نوێژنه‌كه‌ر به‌رهه‌ڕه‌شه‌ی خوا ده‌كه‌وێت و له‌سه‌ر غه‌یری میلله‌تی ئیسلام ده‌مرێ.
خوای ده‌فه‌رموێت[فخلف من بعدهم خلف أضاعوا الصلاة واتبعوا الشهوات فسوف يلقون غيا] وه ده‌فه‌رموێت: [ كل نفس بما كسبت رهينة ، إلا أصحاب اليمين ، في جنات يتساءلون عن المجرمين ، ماسلككم فىسقر ، قالوا لم نك من المصلين …]
وه‌ده‌فه‌رموێت [ فإن تابوا وأقاموا الصلاة واتوا الزكاة فإخوانكم فى الدين] وه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((بين الرجل وبين الشرك والكفر ترك الصلاة)) (رواه مسلم) …واته: نێوان پیاوی موسڵمان و نێوان شیرك و كوفر وازهێنانه له‌نوێژ . وه‌ده‌فه‌رموێت (( أول مايحاسب به العبد يوم القيامة الصلاة فإن صلحت صلح له سائر عمله ، وإن فسدت فسد سائر عمله )) (صحيح رواه الطبرانى … واته :یه‌كه‌م كرده‌وه‌یه‌ك كه‌به‌نده موحاسه‌به‌ی ده‌كرێت له‌ڕۆژی دواییدا له‌سه‌ری نوێژه . ئه‌گه‌ر ته‌واو بوو ئه‌وا سه‌رجه‌م كرده‌وه‌كانی ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ته‌واو نه‌بوو كرده‌وه‌كانی تری ته‌واو نابێ.
وه‌ده‌فه‌رموێت ((أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لاإله إلا الله وان محمدا رسول الله ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة فإن فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحقها وحسابهم على الله)) (متفق عليه).
واته : فه‌رمانم پێكراوه له‌گه‌ڵا خه‌ڵكیدا كه به‌جه‌نگ بێم هه‌تا شایه‌تی ده‌ده‌ن كه‌هیچ خوایه‌ك نییه جگه له(الله) وهمحمد پێغه‌مبه‌ری خوایه و تانوێژ ده‌كه‌ن و زه‌كات ده‌ده‌ن . ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان كرد خوێن و ماڵیان له‌من ده‌پارێزرێ ته‌نها به‌مافی ئیسلام نه‌بێت وحسابی ئه‌وان له‌لای خودایه .
وه ده‌فه‌رموێت ((إن حوضى لأبعد من أيلة من عدن ، والذى نفسي بيده لآنيته أكثر من عدد نجوم السما‌ء. وله‌و أشد بياضا من اللبن ، واحلى من العسل ، والذى نفسى بيده إنى لأذوذعنه كما يذود الرجل الأبل الغريبة عن حوضه ، قالوا يارسول الله أوتعرفنا ؟ قال : نعم ، تردون على الحوض غرا محجلين من آثار الوضوء ، ليست لأحد غيركم)) (رواه مسلم)
واته : حه‌وزه‌كه‌ی من فراوانتر‌و دورتره له ئه‌یله لهعهدهنهوه ، سوێند به‌و خوایه‌ی نه‌فسی منی به‌ده‌سته په‌رداخه‌كانی زۆرتره له‌ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان ، وه‌سپی تره له‌شیر و شرینتره له هه‌نگوین وه‌سوێند به‌و خوایه‌ی نه‌فسی منی به‌ده‌سته من خه‌ڵكی لێ دوور ده‌خه‌مه‌وه هه‌روه‌كو چۆن پیاو حوشتری نامۆ لهحهوزهكهی دوور ده‌خاته‌وه . وتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایا ئێمه ده‌ناسیته‌وه ؟ فه‌رمووی : به‌ڵێ دێنه‌سه‌ر حه‌وزه‌كه بۆ لام به‌ناوچه‌وان و لۆقی سپییه‌وه به‌هۆی شوێنه‌واری ده‌ست نوێژهكانتانهوه . ئه‌م سیفه‌ته‌ش بۆ ئێوهنهبێ بۆ كه‌سی تر نییه لهئومهتهكان
دهسائهی نوێژنه‌كه‌ر ئه‌بێ هه‌ڵوێستت چی بێ له‌و ڕۆژه نارهحهتهدا كاتێ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) لهحهوزهكهی دوورت ده‌خاته‌وه له‌به‌ر نوێژ نه‌كردنت. چونكه شوێن كه‌وتوانی خۆی ئهناسیتهوهبههۆی شوێنه‌واری ده‌ست نوێژیان دا‌و تۆش شوێنه‌واری ده‌ست نوێژت نییه چونكه نوێژت نه‌كردووه؟! ده‌ی باشه به‌م هه‌موو دووركهوتنهشتهوه ده‌ته‌وێ بچیته به‌هه‌شت.
