الثلاثاء، 8 مايو 2012

حوكمی ئەو كەسەی جوێن بەخوا و پێغەمبەر دەدات و، گاڵتە بە دین دەكات


 بسم الله الرحمن الرحیم
حوكمی ئەو كەسەی جوێن بەخوا و پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
دەدات و، گاڵتە بە ئەهلی دین دەكات
الحمد الله رب العالمین، والصلاة والسلام علی نبینا محمد علیه الصلاة والسلام. وبعد....
پرسیارێكمان بۆ هاتووە لەلایەن خەڵكی مەدینە (حقل) لە باكوری وڵات، دەربارەی حوكمی جوێن دان و قسەوتن بەخوا و پێغەمبەرەكەی و گاڵتەكردن بە دین، وە ئەمەش دەقی پرسیارەكەیە:
(حوكمی ئیسلام چییە دەربارەی ئەو كەسەی جوێن بە دین و خوای گەورە و پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەدات، لە كاتێكدا لەسەر زمانی گەورە و بچووك وشەی لەعنەتكردن لە دین زۆر بڵاوبۆتەوە؟ وە ئایا حوكمی  گاڵتەكردن بە ئەهلی دین و بانگخوازانی چییە؟).

وەڵام:
الحمد الله رب العالمین.
بەبێ‌ گومان زانایانی ئەو ئومەتە لە كۆن و نوێدا یەكدەنگن، لەسەر ئەوە كە جوێن دان بەخوا یا بە یەكێك لە نێردراوەكانی یاخود گاڵتەكردن بە دین، كوفرە بەخوای گەورە و بكەرەكەی لە ڕێبازی ئیسلام دەردەكات.
جا بۆیە هەركەسێك جوێن بە خوا یا بەیەكێك لە نێردراوەكانی بدات، ئەوە لە دینەكەی هەڵگەڕاوەتەوە و لە كۆمەڵی موسڵمانان جیا بۆتەوە، بە هەر شێوەیەك بێت دەكوژرێ‌ و، داوای تەوبەشی لێناكرێ‌.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێ‌: [من بدل  دینه فاقتلوه] رواه  البخاري واتە: هەركەسێك دینەكەی خۆی گۆڕی و كافر بوو، ئەوە بیكوژن.
وە هەروەها دەفەرمووێ‌: (ڕشتنی خوێنی موسڵمان حەڵاڵ نییە ئیللا بە یەكێك لەسێ‌ شت نەبێ‌..یەكێك لەوانە [التارك لدینه المفارق للجماعة] واتە: ئەوكەسەى واز لە دینەكەی بهێنێ‌ و لە ڕیزی موسڵمانان جیا بێتەوە.
ئینجا حوكم دان بە كوفری ئەو جۆرە كەسە و واجبیێتی كوشتنی، تێیدا یەكسانە چ ئەو كەسەی بەڕاستی بێت وە ئەو كەسەش گاڵتەكار بێت، وە یەكسانە بیروباوەڕی وابێت كە ئەو جوێن دانە حەڵاڵە یا بیروباوەڕی وانەبێت، خوای گەورە دەفەرمووێ‌: {ولئن سَألتهم ليقولُنَّ إنما كنا نخوض ونلعب قل أبالله وآياته ورسوله كنتم تستهزئون. لا تعتذروا قد كفرتم بَعد إيمانكم} التوبة: 65-66. واتە: سوێند بێت ئەگەر پرسیاریان لێ بكەیت بەڕاستی دەڵین دڵنیابن ئێمە هەر دەمە تەقێ‌ و گاڵتە دەكەین، تۆش بڵێ‌: ئایا بەخوا و بەڵگەگەكانی و پێغەمبەرەكەی ئێوە گاڵتە و لاقرتێتان دەكرد؟ بەهانە مەهێننەوە بەڕاستی ئێوە بێ‌ بڕوابوونەوە پاش بڕوا هێنانتان.
كوشتنی ئەو مورتەددە بەرژەوەندی زۆری لەسەر دادەمەزرێ‌:
یەكەم: جێبەێكردنی حەددە لەسەری، وە جێبەجێكردنی حەددیش كارێكە لەشەڕع داواكراوە.
