الثلاثاء، 30 أبريل 2013

کاتێك کە نیقابەکەی هەڵدایەوە... موفاجەئەیەك بوو!!!

ئافرەتێکی موسڵمان کە نیقابی پۆشی بوو خەریکی بازار کردن بوو لە یەکێك لە سووپەرمارکێتەکانی فەرەنسا کاتێك تەواو... بوو چو بۆ شوێنی حیساب کردن و پارەدان
بۆ ئەوەی نرخی کاڵاکانی بدات
لە شوێنی حیساباتەکە ئافرەتێکی بە ئەصڵ عەرەبی لێ بوو _سەیری ئافرەتە نیقاب پۆشەکەی کرد بە شێوەیەکی گاڵتە جاری دواتر دەستی بە ژماردنی کاڵاکان کرد بە شێوەیەك کە کاڵاکانی دەشێواند لە سەر مێزەکە.
بەڵام خوشکە نیقابەکە زۆر لە سەرخۆو هێمن بوو لە بەرامبەر ئەوەش زیاتر ئافرەتە عەرەبەکەی توورە کرد.
زیاتر خۆی پێنەگیراو گووتی :ئێمە لە فەرەنسا کۆمەڵێك کێشەمان هەیە نیقابەکەی ئێوەش یەکێکە لەم کێشانە،ئێمە هاتوینە ئێرە بۆ بازرگانی و کۆ کردنەوەی پارە نەوەك نمایش کردنی ئایین و مێژوومان ،وە ئەگەر دەتەوێت پەیرەوی ئایین و پۆشینی نیقاب بکەی ئەوا بگەرێوە وڵاتەکەت بە هەر جۆرێك دەتەوێت بیکە .
خوشکە نیقاب پۆشەکە بۆچەند ساتێك سەیری کرد، دواتر نیقابەکەی سەر سیمای هەڵدایەوە بە روخسارێکی زەرد و چاوێکی شینەوە پێی گووت :من فەرەنسیم بە باوك و باپیرەوە وە ئەوە ئایینی منە وە وڵاتی منە ئێوە ئایینەکەی خۆتان فرۆشتووە وە ئێمەش کریومانە!!!

0 تێبینیه‌کان:

إرسال تعليق

 

هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ته‌کان

ئه‌ب بابه‌ته‌ بنێره‌ بۆ

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More