وه خوای گه‌وره نه‌فره‌تی له‌شه‌یتان كرد و له‌ڕه‌حمه‌تی خۆی ده‌ری كرد و له ڕۆژی دوایی دا به‌هه‌میشه‌یی له‌دۆزه‌خ دا یه چونكه خۆی به زل زانی و سه‌جده‌ی بۆ ئاده‌م نه‌برد كاتێ خوا فه‌رمانی پێكرد [ وإذ قلنا للملائكة اسجدوا لآدم فسجدوا إلا إبليس أبى واستكبر وكان من الكافرين] ده‌ی سا ئه‌بێ ئهوكهسهحاڵی چۆن بێ كهسهجده بۆ خوا نابات و سه‌رپێچی ده‌كات ؟ له‌كاتێكدا خوا ده‌فه‌رموێت:
[ وماخلقت الجن والأنس إلا ليعبدون] وه ده‌فه‌رموێت [قل لعبادى الذين آمنوا يقيموا الصلاة] وهعومهری كوری خه‌تتاب (ڕه‌زای خوای لێ بێت ) كاتێ هۆشی هاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی خهنجهرهكهیان لێ دا كه پێوه‌ی كۆچی دواییی كرد ؟ ، فه‌رمووی ئایا خه‌ڵكی نوێژیان كرد؟ ووتیان به‌ڵێ ، فه‌رمووی : (لاحظ فى الأسلام لمن ترك الصلاة) واته به‌شی نیه لهئیسلامهتی ئه‌و كه‌سه‌ی واز له‌نوێژ ده‌هێنێت .
وههاوهڵهكانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نه‌كردنی هیچ كرده‌وه‌یه‌كیان به‌كوفر نه‌ده‌زانی جگه له‌نوێژ ، وه(ابن مسعود) ده‌فه‌رموێت : (من ترك الصلاة فلا دين له)ئه‌وه‌ی واز له‌نوێژ دێنێ دینی نییه .
وهابو الدرداودهفهرموێ : لاايمان لمن لاصلاة له)وانه : ئه‌وه‌ی نوێژ نه‌كات ئیمانی نییه .
وه الحافڤ المنژری ده‌فه‌رموێ : (كۆمه‌ڵێك ڕِا له‌هاوه‌ڵان هه‌یه له‌سه‌ر به‌كافر زانینی ئه‌وكه‌سه‌ی واز له‌نوێژ ه‌كه‌ی دێنی تا هه‌موو كاته‌كه‌ی ده‌ڕوا ) له‌وانه : (عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و أبوهریره و عبدالله ی كوڕی مه‌سعود وعبد الله ی كوڕی عباس و مهعاذى كوڕی جه‌به‌ل و جابری كوڕی عبد الله وأبو الدرداو و عبد الرحمن بن عوف و غه‌یری ئه‌مان (ڕه‌زای خوایان لێبێت) .
