الأحد، 15 يوليو 2012

ئایا چ باڵی سه‌له‌فی هه‌ن له‌نێو کۆمه‌ڵی ئیسلامییدا؟!!

بسم الله الرحمن الرحیم

الحمدلله وحده، والصلاة والسلام علی من لا نبي بعده‌، أما بعد:
ئایا چ باڵی سه‌له‌فی هه‌ن له‌نێو کۆمه‌ڵی ئیسلامییدا؟!!
هه‌ندێك له‌ برایانی به‌ڕێز و مامۆستایانی سه‌له‌فی خۆشه‌ویستیمان تاوه‌کو ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ت و بیروبۆچوونه‌ن که‌ باڵێکی سه‌له‌فی بوونی هه‌بێت له‌نێو کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستاندا!! ئایا ئه‌مه‌ تا چه‌ند تێڕوانینێکی ڕاست و دروسته‌ و گرووپێکی له‌م چه‌شنه‌ واقیعێکی نێو ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ بن؟ ئایا هه‌رکه‌سێك سه‌روسیما و ڕه‌فتار و ڕه‌وشتی به‌سه‌له‌فیان بچێت، مه‌رجه‌ له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و موعته‌قه‌دات و فه‌همی بۆ هه‌ریه‌ك له‌ کیتاب و سوننه‌ت له‌سه‌ر مه‌نهه‌ج و فه‌همی سه‌له‌فی ئه‌م ئوممه‌ته‌ بێت؟ زۆرکه‌س ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌ لێکجودا ناکاته‌وه‌ و تێکه‌ڵی یه‌کتری ده‌کات‌، هه‌ربۆیه‌ له‌سه‌ر‌ ئه‌ساسی ڕوواڵه‌ت بڕیار له‌سه‌ر که‌سه‌کان ده‌دات!!‌
ئه‌گه‌رچی له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌نیم خه‌ڵکی پێڕست بکه‌م کێ له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی ساڵحه و کێ لێیه‌وه‌ دووره‌‌ - ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یان لێبێت – به‌ڵام به‌ناچاری ده‌بێت هه‌ندێك ناو بێنه‌ نێو ناوانه‌وه‌ تاوه‌کو خوێنه‌ری به‌ڕێز و برایانی سه‌له‌فیمان ڕوونتر به‌رچاو ڕۆشن بکه‌ینه‌وه‌، چوونکه‌ ئه‌مڕۆ ئێمه‌ له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین زۆر که‌س و ده‌سته‌وکۆمه‌ڵ و ڕێکخراو هه‌ن بانگه‌شه‌ی سه‌له‌فییه‌ت ده‌که‌ن، که‌چی له‌ڕاستیدا زۆر دوورن له‌ مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف. که‌سانێکی موبته‌دیعمان بینی له‌ ژێر په‌رده‌ی به‌سه‌له‌فی بوون بانگه‌شه‌ بۆ عه‌قیده‌ی ئیڕجاء ده‌که‌ن و، له‌ حه‌قیقه‌تدا شوێنکه‌وته‌ی ڕه‌بیعی مه‌دخه‌لی بوون. هه‌ما‌ن نمونه‌ی ئه‌و مورجیئانه‌ له‌ وڵاتانی میصر و ئوردن و کوێت و چه‌ندان وڵاتی تر هه‌ن که‌چی خۆیان به‌سه‌له‌فی ده‌ناسێنن به‌خه‌ڵکی!! به‌سه‌له‌فی بوون شه‌ڕه‌فێکی زۆر گه‌وره‌ و موباره‌که‌ و هه‌موو که‌س و کۆمه‌ڵێك پێی ناگات، چوونکه‌ پابه‌ند بوون به‌ سه‌له‌فی ئه‌م ئوممه‌ته‌وه‌‌ واته‌‌ ڕزگار بوون له‌و حه‌فتا و دوو فیرقه‌یه‌ی موژده‌ی هه‌لاکه‌ت و جه‌هه‌ننه‌میان پێدراوه‌، وابه‌سته‌بوونیش به‌ مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف ڕیزبه‌ندییه‌ له‌ ژێر کۆمه‌ڵی ڕزگاربوو – الفرقة الناجیة والطائفة المنصورة -
