خوشک و برایانی خۆشەویستم بەر لە خوێندنەوەی ئەو بابەتە لام گرنگە سەرنجتان بۆ چەند خاڵێک راکێشم .
یەکەم:
لەهەر بابەتێکی ئیختلافی نابێت خوێندنەوەمان بۆ بابەتی بەرامبەر خوێندنەوەیەکی تۆڵەیی بێت واتە (قراءة انتقامية )،
دووەم:
باگفت وگۆیی نێوانمان گفت‌و گۆیەکی زانستی بێ و لێگەڕێین بەڵگەکان بدوێن.
سێ یەم:
کە زۆر گرنگە سەرنجتانی لۆ راکێشم (ریدە) هەڵگەرانەوە لەدین حوکمە نەک (حەدد ) لەبەر ئەوەی حەد دەبێتە مایەی کەفارەتی گوناهەکان بەڵام ئەوەی لەسەر ریدە دەکوژرێ بەکافری دەمرێ ، بۆیە حەدی زینا کەفارەتە بەڵام حوکمی (ریدە) کەفارەت نییە کە بەداخەوە مامۆستا علی باپیر دەڵێ حەدی (ریدە) ئەوەش هەڵەێکە طالیبی عیلم نابێت بیکا لەشوێنی خۆشی بەدرێژی ئاماژەی بۆ دەکەم.
بسم الله الرحمن الرحیم
گفتوگۆیه‌كی هێمنانه
له‌گه‌ڵ
م. علی باپیر
چەند سەرنج و تێبینییەك لەسەر مەسەلەی )حوکمی موڕتەد( لەبەرنامەکانی بەرنامەی )سەرنج( لە کەناڵی ئاسمانیی پەیامی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان.
إن الحمد لله نحمده ونستعینه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سیئات أعمالنا من یهده الله فلا مضل له، ومن یضلل فلا هادی له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شریك له وأشهد أن محمدا عبده ورسوله، أما بعد :
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیسلام بۆ واقیعی ئه‌م خه‌ڵكه به‌ڵێنی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویسته صلى الله عليه وسلم هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ:[ لَيَبْلُغَنَّ هَذَا الْأَمْرُ مَا بَلَغَ اللَّيْلُ وَالنَّهَارُ وَلَا يَتْرُكُ اللَّهُ بَيْتَ مَدَرٍ وَلَا وَبَرٍ إِلَّا أَدْخَلَهُ اللَّهُ هَذَا الدِّينَ بِعِزِّ عَزِيزٍ أَوْ بِذُلِّ ذَلِيلٍ عِزًّا يُعِزُّ اللَّهُ بِهِ الْإِسْلَامَ وَذُلًّا يُذِلُّ اللَّهُ بِهِ الْكُفْرَ]السلسلة الصحيحة. وە ده‌فه‌رموێت:[إنَّ الإسْلاَم بَدَأَ غَريباً وَسَيَعُودُ غَريْباً كَمَا بَدَأَ، فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ. قيل:مَنْ هُم يا رسولَ الله؟ قال:الّذِينَ يَصْلُحُونَ إِذْ فَسَدَ النَّاسُ]سلسلة الأحاديث الصحيحة. دوورنیه پیلانی دوژمن و هه‌ڵه‌ی د‌ڵسۆزان تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌و مژدانه دوا بخه‌ن، به‌ڵام خوای په‌روه‌ردگار سبحانه وتعالى له‌هه‌مووكاتێكدا كه‌سانێك ئاماده ده‌كات پاسه‌وانی له‌م ئیسلامه بكه‌ن و، په‌رده له‌سه‌ر پیلانی دوژمن هه‌ڵماڵن و، ببنه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه بۆ د‌ڵسۆزان و، هه‌ڵه‌كانیان حه‌كیمانه ڕاستبكه‌نه‌وه، پیلانی دوژمن و حه‌زی دونیا كاریان تێناكات، ئیسلام وه‌ك خۆی به‌بێ زیاد و كه‌م پێشكه‌شی ئه‌م خه‌ڵكه ده‌كه‌ن، ئیسلامێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كیتاب و سوننه‌ت بێ به‌پێی تێگه‌یشتنی پێشینه چاكه‌كانی ئه‌م