الأحد، 15 يوليو 2012

فه‌توای شێخ بن باز و فۆزان: ده‌رباره‌ی حوكمی عەلمانیەت و عەلمانیەكان

بسم الله الرحمن الرحیم
حوكمی عەلمانیەت و عەلمانیەكان
لە ڕوانگەی وتەكانی
شێخ ئیبن باز و دكتۆر صاڵح فەوزان
1-شێخ ئیبن باز لە پەرتووكی(موقف المؤمن من الفتن)لە لاپەڕە(15-16)دا دەفەرمووێ‌: ومعلوم أن حزب البعث والشيوعية وجميع النحل الملحدة المنابذة للإسلام-كالعلمانية وغيرها-كلما ضد الإسلام، وأهلها أكفر من اليهود والنصارى، لأن اليهود والنصارى تباح ذبائحهم وتباح طعامهم ونسائهم المحصنات، والملاحدة لا يحل طعامهم ولا نسائهم، وهكذا عباد الأوثان من جنسهم لا تباح نسائهم، ولا يباح طعامهم.


فكل ملحد لا يؤمن بالإسلام هو شر من اليهود والنصارى فالبعثيون والعلمانيون الذين ينبذون الإسلام وراء الظهر و يريدون غير الإسلام، وهكذا من يسمون ب:((الشيوعيين))، ويسمون ب:((الإشتراكيين)) كل النحل الملحدة التي لا تؤمن بالله ، ولا باليوم الآخر يكون كفرهم وشرهم أكفر من اليهود والنصارى.اه.
واتە:شتێكی زانراوە كە حیزبی بەعس و شوعی و هەموو ئەو كۆمەڵە بێ‌ باوەڕانەی وازیان لە ئیسلام هێناوە و پشت گوێیان خستووە-وەكو عەلمانیيەت و جگە لەویش-ئەمانە هەرهەموویان دژی ئیسلامن و، هەڵگرانی ئەم جۆرە فیكرانەش لە جوولەكە و نەسڕانییەكان كافر ترن، چونكە جوولەكە و نەسڕانییەكان سەربڕاوی دەست و خواردن و ئافرەتە داوێن پاكەكانیان حەڵاڵە،  بەلام بێ‌ باوەڕەكان(الملاحدة)سەربڕاوی دەست و ئافرەتییان دروست نییە، وە بەهەمان شێوە بت پەرستەكانیش لە ڕەگەزی ئەوانن و ئافرەت و سەربڕاویان دروست نییە.
جا كەوایوو هەموو بێ‌ باوەڕێك(ملحد)كە باوەڕی بە ئیسلام نەبێ‌ ئەوە خراپترە لە جوولەكە و نەسڕانییەكان، بەعسییەكان و عەلمانییەكان ئەوانەی ئیسلامیان پشت گوێ‌ خستووە، وە بەهەمان شێوە ئەوانەی پێیان دەوترێ‌:شوعییەكان و ئیشتڕاكییەكان(سۆشیالیزمییەكان)،هەموو ئەو كۆمەڵە بێ‌ باوەڕانەی كە باوەڕ بەخوای گەورە و ڕۆژی دوایی ناهێنن كوفر و شەڕەكەیان گەورەترە لە جوولەكە و نەسڕانییەكان.
2-دكتۆر ساڵح فەوزان لە پەرتووكی(عقیدةالتوحید)لە لاپەڕەی(126)دەفەرمووێ‌:( الإنتماء إلى المذهب الإلحادية كالشيوعية،والعلمانية، والرأسمالية، وغيرها من مذاهب الكفر، ردة عن دين الإسلام، فإن كان المنتمي إلى تلك المذاهب يدعى الإسلام، فهذا من النفاق الأكبر...)
واتە:لایەنگیری وچوونه ڕێزی ڕێبازە بێ‌ باوەڕییەكان وەكو:شوعییەت و، عەلمانییەت و،سەرمایەدارییەت و، جگە لەمانەش لە ڕێبازەكانی كوفر، هەڵگەڕانەوەیە لە دینی ئیسلام، جا ئەگەر ئەو كەسەی چوویتە ڕێزی ئەم ڕێبازانە بانگەشەی ئیسلام بكات، ئەوە بەشێكە لە دووڕوویی گەورە.(واتە:ئەم دووڕووییەی كە پێی لە ئیسلام دەردەچێت).
وە هەروەها لەپەرتووكی(دروس في شرح نواقض الإسلام)لە لاپەڕە(33)دا پرسیارێكی لێ‌ كراوە بەم شێوەیە:نسمع في هذا العصر دعوى العلمانية وهي فصل الدين عن الدولة فهل أصحاب هؤلاء مرتدون؟
واتە:لەم سەردەمەدا بانگەشەی عەلمانیەت دەبیستین كە بریتییە لە جیاكردنەوەی دین لە دەوڵەت، جا ئایە ئەم جۆرە كەسانە هەڵگەڕاوەن لە دین؟
ئەویش لە وەڵامدا فەرمووی: لا شك أن أصحاب المذاهب المعاصرة الإلحادية مرتدون مثل:العلمانية، والحداثية، والقومية، والشيوعية لأنها مخالفة الإسلام.
 واتە: هیچ گومانی تێدا نییە كە هەڵگرانی ئم ڕێبازە بێ‌ باوەڕییانەی سەردەم هەڵگەڕاوەن لە ئیسلام، وەكو:عەلمانییەت و،حەداسییەت و، نەتەوایەتی  و،شوعییەت، چونكە ئەم ڕێبازانە پێچەوانەی ئیسلامن.


ئه‌بو ئه‌نه‌سی ته‌وحیدی

له‌ پێگه‌ی مینبه‌ر وه‌رگیراوه‌

0 تێبینیه‌کان:

إرسال تعليق

 

هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ته‌کان

ئه‌ب بابه‌ته‌ بنێره‌ بۆ

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More