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێ‌: (ئەگەر حەددێك لەسەر زەوییەك جێبەجێ‌ بكرێ‌، باشترە بۆ ئەو زەویە لەوەی كە حەفتا ساڵ بارانی بۆ ببارێت). [زۆر گەڕام سەرچاوەی ئەم فەرموودەیەم نەدۆزیەوە، بەڵام فەرموودەكه بەم شێوەیە هاتووە و، پلەكەشی(حسن)ە، دەفەرمووێ‌: حەددێك لەسەر زەوی كاری پێبكرێ‌، باشترە بۆ خەڵكی ئەو زەویە لەوەی چل ساڵ بارانیان بۆ ببارێ‌) رواه إبن ماجه، و حسنه الآلباني. (وەرگێڕ)].
دووەم: بەهۆی كوشتنی بەڵایەكەی كۆتاییی پێدێ‌ و، خراپەكانی نامێنێ‌ و، كۆمەڵگاش لە گومڕایی و گومڕاكردنەكەی ڕزگاری دەبێ‌.
سێیەم: بەهۆی كوشتنی ئەو موڕتەددە ئەو كەسەش وازدێنێ‌ كە بیەوێ‌ زمان درێژی بكاتە سەر خوای پەروەردگار، یا یەكێك لە نێردراوەكانی  بە جوێن دان و گاڵتەكردن، بۆیە پێویستە لەسەر كاربەدەستی ئەو شارەی كە ئەو جوێن دەرە تێیدا نیشتەجێیە، حوكمی خوای لەسەر جێبەجێبكات كە بریتییە لە كوشتن بەبێ‌ داوای تەوبە لێكردن.
وە ئەو حوكمەش كە باسم كرد بە نسبەت ئەو كەسە جوێن دەرەوە، بریتییە لە بۆچونی هەموو ئەو زانایانەی كە حیساب بۆ قسەیان دەكرێت‌.
وە لەمەودوا بەشێك لە وتەكانی ئەو پێشەوایانەتان بۆ باس دەكەم كە یەكدەنگی (الإجماع) زانایانیان گێڕاوەتەوە لەم بابەتەدا: 
یەكەم: ئیمامی ئەبو عومەڕ ئیبن و عبدالبر، دەفەرمووێ‌: هەركەسێك جوێن بدات بەخوای پەروەردگار یا بە نێردراوەكەی (صلی الله علیه وسلم) یاخود بە پێغەمبەرێك لە پێغەمبەرەكانی (صلوات الله علیهم) ئەوە دەكوژرێ‌، بەبێ‌ ئەوەی داوای تەوبەی لێبكرێ‌، ئەگەر هاتوو خۆی وەكو موسڵمانێك نیشان دەدا.
دووەم: شێخ سلیمان بن عبدالله آ‌ل شیخ، دەفەرمووێ‌: هەركەسێك گاڵتە بكات بە خوای گەورە یا بە كیتابەكەی یا بە نێردراوەكەی یاخود بە دینەكەی، ئەگەر بە گاڵتەوەش بێت و مەبەستی حەقیقەتی گاڵتە نەبێ‌، ئەوە بەیەكدەنگی زانایان كافر دەبێ‌.
سێیەم: قازی عیاض، دەفەرمووێ‌: هیچ جیاوازی نییە كە هەركەسێك لە موسڵمانان جوێن بە خوای گەورە بدات، ئەوە كافرە و خوێنیشی حەڵالە.
چوارەم: ئیمامی ئەبو محمد علي بن حزم، دەفەرمووێ‌: هەرچی جوێن دانە بەخوای گەورە، ئەوە هیچ موسڵمانێك نییە لەسەر ڕووی زەوی كە جیاوازی هەبێ‌ لەوەدا كە كوفرێكی ڕەهایە.
ئەمە وەڵامی ئەو پرسیارەوە و داواش لە خوا دەكەین كە دینەكەی خۆی سەربخا و، وشەی خۆی بەرزكاتەوە، بەڕاستی هەر ئەو بەسەر هەموو شتێكدا بەتوانایە.

وصلی الله علی نبینا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
وتنی: حەمودی كوڕی عەقلائی شوعەیبی
لە مێژووی 6/2/1421ه
وه‌رگێڕانی: ئه‌بو ئه‌نه‌سی ته‌وحیدی

0 تێبینیه‌کان:

إرسال تعليق

 

هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ته‌کان

ئه‌ب بابه‌ته‌ بنێره‌ بۆ

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More