ئوممه‌ته، كه بێگومان ته‌نها ئه‌و كات به‌ره‌كه‌تی خوای په‌روه‌ردگار ده‌رژێته سه‌ر ئه‌و كۆڕ‌و جه‌معه‌ی كه مه‌به‌ستیان گۆڕینی ئه‌م واقیعه ئاڵۆزه بێت، ئه‌وانن چرای ئه‌و ڕێیه سه‌خته و به‌رپێی دڵسۆزانی ئه‌و ئیسلامه ڕه‌وشه‌ن ده‌كه‌ن تا به‌دڵنیایی هه‌نگاو بنێن و هه‌ڵدێره‌كان به‌ڕوونی ببینن، ئەوەندە به‌رزن هەربۆیە له‌ڕیزی مه‌لائیكه‌تان ناویان هاتووه‌و شایه‌تن له‌سه‌ر وه‌حدانیه‌تی خوای گه‌وره{شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ}ال عمران:١٨
بۆیه هه‌ركاتێك هه‌ر كۆمه‌ڵ و جه‌معێك له‌ده‌وری ئه‌هلی عیلم و زانست و زانیاری كۆبونه‌وه و له‌ڕوانگه‌ی شه‌رعه‌وه سه‌یری ده‌وروبه‌ریان كرد و به‌شه‌رع چاره‌ی كێشه‌كانیان كرد؛ كه ئه‌وه‌ش بێگومان نیشانه‌ی دروستی هه‌نگاو و ڕاستی ئاڕاسته‌یه، ئه‌وكات ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو موسڵمانێكه به‌پێی توانای خۆی پشتگیریان بكا‌و ڕێ خۆشییان بۆ بكات و دڵسۆزانه وزه‌ی هه‌نگاوه‌كانیان بێت.
وه هه‌ركاتێكیش هه‌ر كۆمه‌ڵ و جه‌معێك به‌ناوی ئیسلام ببن به پانتاییه‌كی بێ سنور‌و مه‌یدانێكی خۆشی بیدعه‌چییه‌كان و بۆچوونی نامۆ‌و ڕای پێچه‌وانه‌ی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعەت تێیاندا غالب بوو، ئه‌وكات ئه‌ركی هه‌موو موسڵمانێكی دڵسۆزه به‌پێی توانا بیدعه‌ی بیدعەچییەکان بكوژێنێته‌وه‌و سوننه له‌شوێندا بچەسپێنێ.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌ڵێین:
دوای زه‌نجیره وتارێكی مامۆستا علی باپیر له‌به‌رنامه‌ی (سه‌رنج) كه له (كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام) په‌خش ده‌كرێ چه‌ند بابه‌تێكیان وروژاند، هه‌روه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد كێشه ده‌نێته‌وه!! نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكێك هه‌ن هه‌ر عه‌وداڵی كێشه‌ن و سەرشێتانە به‌شوێنیدا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ئه‌وقسانه‌ی ئه‌و كردی باوه‌ڕمان وایه له‌ده‌ستدانی ڕه‌سه‌نایه‌تیی و لادانه له مه‌نهه‌جی كیتاب و سوننەت، ئه‌وه‌ش زۆر به‌داخه‌وه بێده‌نگی لێكرا له‌لایه‌ن ئه‌و برایانه‌ی كه خۆیان به‌سه‌له‌فی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵ، كه ده‌بوایه ئه‌وان لێێ بەده‌نگ هاتبان و هەرنەبێ هێمنانه مامۆستایان بهێنابایه قه‌ناعه‌ت، كه وروژاندنی ئه‌و بابه‌تانه لە کێشەنانەوە زیاتر هیچی تری لێناكه‌وێته‌وه.
بۆچوونه‌كانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌رباره‌ی مۆسیقا و گۆرانی و، هاوپه‌یمانێتی و ڕۆڵی ئافره‌ت لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن و زۆری تریش... زۆر جێی تێبینی و سه‌رنجه؛ ئەگەرچی زۆر جاریش ڕه‌چاوی ئه‌و بارودۆخه ناسك و ئاڵۆزه كراوه كه ڕابوونی ئیسلامیی له كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێت و وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه..
