السبت، 4 مايو 2013

بۆچی سەرکەوتن دواکەوت لە سووریا؟!!

السلام عليکم ورحمة الله وبرکاته ...
بۆچی سەرکەوتن لە سووریا دوواکەوت؟ پرسیارێکە لە بیری زۆرێك لە ئـێمە خول دەخواتەوە. جا پێویستە یەکەم جار پرسیارەکە ڕاست بکەینەوە، چونکە سەرکەوتن لە سووریا دوانەکەوتووە، بەڵکو سەرکەوتن لە سووریا هەموو ڕۆژێك لەدایك دەبێت و هەموو ڕۆژێكیش گەشە دەکات، لەبەرئەوەی ئێمە وەك موسوڵمانان باوەڕمان بە ئاخیرەت هەیە و پێناسەی سەرکەوتن بە پێوەری پێناسەی خودای باڵادەست دەکەین کاتێك دەفەرموێ: ((فمن زحزح عن النار وأدخل الجنة فقد فاز))، وە ئەوانەی لەسەر ئیمان دەکوژرێن لە ئەهلی ئێمە لە سووریا بەم مانایە لەم ڕۆژانەی ئێستاماندا إن شاء الله براوەو سەرکەوتوون.
(أصحاب الأخدود) سزا دران و بە زیندوویی سوتێندران، لەگەڵ ئەوەشدا خودای گەورە لە سوورەتی البروج باسی چارەنووسیان دەکات و دەفەرموێ: ((إن الذين آمنوا وعملوا الصالحات لهم جنات تجري من تحتها الأنهار ذلك الفوز الكبير))، ئا ئەمە بردنەوەی گەورەیە ،هەر بۆیە ئەوانەی سزادەدرێن و دەکوژرێن لە ئەهلی ئێمە لە سووریا ئێستا سەرکەوتوون و براوەن إن شاء الله.
لەو فەرموودەیەی بوخاری دەیگێڕێتەوە کە حەڕامی کوڕی مەلحان یەکێکە لە هاوەڵانی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم ڕمێکی لێدرا لەلایەن موشریكێکەوە لە پشتیەوە و لە سینگی هاتە دەرەوە، حەڕامیش دەستی خستە سەر خوێنەکەو بەڕووی خۆی دا هێنا و دەیگوت: بردمەوە بە خودای کەعبە، بردمەوە بە خوای کەعبە.
هەر بۆیە گرنگترین شێوازەکانی بردنەوەو سەرکەوتن لە دینی ئێمەدا ئەوەیە بمریت بەو مەرجەی جێگیر بیت لەسەر دینەکەت. جا ئەوانەی دەکوژرێن لە ئەهلی ئێمە لە سووریا بەجێگیری لەسەر دینەکەیان ئەوا براوەو سەرکەوتوون، هەربۆیە دەڵێین سەرکەوتن هەموو ڕۆژێك لەدایك دەبێت.
جا بائێستا پرسیارەکە ڕاست بکەینەوەو بڵێین: بۆچی ئەو بەڵاو تاقیکردنەوەیە درێژەی کێشا لە سووریا؟
برایان و خوشکانم، حیکمەتی خودای گەورە تەواوو بێ کەموکوڕیە. با تۆزێك بڕوانینە حیکمەتە دیارەکانی خوای گەورە دەربارەی درێژبوونەوەی ئەو بەڵاو تاقی کردنەوەیە لەسەر ئەهلی سووریا:
١) ((وما خلقت الجن والإنس إلا ليعبدون)) وە لەشێوەکانی عیبادەت کردن و بەندایەتی کردن بۆ خودای گەورە ئەوەیە ئازار بکێشین و ئارامی لەسەر بگرین و بمرین لە پێناوی خودای گەورە. جا ئەوەی ڕوودەدات لە سووریا لادان نیە لە بنەمای ژیان و سوننەتی ژیان بەڵکو ئەصڵ و ناوەرۆکی سوننەتی ژیانە لە پێناو خودای گەورە، چونکە خودای گەورە ئێمەی دروست نەکردووە تەنها بخۆین و بخۆینەوەو بخەوین و پاشان بمرین، بەڵکو بۆ ئەوەی تاقیمان بکاتەوە ...
خودای گەورە ئێمەی دروست نەکردووە بەبێ هودە بۆ ئەوەی لێمان بگەڕێ بەبێ تاقیکردنەوە: ((أم حسبتم أن تُتركوا)) بەواتای: (پشت گوێ خراو و لێگەڕاو، بە شتانێك تاقیتان نەکەینەوە بۆ دەرکەوتنی ڕاستگۆ لە درۆزن) ... ((أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تُتْرَكُوا وَلَمَّا يَعْلَمِ اللَّهُ الَّذِينَ جَاهَدُوا مِنْكُمْ وَلَمْ يَتَّخِذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلا رَسُولِهِ وَلا الْمُؤْمِنِينَ وَلِيجَةً وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ)).
((أَحَسِبَ النَّاسُ أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لا يُفْتَنُونَ (2) وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الكاذبين))

