خوێندنه‌وه‌یه‌كى رِهخنهگرانه بۆ به‌ناو درامای یوسف پێغه‌مبه‌ر
نوسینى : على رزا صداقت
وه. له‌فارسیه‌وه : محمدى ئیسلام دۆست
بسم الله الرحمن الرحیم
خوێنه‌رى به‌رێز ئه‌م بابه‌ته‌ى به‌رده‌ستت خوێندنه‌وه‌یه‌كى رِهخنهگرانهیه بۆ به‌ناو درامای یوسف پێغه‌مبه‌ر كه سه‌ره‌تا له‌ده‌زگاكانى رِاگهیادنى ئیرانه‌وه په‌خشكران و دواتریش زۆرێك له كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان هه‌مان ئه‌و درامایه‌یان وهرگێرِایه سه‌ر زمانه جیاوازه‌كان و دوباره‌و چه‌ند باره پهخشیانكردهوه وهبهههمانشێوهش چه‌ند ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندنى كوردى هه‌ستان به
وهرگێرِان و دۆبلاژكردنى ئه‌و درامایه‌و بێئاگایانه له‌مه‌رام وراستى په‌یامه‌كانى ئه‌و درامایه چاوو گوێى بینه‌رى كوردیان ئاخنى لهشتانێكى پرِ خورافیات و دورله هه‌قیقه‌ت وراستى، لهبهرئهوهبهپێویستمان زانى كه‌ئه‌م بابه‌ته وهرگێرِینه سه‌ر زمانى كوردى و پاشانیش بڵاوى بكه‌ینه‌وه, تا هه‌ڵگرانى په‌یامى پێغه‌مبه‌ران به‌گشتى و لاوانى یوسف دۆست به‌تایبه‌تى به‌ئاگا بێنه‌وه‌و فریوى فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه‌ى نه‌وه‌كانى مه‌جوس و عبداللهى كورِى سه‌به‌ئی یه‌هودى نه‌خۆن. وه‌هه‌روه‌ها زۆر به‌داخه‌وه وه‌ك ده‌بینین ده‌زگاكانى رِاگهیاندنى سه‌ربه پارته ئیسلامیه‌كانیش له‌كوردستاندا كه‌وتونه‌ته نێو گێژاوى هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده له‌كارى راگه‌یاندندا_ ئیدى بزانن یان نه‌زانن_ ئه‌ویش به وهرگێرِانى زۆرێك له‌به‌رهه‌مه بینراوه‌كانی فارسى و توركی و عه‌ره‌بی بۆ زمانى كوردى و په‌خشكردنیان له‌مانگى رِمهزان و غه‌یرى رِهمهزانیشدا, به‌و به‌هانه‌ى كه بوارى راگه‌یاندنى ئیسلامی به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن و لهورِێگهیهوه ده‌توانن زیاتر خزمه‌ت به‌ئیسلام بكه‌ن و خه‌ڵكى به‌كه‌سایه‌تى و مه‌نهه‌جی پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاكان شاره‌زاو ئاشنابكه‌ن, به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین زۆرێك له‌و بابه‌تانه‌ى په‌خشى ده‌كه‌ن پێشوه‌خت خوێندنه‌وه‌یه‌كى فیكرى و شه‌رعییان بۆنه‌كراوه و ته‌نانه‌ت خۆشیان لهمهغزو كرۆكى زۆرێك له‌و بابه‌تانه حاڵى نه‌بوون كه له‌شاشه‌ى ده‌زگاكانیانه‌وه بۆخه‌ڵكى په‌خشى ده‌كه‌ن, دیاره ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌و تهبهعیهتیهكى كوێرانه‌یه له دونیاى راگهیاندنداو پێویسته راگه‌یاندنى ئیسلامى خاوه‌نى بنه‌ماو پره‌نسیپى تایبه‌تى خۆیبێتو له‌میانه‌ى كارى راگهیاندنیداو له‌ئاست بنه‌ما چهسپاوهكانى بیروباوهرِو ئه‌خلاقیاتى ئیسلامى و شێوازى گه‌یاندنى په‌یامه‌كانى ده‌سبه‌ردارى ئسلوبى لاسایكردنوهى كوێرانه ببێت و پیرۆزى كارى راگه‌یاندن لهگهیاندى هه‌ق و وێناكردنى راستیه‌كاندا ببینێته‌وه نه‌ك له رازیكردن و تێركردنى ئاره‌زوو دیدى زۆرینه‌ى بینه‌راندا ..!!
بۆداگرتنی ئەم بەرهەمە کلیک لەسەر ئەو دوو بەستەرەی خوارەوەبکە
پێگه‌ی گزنگ
0 تێبینیه‌کان:
إرسال تعليق