به‌ڵام وادیاره م. عەلی باپیر پێی وایه ئه‌و ڕاوبۆچونانه‌ی كه ده‌یوروژێنێ به‌خزمه‌تی ئه‌و ڕابوونه ئیسلامییه ته‌واو ده‌بێت!! جا بۆئه‌وه‌ی كه‌س به هه‌ڵه له‌و بابه‌ته حاڵی نه‌بێت، وە به‌و ئومێده‌ش كه به‌خۆدابچنه‌وه، ئه‌و گفتووگۆ هێمنانه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی خوێنه‌رو له‌خوای گه‌وره داواكارین سبحانه وتعالی سه‌ركه‌وتووی دونیا‌و دواڕۆژمان بكات.
له‌به‌رنامه‌ی (سه‌رنج) لە کەناڵی ئاسمانیی پەیام م.علی باپیر باسی سزای مورته‌دی كرد له ئیسلامدا، وە هه‌وڵیدا ئەوە لە بینه‌ر بگه‌یه‌نێت كه كه‌سی (مورته‌د) له ئیسلامدا ناكوژرێ!!، به‌ڵكو كوشتنی مورته‌د بابه‌تێكی ئیختلافییه، به‌بۆچونی خۆی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی هێنایه‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌مووی به‌ڵگه‌ی هەڵە بوون له‌سه‌ر بۆچونه‌كه‌ی نه‌ك به‌ڵگه‌ی ڕاستی بۆچونه‌كه‌ی.
هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پشتیوانی خوای گه‌وره گفتوگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی بكه‌ین و بۆچوونی زانایان ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته بخه‌ینه ڕوو، وە هه‌موو به‌ڵگه‌كانیش له‌سێ خاڵدا كۆده‌كه‌ینه‌وه:-
به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌می مامۆستا علی باپیر:
خوای په‌ره‌وه‌ردگار (عزوجل) ده‌فه‌رموێت:{وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ. لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ إِنْ نَعْفُ عَنْ طَائِفَةٍ مِنْكُمْ نُعَذِّبْ طَائِفَةً بِأَنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ} التوبة: ٦٥-٦٦
مه‌به‌ستی م.علی باپیر له‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزە ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره به‌وان ده‌فه‌رموێت:{قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ} واته:(("كوفرتان كرد دوای ئەوەی باوه‌ڕتان هێنابوو))" ئه‌وان دوای باوه‌ڕهێنان كافر بوون، به‌ڵام باسی حوكمی قه‌تڵ ناكات، ئه‌گه‌ر حوكمی مورته‌د قه‌تعی بوایه ئەوا له‌و ئایه‌ته‌پیرۆزەدا ئاماژه‌ی به‌كوشتنی مورتەد ده‌كرد.
وه‌ڵامی ئه‌و گومانه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی مامۆستا :-
سه‌ره‌تا م.علی دوو بابه‌تی تێكه‌ڵ كردووه کە (نیفاق و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه)یە.