ئەمە حەقیقەتێکە لەبەر تێکەڵاویمان لەناو ژیانی ڕۆژانەماندا خۆمان لێی نەفام کردووە، جا وادەزانین ئەصڵ و بنچینە تەنها ئەوەیە بخۆین و بخۆینەوەو ڕابوێرین و ماڵ و خاوو خێزانمان سەلامەت بێ و بەس .. نەخێر برایانم، بۆ ئەوە دروست نەکراوین. هەر بۆیە خودای گەورە لەسەرەتای ئایەتەکە ووریامان دەکاتەوە کە دەفەرموێ: ((أم حسبتم أن تُتركوا))، ((أَحَسِبَ النَّاسُ أَنْ يُتْرَكُوا)) .. وازمان لێ ناهێنرێ، چونکە خودای گەورە ئێمەی بەبێ هودە دروست نەکردووە بەڵکو : ((الذي خلق الموت والحياة ليبلوكم أيكم أحسن عملا)).
بەڵکو کاتێك سەیری هەزاران لە خوشك و برایەکانمان دەکەین دەکوژرێن شتێکی زۆر گرنگ لە بیر دەکەین، ئەویش مەبەست لێی هەڵبژاردنی شەهیدەکانه، خودای گەورە ویستی وایە لە بەندەکانی خۆی شەهیدیان لێ هەڵبژێرێ: ((وتلك الأيام نداولها بين الناس وليعلم الله الذين آمنوا ويتخذ منكم شهداء))، سەرنج بدە: خودای گەورە تەرازووی هێز دەگۆڕێ تاوای لێدێ کافرەکان زاڵ دەبن پاشان ئیماندارەکان جیهاد دەکەن لە دژیان ئینجا خوێن دەرژێ لە پێناو خودای گەورە، ئا ئەمە ئەوپەڕی بەندایەتی یە، ئەگەر خودای گەورە ڕشتنی خوێنی قوربانی کردنی پێ خۆش بێ هەروەك پێغەمبەری خودا صلی الله عليه وسلم دەفەرموێ: ((ما عمل آدمي من عمل يوم النحر أحب إلى الله من إهراق الدم))، ئەی باشە دەڵێی چی کاتێك موسوڵمانێك خوێنی دەڕژێ لە پێناو خودای گەورەدا.. جا بۆیە هەڵبژاردنی شەهيدەکان خۆی لە خۆیدا مەبەستی تێدایە.
ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێ ئێمە حەسرەت نەخۆین لەسەر هەزاران گەنج و لاوی موسوڵمان لە ووڵاتی شام دەکوژرێن کاتێك --هەندێكمان دەڵێن: خوێنیان بەفیڕۆ چوو، نەخێر ناوەلله - إن شاء الله- خوێنیان بەهەدەر نەچووە مادەم دەکوژرێن لە پێناو دینەکەیان و بەجێگیری لەسەری دەمرن. بەفیڕۆ نەچوون ، بەڵکو خودای گەورە بۆخۆی بردنەوە.
جا سەرنجی دەربڕینەکە بدە: ((ويتخذ منكم)) واتە: بۆخودی خۆی (پاکی و بێگەردی بۆ ئەو) ((شهداء)). بێنە پێش چاوت کاتێك سندوقێكت پێشکەش دەکەن بەڵام زوهد بەکاردەهێنیت و تەنها یەك گەوهەری جوانی لێ هەڵدەبژێریت بۆ خۆت و دەڵێیت ئا ئەمە بەشی منە و بۆ خۆمی هەڵدەبژێرم، ولله المثل الأعلی: خودای گەورە چی دەوێ لە دونیا و لەوەی لە دونیادا هەیە؟! کاتێك ئەم دونیایە بەهەموو زینەت و جوانی و سەروەتەکەی لەلای خودای گەورە کێشی باڵە مێشوولەیەکی نیە .. کەچی شەهیدەکان بۆ خۆی هەڵدەبژێرێ و بۆ لای خۆیان دەباتەوە.
کەواتە ئەمە حیکمەتی یەکەمە: کە خودای گەورە خەڵکی بۆ دروست کردووە: بۆ ئەوەی تاقیان بکاتەوە و بەندایەتیان لێ وەدەرکەوێت پاشان شەهیدیان لێ هەڵبژێرێت و بۆ خۆیان بباتەوە.
٢) بەڵاو تاقی کردنەوەکە درێژەی کێشا چونکە خودای گەورە -بە ئیزنی خوا- پاداشتێکی زۆر گەورەی بۆ خەڵکی شام داناوە لە دونیادا پێش ئاخیرەت .. پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم دەفەرموێ ((واعلم أن النصر مع الصبر)) واتە ((بزانە کە سەرکەوتن لەگەڵ ئارام گرتنە)) .. کەواتە لەگەڵ ڕاددەی ئارام گرتن و صەبر گرتن سەرکەوتن دێت. جا ئەهلی ئێمە لە سووریا ئارامی و صەبرێکی زۆر مەزنیان گرتووە بۆیە إن شاء الله سەرکەوتنەکەشیان مەزن و گەورە دەبێ.
ووڵاتە عەرەبیەکان بەر شاڵاوی شۆڕشەکان کەوتن و سیستەمەکان تیایاندا کەوتن .. بەڵێ قوربانیان تێدا هەبوو بەڵام بەڵاو تاقیکردنەوەکەیان تا ڕاددەیەك کورت بوو،بەشێوەیەك کە کەمتر بوو لەو ڕاددەیەی بگات بە دەستکەوتێکی مەزن و هەستانەوەی ئوممەت بە پێی سوننەتی خودای گەورە، هەربۆیە بەرهەمی ئەو شۆڕشانە ڵێڵ و دڕکاوی بوو. بەڵام ئەهلی ئێمە لە شام، بەبیریان دەهێنینەوە کە حوکمی خودای گەورەو باڵادەست لە پەروەردەکردنی بەندەکانی بەجۆرێکە هەروەك ابن القيم باسی دەکات: ( خودای گەورە ئەگەر بەندەکانی خۆی تاقی بکاتەوە بە زاڵ بوون و تێکشکان و بەزین ئەوکات زەلیل دەبن و دەشکێن و بەردەستە دەبن پاشان عیززەت و سەرکەوتن واجیب دەبێ لەسەریان، هەربۆیە دیاریی سەرکەوتن و بردنەوە بەبێ گومان لەدوای زەلیل بوون و تێکشکان دێت، خودای گەورە دەفەرموێ:(( ولقد نصركم الله ببدر وأنتم أذلة)) وە لەبەرامبەردا دەفەرموێ :(( ويوم حنين إذْ أعجبتكم كثرتكم فلم تغن عنكم شيئاً))

