ئه‌م جۆره جلانه له‌به‌ر ده‌كه‌ن)، چونكه دین به‌قسه‌ی ئه‌م وئه‌و نیه به‌ڵكو به به‌ڵگه‌ی قورئان وسوننه‌ته نه‌وه‌ك هه‌واو ئاره‌زووی خه‌ڵكی.
مه‌رجی حه‌وته‌م/ ده‌بێ ئه‌و حیجابه جلی ناودارو فیز لێدان نه‌بێ.
واته حیجابه‌كه جلێك بێت له‌به‌ر زۆر جوانی و گرانی نرخه‌كه‌ی, فیزی پێ لێبدات و ناوبانگی پێ بڵاو بكاته‌وه‌و له‌خۆی بایی بێت. بێ گوومان ئه‌م جۆره جله پیاویش ده‌گرێته‌وه. به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (من لبس ثوب شُهْرَةٍ ألبَسَهُ اللهُ يومَ القيامة ثوباً مثله، ثم يذهب في النار) رواه ابو داود وابن ماجة. واته: ( هه‌ر كه‌سێك جلێك له‌به‌ر بكات, بۆ ئه‌وه‌ی له نێو خه‌ڵكی و فیزی پێ لێ بدات له‌به‌ر گرانی قوماش و زۆر تێچوونی پاره له دوورینی ئه‌وا خوای گه‌وره له قیامه‌تدا هه‌مان جلی له‌به‌ر ده‌كات, پاشان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا ده‌یسوتێنیً.
ئه‌مانه بوون به مه‌رجی ئه‌و حیجابه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر داوایان كردووه و پێ ی ڕازین, وه هه‌رجۆره جلێك ناو بنرێت حیجاب و ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیا نه‌بێت ئه‌وا حیجاب نی یه, با ئیتر شه‌یتان له‌مه زیاتر هه‌ڵمان نه‌خڵه‌تێنێ و بگه‌ڕینه‌وه بۆ دینی خوا بۆ ڕێگه‌ی سه‌له‌فی ساڵح و قورئان و سوونه‌ت.
0 تێبینیه‌کان:
إرسال تعليق