مامه‌ڵه‌ی مونافیقه‌كان زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ مورته‌ده‌كان، ئه‌و ئایه‌ته‌ی وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ بابه‌ته‌كه‌ی هێناویه‌ته‌وه بێگومان هیچ په‌یوه‌ندی به مورته‌د و حوكمی ڕیدده‌وە نییه، خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانیش زۆر به‌چاكی ته‌واوی ئه‌و بابه‌ته ڕوونده‌كه‌نه‌وه، خوای په‌روه‌ردگار (سبحانه وتعالى) ده‌فه‌رموێت:{يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ لَكُمْ لِيُرْضُوكُمْ وَاللَّهُ وَرَسُولُهُ أَحَقُّ أَنْ يُرْضُوهُ إِنْ كَانُوا مُؤْمِنِينَ. أَلَمْ يَعْلَمُوا أَنَّهُ مَنْ يُحَادِدِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَأَنَّ لَهُ نَارَ جَهَنَّمَ خَالِدًا فِيهَا ذَلِكَ الْخِزْيُ الْعَظِيمُ. يَحْذَرُ الْمُنَافِقُونَ أَنْ تُنَزَّلَ عَلَيْهِمْ سُورَةٌ تُنَبِّئُهُمْ بِمَا فِي قُلُوبِهِمْ قُلِ اسْتَهْزِئُوا إِنَّ اللَّهَ مُخْرِجٌ مَا تَحْذَرُونَ. وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ. لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ إِنْ نَعْفُ عَنْ طَائِفَةٍ مِنْكُمْ نُعَذِّبْ طَائِفَةً بِأَنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ. الْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ بَعْضُهُمْ مِنْ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمُنْكَرِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمَعْرُوفِ وَيَقْبِضُونَ أَيْدِيَهُمْ نَسُوا اللَّهَ فَنَسِيَهُمْ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ هُمُ الْفَاسِقُونَ. وَعَدَ اللَّهُ الْمُنَافِقِينَ وَالْمُنَافِقَاتِ وَالْكُفَّارَ نَارَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا هِيَ حَسْبُهُمْ وَلَعَنَهُمُ اللَّهُ وَلَهُمْ عَذَابٌ مُقِيمٌ} التوبة : ٦٢-٦٨
خوای په‌روه‌ردگار مونافیقه‌كان به‌موسڵمان ده‌ناسێنێت، لەکاتێكدا ئه‌وان ده‌هاتن و سوێندیان ده‌خوارد بۆ ڕازیكردنی دڵی موسڵمانان، بەڵام خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌یان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت كه بردنه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیە وسلم)ئه‌ولاتره له‌ڕازیكردنی دڵی موسڵمانان .
گرنگه لێره به‌كورتی پێناسه‌ی نيفاق و ڕيددە بكەين، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌حكام و مامه‌ڵه‌ی ئه‌هلی ڕیدده له‌گه‌ڵ ئه‌حكام و مامه‌ڵه‌ی ئه‌هلی نیفاق دوو شتی زۆر له‌یه‌ك جودان:
الرِّدَّةُ فِي اللُّغَةِ: فَهِيَ الرُّجُوعُ عَنِ الشَّيْءِ إِلَى غَيْرِهِ، قَالَ اللَّهُ تَعَالَى:{وَلَا تَرْتَدُّوا عَلَى أَدْبَارِكُمْ فَتَنْقَلِبُوا خَاسِرِينَ} الْمَائِدَةِ :١٢١ (الحاوى الكبير ـ الماوردى) .
واته: ((هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌ڕووی زمانه‌وانییەوە به‌مانای گه‌ڕانه‌وه له‌شتێكەوە بۆ شتێكی تر دێت، هه‌روه‌كو خوای په‌روه‌ردگار (سبحانە وتعالی) ده‌فه‌رموێت:{وَلَا تَرْتَدُّوا عَلَى أَدْبَارِكُمْ فَتَنْقَلِبُوا خَاسِرِينَ} الْمَائِدَةِ:١٢١
ڕیدده و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌شه‌رعدا بەمانای: (الرُّجُوعُ عَنِ الْإِسْلَامِ إِلَى الْكُفْرِ) (الحاوى الكبير ـ الماوردي١٣/٣٢١). واته: ((گه‌ڕانه‌وه له ئیسلام بۆ كوفر)).
به‌ڵام دەربارەی نیفاق و دوڕوویی زانایان ده‌فه‌رموون:((إِظْهَارُ الإْيمَانِ بِاللِّسَانِ، وَكِتْمَانُ الْكُفْرِ بِالْقَلْبِ)) (الموسوعة الفقهية الكويتية ٦/١٧٨) واته:((دووڕوویی نیشاندان و ده‌ربڕینی باوه‌ڕه به‌زوبان و شاردنه‌وه‌ی كوفره لە‌دڵدا).