بۆیە زاتی بەرزی الله ئەگەر ویستی وابوو بەندەکەی خۆی بە عیززەت بکات و سەری بخات ئەوا یەکەم جار دەیشکێنێت، بەجۆرێك کە سەرکەوتن و عیززەتەکەی بە ڕاددەی زەلیل بوون و تێکشکانەکەی دەبێت).
هەربۆیە کاتێك پرسیار لە ئیمامی شافیعی کرا: کامەیان باشە بۆ مرۆڤ: تەمکینی دەست کەوێ یان تاقی بکرێتەوە؟ لەوەڵامدا فەرمووی: تەمکینی دەست ناکەوێ هەتا تاقی نەکرێتەوە.
ئەمەش ڕاستی فەرمایشتی خودای گەورە نیشان دەدات :(( ونريد أن نمن على الذين استضعفوا في الأرض ونجعلهم أئمة ونجعلهم الوارثين ونمكن لهم في الأرض ونري فرعون وهامان وجنودهما منهم ما كانوا يحذرون)) هەروەها :(( وتمت كلمة ربك الحسنى على بني إسرائيل بما صبروا)).
جا ئەگەر ئیماندار ئارامی گرت بەرامبەر ژێر دەستەیی دوژمنەوە ئەوکات منەتی خودای گەورە دێت و تەمکین پەیدا دەکەن و زەوی دەکەوێتە ژێر دەستیان.
سيف الدولة لە یەکێك لە جارەکان دیاریەکانی تۆزێك تاخیر کرد بەسەر موتەنەبی شاعير، ئەوەبوو موتەنەببیش گوتی:
ومن الخير بطء سيبك عني أسرع السحب في المسير الجهام

بە واتای: بەم تاخیر کردنی دیاریانەت خێرێکی پێوە دەبینم، چونکە هەوری بەپەلە باران هەڵناگرێ، بەڵام ئەگەر بارانی پێ بێ ئەوکات هێواش دەڕوات.