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له‌و برایانه‌ی نێوکۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان په‌روه‌رده‌ی مه‌دره‌سه‌ی سه‌له‌فی یاخود په‌روه‌رده‌ی مامۆستایه‌کی سه‌له‌فی بوون له‌ ڕابردوودا، وه‌ هه‌یان بووه‌ ماوه‌یه‌کی زۆریش خزمه‌تێکی باشیان کردووه‌ له‌و نێوه‌نده‌دا، به‌ڵام سه‌له‌فی بوون له‌هه‌ر مه‌رحه‌له‌یه‌ك له‌ مه‌راحیله‌کانی ژیانی هه‌رتاکێکمان مۆرکی به‌سه‌له‌فی مانه‌وه‌مان نییه‌ بۆ ڕۆژانی داهاتوومان، چه‌ندین که‌سایه‌تی سه‌له‌فی که‌ جێگه‌ی هیوا و ئومێدی مسوڵمانن بوون، به‌ڵام دواتر به‌ئاڕاسته‌ی خوارو لێڕولێژدا ڕۆیشتن و که‌سانێکی زۆریان له‌گه‌ڵ هه‌ڵخلیسکانی خۆیان گۆمڕا کرد – بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نمونه‌گه‌لێکی زۆر هه‌ن - 
-           کێ له‌ مه‌لا عومه‌ری چنگیانی سه‌له‌فی تر بوو؟ به‌ڵام ئه‌ی ئێستاکه‌ چی؟!
-           کێ له‌ مه‌لا حه‌مدی سه‌له‌فی تر بوو؟  تا ئه‌کاته‌ی ده‌رکه‌وت که‌ هه‌ڵگری‌ ته‌زکییه‌ و به‌رگه‌ی زه‌رد بوو‌.
-           کێ له‌ مه‌لا به‌شیر به‌سه‌نگتر بوو له‌لای گه‌نجانی سه‌له‌فی هه‌ولێر؟زۆربه‌ی مشتومڕ و ناکۆکییه‌کانیان ده‌خسته‌ به‌رده‌ستی و داوای چاره‌سه‌ر و ناوبژیان لێده‌خواست؛ به‌ڵام ئه‌ی ئێستاکه‌ چی؟!   
-           کێ له‌ مه‌دخه‌لییه‌ گۆمڕاکانی کوردستان سه‌له‌فی تر بوو، تا ئه‌وکاته‌ی به‌خه‌ڵکی ناسێنران له‌لایه‌ن برایانی سه‌له‌فی له‌ پێگه‌ی مینبه‌ره‌وه‌.
-           کێ له‌ م. کرێکار ئیخوانسه‌له‌فی (سروری) تر بوو، که‌سانێکی زۆری پێچه‌واشه‌ کرا، به‌ڵام دواتر ده‌رکه‌وت‌:-
1.      ته‌رکه‌نوێژ (تارك الصلاة) ی ته‌نها پێ فاسقه‌!!
2.      فه‌توای ده‌نگدان و به‌شداری و هاوپه‌یمانێتی حیزبه‌که‌ی گۆڕانی دا.
3.      فه‌توای به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و حیزبه‌ ئه‌وروپیانه‌ی دا که‌ زۆرترین خزمه‌ت به‌ جالییه‌ی ئیسلامی ده‌که‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ‌
ئه‌و باسانه‌ و ده‌یان باسی هاوچه‌شن جێگه‌ی قسه‌وباسن و ده‌بێت ڕۆژێك بێت به‌ پێوه‌ری سه‌له‌فییه‌تێکی ڕه‌سه‌ن هه‌ڵسه‌نگێنرێن، وه‌ك چۆن مه‌دخه‌لییه‌کان له‌ ڕابردوودا پێوه‌رکران و هه‌ڵسه‌نگێنران.
نه‌مانبینی ئه‌و برا به‌ناو سه‌له‌فیانه‌ی نێو کۆمه‌ڵی ئیسلامیی تێڕوانینێکی سه‌له‌فییانه‌ بخه‌نه‌ڕوو له‌سه‌ر:
-           به‌شداری هه‌ڵبژاردن و چوونه‌ نێو په‌ڕله‌مانی کوردستان و عیراق، به‌ڵکو هه‌ستان به‌ شه‌رعاندن و چه‌واشه‌کردنی مسوڵمانانی ساده‌ و ساویلکه‌.
-           هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی قه‌ومی و عه‌لمانی و دابه‌زین به‌یه‌ك لیست.
-           شه‌رعاندنی مۆسیقا و دانانی ئافره‌تان له‌ مه‌ناصیبی قیادی و ئیداری زۆر کاریگه‌ر.   
-           هه‌موو ئه‌و پڕۆژه‌ و بیروبۆچوونانه‌ی م. علی باپیر ته‌رحیان ده‌کات و به‌ره‌و ئیعتیزالیان ده‌بات.
ئه‌وانه‌ و بگره‌ به‌ده‌یان مه‌سه‌له‌ی تر که‌ (ولاء و براء) تێدا فه‌وتاوه‌ حه‌ق و باطل تێکه‌ڵ به‌یه‌کتری کراوه‌. کامانه‌ن ئه‌و سه‌له‌فیانه‌ی نێو کۆمه‌ڵه‌که‌ی م. علی باپیر؟  ئاده‌ی ناوه‌کانیان بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بکه‌ن، با وه‌ك پێشه‌نگێکی سه‌له‌فی ئیقتیدایان پێوه‌ بکرێت!!

هه‌وراز هه‌ورامی

له‌ پێگه‌ی مینبه‌ر وه‌رگیراوه‌

0 تێبینیه‌کان:

إرسال تعليق

 

هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ته‌کان

ئه‌ب بابه‌ته‌ بنێره‌ بۆ

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More