كه‌سایه‌تی دووڕوو (مونافق) كه‌سایه‌تێكی له‌رزۆرکی ترسنۆكەو، توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نییه، مه‌ردانه مه‌یدان له‌بڕواداران ناگرێت و دڵسۆزانه‌ش هه‌وڵ بۆ باوه‌ڕه‌كه‌ی نادات، به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌سه‌روی هه‌موو شتێكەوە دادەنێت. خوای په‌روه‌ردگار لە قورئانی پیرۆزدا ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت:{وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آمَنُوا قَالُوا آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْا إِلَى شَيَاطِينِهِمْ قَالُوا إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِئُونَ} البقرة:١٤
کەواتە مونافق كوتله‌یه‌كی گۆڕاوی ڕه‌نگ هه‌ڵگره، به‌ڕواڵه‌ت موسڵمانن، ئیسلامیش حوكم له‌سه‌ر ڕواڵه‌ت ده‌دات. خوای په‌روه‌ردگار (سبحانه وتعالى) نیشانه‌كانی بۆ موسڵمانان باس فه‌رمووه‌و پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستیشمان (صلى الله عليه وسلم) له‌فه‌رمووده‌كانیدا وه‌صفی كردوون..كه‌سی مونافیق به‌ڕواڵه‌ت حورمه‌تی ئیسلام ده‌پارێزێ بۆیه هەرگیز نه‌مان بیستووه كه‌سێكی مونافیق بچێته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) و بڵێ من باوه‌ڕم به‌پێغه‌مبه‌رایه‌تی تۆ نییه، یاخود ڕووبه‌ڕووی موسڵمانان بڵێ من باوه‌ڕم به ئیسلام نییه. به‌ڵكو خوای په‌روه‌ردگار (سبحانه وتعالى) نهێنییەکانی هه‌ڵماڵیون و باوه‌ڕی دڵ و دەروون و قسه‌ی نێوخۆیان بۆ موسڵمانان ئاشكرا ده‌كات، ئه‌وان سه‌رشۆڕی دونیا‌و دۆڕاوی قیامه‌تن(خوای په‌روه‌ردگار بمان پارێزێت) به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌سی مورته‌د به‌ئاشكراو بێ پێچوپه‌نا ده‌ڵێ من باوه‌ڕم به‌ئیسلام نه‌ماوه(خوای په‌روه‌ردگار بمان پارێزێ) نه به‌ڕواڵه‌ت و نه‌به‌نهێنێ حورمه‌تی ئه‌و ئیسلامه ناپارێزێت.
کاتێك کە پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(صلی الله عليه وسلم) كه‌سی مونافیقی نه‌كوشتووه له‌به‌رئه‌وه بووە کە به‌ڕواڵه‌ت هاتبوونه چوارچێوه‌ی ئیسلام و، شایه‌تیان به یه‌كتایی خوای گه‌وره‌و ڕاستێتی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌دا، كه ئه‌وه‌ش ببوه مایه‌ی پاراستنی سه‌روماڵیان. بەڵام كوفری ئه‌وان ئه‌و گاڵته‌كردنه بوو کە له نێوان خۆیاندا به‌حوروماتی ئیسلامیان ده‌كرد.
حیكمه‌ت له نه‌كوشتنی مونافیقیش پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(صلی الله عليه وسلم)ئاماژه‌ی پێفه‌رمووه:[لا يَتَحَدّثُ النّاسُ أنّ رَسُولَ اللّهِ يَقْتُلُ أصْحَابَهُ]رواه البخاري.
نه‌كوشتنی مونافیق و كوشتنی مورته‌د دوو بابه‌تن فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی(صلی الله علیە وسلم) له‌سه‌ره‌و، موسڵمانیش ده‌بێت له‌و شوێنه بوه‌ستێت كه خۆشه‌ویستمان (صلی الله عليه وسلم) قسه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمووه.
له‌كۆتایی ئه‌م خاڵەدا ده‌ڵێن: لێكدانه‌وه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزە، پێچه‌وانه‌ی لێكدانه‌وه‌ی جومله‌ی ئه‌هلی عیلم و موفه‌سسرینه و، بۆچونێكی زۆر نامۆیه و تێكه‌ڵكردنی دووبابه‌ته، بۆزیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ش واچاكه خوێنه‌ر بگه‌ڕێته‌وه سەر ته‌فسیری سوڕه‌تی (التوبة) له‌م سه‌رچاوانه: تفسير البغوي، تفسير ابن كثير، التفسير المنير للزحيلي، تفسير السعدي.
نوسینی : مامۆستا سه‌رباز
0 تێبینیه‌کان:
إرسال تعليق