جا بۆیە موژدەی سەرکەوتنی چاوەڕوان کراو تەنها بۆ شام نیە، بەڵکو بۆ هەموو ئوممەتە، وە ئومێدمان وایە خیلافەتی ئیسلامی سەر لەنوێ لە دایك بێتەوە لە ووڵاتی شام، سەرەڕای ئەو هەموو هەوڵە جیهانیانەی دەدرێ بۆ قۆستنەوەی بەرهەمی شۆڕش و جیهادی سووریا. داوا لە خودای گەورە دەکەین ئەهلی ئێمە لە شام جێگیرتر بکات بۆ ئەوەی خودای گەورە فرو فێڵی دوژمنەکانیان بەسەر دوژمنەکان دا بشکێنێتەوە وە داوا لە خودای گەورە دەکەین یارمەتی ئێمەش بدات بۆ سەرخستنیان.
جا کەوتن و کوژرانی هەر برایەکی سووری بە ئیمانەوە بەئیزنی خودای گەورە دەبێتە هۆی بەرزتر کردنەوەی ئومێدی سەرکەوتنی ئوممەت، ئەمەش موعاناتەکە سووکتر دەکات، بێگومان ئەم گەشبینیەی ئێمە تەنها لە سوننەتی خوای گەورەدا نیە بەڵکو لە فەرموودە جێگیرەکانیش دا هەیە.
عن ابن حوالة قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ((سيصير الأمر إلى أن تكونوا جنودا مجندة: جند بالشام وجند باليمن وجند بالعراق)). فقال ابن حوالة: خِر لي يا رسول الله إن أدركتُ ذلك، فقال: ((عليك بالشام فإنها خيرة الله من أرضه يجتبي إليها خيرته من عباده)) ...إلى أن قال: ((فإن الله توكل لي بالشام وأهله)) (رواه أحمد وأبو داود والترمذي وصححه الألباني وحسنه الوادعي).
واتە لە ئیبن حەوالە وە دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم فەرمووی: ((ئەم کارە بەڕێوە دەڕوات تا واتان لێدێت دەبن بە سەربازگەلێك: سەربازگەلێك لە شام وە سەربازگەلێك لەیەمەن وە سەربازگەلێك لە عێڕاق)) ئیبن حەوالەش ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا بۆم هەڵبژێرە ئەگەر بەوکاتە گەیشتم، لەوەڵامدا فەرمووی: ((خۆت بگەیەنە بە شام چونکە ئەوێ باشترین جێگەیە لەلای خودا لە زەوی و باشترینی بەندەکانی خۆی لەوێدا هەڵدەبژێرێ)) .. تا فەرمووی:((خودای گەورە وەکیلی شام و ئەهلەکەیەتی بۆ من))
وە پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ: ((ألا وإن الإيمان حين تقع الفتن بالشام)) (صححه الألباني والوادعي) واتە (( کاتێك فیتنە بڵاو دەبێتەوە ئەوکات ئیمان لە شام دایە)) ..بێگومان ئێستا شاراوە نیە کە ئێمە لە زەمەنی فیتنە داین، بەتایبەتی فیتنەی دڵەکان و بیرو بۆچوونەکان.
٣) بەڵاو تاقی کردنەوە درێژەی کێشا بۆ ئەوەی ئەهلی ئێمە لە شام ببن بە حوججەو بەڵگەی خودای گەورە بەسەر دروست کراوەکانی کاتێك سەیر دەکەین چۆن نموونەی پاڵەوانیەتی و جێگیری و قوربانی دان پێشانی هەموو جیهان دەدەن بۆ ئەوەی خەڵکی بزانن کە چۆن قورئان هێشتا پیاوەکان دروست دەکات و بیسەلمێنێ کە ئوممەتی موحەممەد نەخۆش دەکەوێ بەڵام نامرێ، وە هێزەکانی کوفر هەر هەموویان ناتوانن چیای ئیمان دەربهێنن لە دڵی منداڵێکی سووری یان ئافرەتێکی سووری دوای ئەوەی خودای گەورە ئەو چیایەی چەقاندووە. ئەم بەڵاو تاقی کردنەوەیە درێژەی کێشا بۆ ئەوەی جێگیر بوونی ئەهلی سووریا دیاردەیەك بێ لە دیاردەکانی قودرەت و توانای خودای گەورە.
