الثلاثاء، 29 مايو 2012

(شێخ ئەلبانی هێرشێكی زۆرتوند دەكاتە سەر (ڕه‌بیع و جامی

لە مەلەفێكی دەنگی تازە بڵاوكراوەی شێخ و فەرموودەناسی سەردەم شێخ ئەلبانی هێرشێكی زۆرتوند دەكاتە سەر هەردوو سەرانی بیدعەچی (ڕەبیعی كوڕی هادی مەدخەلی و محمد أمان جامی) ئەوەی كە جێی ئاماژە بۆكردنە  فەرموودەناسی سەردەم دەفەرموێت: شێخ محمد أمان جامی لێرە شتی لەسەرە، وەكو پەیوەندی لەگەڵ لایەنە قەومییەكان.

لەو مەلەفە دەنگییەدا دیارە كەسێكی سعودی لە مەجلیسەكەیە و هەوڵ دەدات دڵی شێخ ئەلبانی ڕابگرێت و زۆر دانەبەزێتە سەر زانایانی سعودی، بەڵام شێخ ئەلبانی قسەكانی خۆی زۆر بەڕوونی دەكات و، چەند خاڵێكی زۆر گرنگیش دەخاتە ڕوو؛ ئەوەی جێی سەرنجە ئەو كەسە سعودیەی لە مەجلیسەكە دایە درۆ دەكات بۆ پاساو هێنانەوەی قسەكانی جامی بەرامبەر بە شێخ ئەلبانی واتە دوای ئەوەی شێخ ئەلبانی فەرمووی: تاوانی سعودیه‌ بەهێنانی هێزەكانی سەلیبی بۆ ناوچەكە گەورەتر بوو لە تاوانی گرتنی كوەیت لەلایەن عێراق. ئا لەوكاتەدا (جامی) شێخ ئەلبانی بە درۆزن لەقەڵەم دا، واتە (مورجیف). بەڵام لەو مەجلیسەدا ئەو كەسە سعودیە دەڵێت: شێخ جامی لەدوای ئەوەی (رەبیع) گلەیی لێكرد لەسەر ئەو قسە توندانەی بەرامبەر ئەلبانی، جامی گوتی: ئەوە ئوسلوبی منە، وایە تۆزەك ڕەقە و گوتی ئەلبانی شێخی ئێمەیە.
بەڵام ئەو كەسە سعودیە درۆ دەكات لەبەر ئەوەی جامی پەشیمان نەبووەوە لەوەی كە بە شێخ ئەلبانی گوتووە هەواڵی درۆ بڵاودەكاتەوە واتە (مورجیف)، بەڵكو جامی دەڵێت بەڵێ: ئەوە گەورەترین ئیرجافە ئەوەی شێخ ئەلبانی دەیكات. بۆیە خوێنەری ئازیز دەتوانێ بگەرێیتەوە سەر نووسینەكەی جامی بەناوی: [تصحیح المفاهیم ومناقشە الاراء مع الشیخ ناصر الدین الالباني]. بەراوردی بكەی لەگەل قسەی ئەو كەسە سعودیە كە لە مەجلیسی شێخ ئەلبانی ئەو درۆیە دەكات.
هەر لەبەر ئەوەشە ئێمە لێرە لەو مینبەرە پاكەوە زۆرجار خوێنەری كوردمان ئاگادار كردۆتەوە كە (مەدخەلییەكان) زۆرجار ئاوا خەبیسانە چونەتە لای ئەو شێخە ناودارانە و قسەیان رێكخستووە بۆئەوەی فەتوایەك بەو شێخە بدەن لەگەڵ مەنهەجەكەی خۆیان جوت بێتەوە.
ئینجا ئەو خاڵانەی شێخ ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێبێت لەو مەلەفە دەنگیە ئاماژەی پێدەكات زۆر گرنگە بەكورتی بیخەینە بەرچاوی خوێنەر، درێژەی خاڵەكانیش ئەوا لە مەلەفە دەنگیەكە دایە بەدەنگی شێخ ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێبێت.
یەكەم: نووسینەكەی (رەبیع) و بۆچوونەكانی لەسەر ئیستعانە بەهێزە سەلیبییەكان بەكارەسات لەقەڵەم دەدات.
دووەم: شێخ دەڵێ سەرم سوڕماوە ئەو شێخانه‌ چۆن قسەی وا دەكەن لەكاتێكدا كە ئەمریكا و بەریتانیا لە دووژمنە هەرە گەورەكانی مسوڵمانانن.
سێیەم: شێخ ئەلبانی هێرشێكی زۆرتوند دەكاتە سەر ئەو قسەیەی كە دەڵێ وەلی ئەمرمان وای ویستووە.
چوارەم: بۆچوونی شێخەكانی سعودی دەربارەی ئیستعانە بەهێزە سەلیبییەكان بە كارەسات لەقەڵەم دەدات و دەڵێت:ئەوا تەنها بەهانە هێنانەوەیە بۆ ئەو كارانەی حاكمەكان دەیكەن، نەوەك بۆچوونێكی فیقهی.
لە كۆتایی ئەو نوسینەدا دەڵێین: لەخوای گەورە داواكارین هیدایەتی ئەو برایانە بدات كە كوێرانە كەتوونەتە ژێر كاریگەیسەرانی گومڕاوی ئەو سەردەمە (رەبیع و جامی) وا بەفەزڵی خوا  وردە وردە ڕاستییەكان زیاتر بە بەڵگەوە دەكەوێتە بەرچاوی مسوڵمانان كە ئەو مەدخەلییانە چەندە فێڵیان كردووە و چەندە قسەیان تێك هەڵكیشاوە بۆ سەرخستنی كوێرە رێگاكانیان.

براتان
حەسەن پشدەری

0 تێبینیه‌کان:

إرسال تعليق

 

هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ته‌کان

ئه‌ب بابه‌ته‌ بنێره‌ بۆ

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More