زۆر جار ووتار بێژ و بانگخوازەکان ئەگەر ویستی ئامادەکردنی ووتارێکیان هەبووایە دەربارەی ئارام گری و صەبر کردن و جێگیر بوون دەگەڕانەوە بۆ چەند نموونەیەکی مێژوو ... ساحیرەکانی فیرعەون پێش سێ هەزار ساڵ ئیمانیان هێنا لەساتێكی کورتدا و چیتر گوێیان نەدا بە کوشتن و سزادان و لەخاچ دان، هاوەڵانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم پێش هەزار و چوارسەد ساڵ بەسەر ئاسنی سوورەوەکراو ڕادەکێشران و بەردی زل زلیان دەخرایە سەر لاشەیان بۆ ئەوەی ووشەی کوفر بڵێن بەڵام نەیاندەکرد.
خەڵكی و ئێمەی بانگخواز و ووتاربێژیش ئەم نموونانەمان دەهێنایەوە بەجۆرێك گومانمان هەبوو لە دووبارە بوونەوەی لە چاخی ئێستەماندا .. دەمانزانی خەڵکانێك هەن لە ژێر زەمینەکان سزادەدرێن لەو زەمەنەی ئێمەدا، بەڵام نەمان دەزانی نەفسیەت و دەروون و گومانی ئەو خەڵکانە چۆنە بەرامبەر خودای خۆیان، بەتایبەتی کاتێك بەڵاکەیان درێژەی دەکێشا
بەڵام خودای گەورە ویستی وابوو ئەو تاقی کردنەوەو بەڵایەی سووریا درێژە بکێشێ بۆ ئەوەی هەموو جیهان سەیری ئەو نموونە پاڵەوانیەتانە بکەن کە کەمتر نین لە نموونە مێژوویی یەکان ... مناڵ و ئافرەت و بەساڵاچوو کە ڕووناکی ئیمان چۆتە نێو دڵیانەوە و کردوونەتی بە مرۆڤانێکی ئەوەندە مەزن چیدی وای لەخەڵکی کردووە نەزانێ گاندی و ماندێللا و جیڤارا کێن، ئەوانەی کە هەندێك لە موسوڵمانان وێنەکانیانی بەرز دەکردنەوە هەروەك بڵێی ئوممەتی موحەممەد توانای بەرهەم هێنانی پاڵەوانی ئیمانداری نەماوە تەنها شیوعی و کافر نەبن. جیڤارا کێ یە بەرامبەر منداڵێکی سووری کاتێك ئازار دەکێشێ لە ئەنجامی ئەشکەنجەوە و دەڵێ: (في سبيل الله، في سبيل الله)؟!
دیمەنی ئەو منداڵە، یان ئەو گەنجە سووری یە کە بەزیندوویی لە چاڵ دەنرێ وە یەکێکی تر دەسووتێنرێ و هەموویان دەڵێن و دووبارەی دەکەنەوە: لا إله إلا الله، دیمەنی ئافرەتێکی پاك کە دەڵێ نەزرم کردووە خۆم و کوڕەکانم بە فیدای خودای گەورە بم و ئارام بگرم لەسەر مردنی هەر یەکێکیان .. هەر دیمەنێك لەو دیمەنانە ڕوونتر و ڕەوانترە لەو ووتار و ئامۆژگاریانەی لە نێو کتێبەکان و مینبەرەکان دا هەیە .. ئەمەش لەکوێ؟ لە ووڵاتێك کە خەڵکەکەی ناسراون بە دینداری؟! نەخێر بەڵکو لە سووریا! ئەو سووریایەی گومانمان نەدەبرد ئەو هەموو خێرەی لێوە بڕژێ، ئەو سووریای ناوەکەی لکا بوو بەو هەموو زنجیرە تەلەفزیۆنیە دۆبلاج کراوانەی وای لە ووتار بێژان کردبوو گەروویان برینداربێ ئەوەندەی خەڵکی ووریا بکەنەوە لە کاریگەریە خەراپەکان و ئەو فەسادیەی بڵاوی دەکەنەوە، کەچی بە پارچە ڤیدیۆیەکی کورتی یەك دەقیقە یان دوو دەقیقەیی دەربارەی منداڵێك یان ئافرەتێکی بێ دەسەڵات لە سووریا...ووتاربێژان و بانگخوازان بێ دەنگ دەکات و کارێکی وادەکات بەسەر دڵ و دەروونەکان کە ئەوان بەچەندین ساڵ نەیان تووانیوە بیکەن و ئەو کارانەی ئەوان بە قسە دەیانەویست خەڵکی لێ فێر بکەن ئەوان بەکردار فێریان کردن و پێشانیان دان.
ئینجا ویستی خودای گەورە وابوو سەربازەکانی بەشار هان بدرێن بۆ وێنەگرتنی ئەو ڤیدیۆ کورتانە و بڵاوی بکەنەوە بە گومانی ئەوەی ترس و تۆقین بڵاو بکەنەوە و عەزیمەتیان بشکێنن، بەڵام خودای گەورە وەری گێڕا و بەپێچەوانەوە حەماسەتی ئەهلی ئێمەی لە سووریا بەگڕ هێنا و سوورتری کردن و گەورەترین وانەیان بە هەموو جیهان بەخشی.
جا خودای گەورە ئەهلی شامی کرد بە حوججەیەکی گەورە بەسەر خەڵکی ئەو زەمەنەی ئێستا و گەورەترین و مەزنترین نموونەی پێ ئەنجام دان.



هەر بۆیە وای بۆدەچین کە خودای گەورە بەو نموونەگەلەی پاڵەوانیەتی لە سووریا پێشانی فریشتەکانی دەدات لەسەرووی عەڕشەوە کە چۆن ئەو مرۆڤەی ئەمری پێکردن سوجدەی بۆ ببەن شایەنی ئەو ڕێزگرتنەیە و پێشانیان بدات کە چۆن خودای گەورە عیلمی هەبوو بە مرۆڤ کاتێك فریشتەکان گووتیان: ((أتجعل فيها من يفسد فيها ويسفك الدماء ونحن نسبح بحمدك ونقدس لك))... هەر وەك فریشتەکان بڵێن: ئەی پەروەدگار ویستی ئێوە لە دروست کردنی مرۆڤ چیە کاتێك کەس توانای ئەنجامدانی بەندایەتی نیە وەك ئێمە و بەرز و پیرۆزت ڕادەگرین، فریشتەکان لەو گومانەدا نەبوون لە ڕەگەزی مرۆڤ کەسانێكی مەزنی وەها دروست ببن لە بەندایەتی کردن بۆ خودای گەورە لەوان باشتر بن، هەربۆیە خودای گەورە فەرمووی: ((إني أعلم ما لا تعلمون))... خودای گەورە لە عیلمی خۆیدا هەبوو کە ئەم نموونە مەزنانە پەیدا دەبن و ئەوکاتیش تەسبیحاتی فریشتەکان لە کوێن بەرامبەر بە هاواری منداڵێك یان ئافرەتێك کە دەڵێن: ( ما لنا غيرك یا الله)، (في سبیل الله)، (لا إله إلا الله)؟! کوا تەسبیحاتی فریشتەکان لە هەمواری خۆیان بەرامبەر ئەو هاوارانە لە ژێر ئەشکەنجەداندا؟
هەر بۆیە ئێستا لە فەرموودەی خودای گەورە تێدەگەین :(( وليعلم الله الذين آمنوا))... زاتی اهێن خۆی دەزانێ، بەڵام ویستی ئەو وایە ئەو ئیادن و باوەڕە پتەوە دەرکەوێ بۆ دروست کراوەکانی.
هەر بۆیە بەڵا و تاقیکردنەوەی سووریا درێژەی کێشا، وە ئەو حیکمەتانەش پەیدا نەدەبوون بەم جۆرە ئەگەر درێژەی نەکێشابایە.
ماویەتی إن شاء الله...

د. أياد قنيبي
وەرگێڕانی: ئەبوبەکر هەولێری

0 تێبینیه‌کان:

إرسال تعليق

 

هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ته‌کان

ئه‌ب بابه‌ته‌ بنێره‌ بۆ

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More