وابن القیم ده‌فه‌رموێ : ( وه له هاوه‌ڵانه‌وه نه‌هاتووه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ) وه وته‌یه‌كی ئیمام أحمد هه‌یه كه هه‌ركه‌سێ بانگ بكرێت بۆ نوێژ له‌كاتی خۆیداو بڵێ نوێژ ناكه‌م و خۆی لێ بێ ئاگا بكات تا ده‌فه‌وتێ واجبه بكوژرێ ، واته له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دا .
وه‌له‌م زه‌مانه‌دا فتوا دراوه له‌سه‌ر مورته‌دی نوێژ نهكهرو كوژرانی و جیا كردنه‌وه‌ی له‌هاوسه‌ره م‌و سڵمانهكهی . ده‌ی چاوه‌ڕێی چ چاكه‌یه‌ك له‌نوێژ نه‌كه‌ر ده‌كرێ ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (( من ترك صلاة العصر فقد حبط عمله )) البخارى..
واته : ئهوهیوازی له‌نوێژی عه‌سر هێنا كرده‌وه‌كانی پو چهڵا ده‌بنه‌وه . ده‌سا ئه‌گه‌ر ئه‌مه حاڵی ئه‌وكه‌سه بێت . ئه‌بێ حاڵی ئه‌و كه‌سه چی بێت كه هیچ نوێژێك ناكات و ئه‌بێ حاڵی چۆن بێت له‌و ڕۆژه‌دا كه له به‌رده‌م خوای ده‌سته‌ڵاتداری ئاسمانه‌كان و زه‌وی دا ڕاده‌وه‌ستێنرێت ؟
ده‌سا نوێژ نه‌كه‌ر مه‌خه‌ڵه‌تێ به‌و تهمهنهكهمهی كه هه‌ته یان به گه‌نجێتی یه‌كه‌ت چونكه مردن ڕێگه‌ت پێ ده‌گرێ ئه‌گه‌ر چی ته مهنت درێژه بخایه‌نێ . وه وه‌ك ئه‌وكه‌سه مه‌به كه ناتوانێ سه‌رپێچی ئاره‌زووی خۆی بكات و له‌سه‌ر سه‌ختی خۆی به‌رده‌وامه و نایه‌وێ ئایه‌ته‌كانی خوا ببیستێ و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر یاخی بوون هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی گوێی لێ نه‌بوبێ [ ويل لكل أفاك أثيم . يسمع آيات الله تتلى عليه ثم يصر مستكبرا كأن لم يسمعها فبشره بعذاب أليم ]
حوكمی نوێژ نه‌كه‌ر
خوێنه‌ری ئازیز ، ئه‌مه ده‌قی ئه‌و پرسیاره یه كه ئاراسته‌ی جه‌نابی شێخ محمد صالح العپیمین كرا له‌باره‌ی نوێژ نه‌كه‌ره‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌هیوای سوود وه‌رگرتن :
پرسیار : ئایا پیاو ئه‌بێ چی بكات ئه‌گه‌ر فه‌رمانی به‌كه‌س و كاره‌كه‌ی كرد كه نوێژ بكه‌ن ، به‌ڵام گوێیان بۆ نه‌گرت ، ئایا لهگهَلیاندا ده‌مێنێته‌وه له‌و ماڵه‌دا و تێكه‌ڵاویان ده‌كات یان له‌ماڵا ده‌چێته ده‌ره‌وه؟
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌س و كاره‌ی هه‌رگیز نوێژیان نه‌ده‌كرد ئه‌وه بێ باوه‌ڕن ، هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ن ، ده‌رچوون له‌ئیسلام و جائیز نییه كه له‌ماڵدا بمێنێته‌وه ، به‌ڵام له‌سه‌ری پێویسته كه بانگه‌وازیان بكات و زۆر به‌رده‌وام دووباره‌ی بكاته‌و لێیان به‌ڵكو خوا ڕێنمونیان بكات ، چونكه نوێژنه‌كه‌ر كافره (په‌نا به‌خوا) به‌به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت و ووته‌ی هاوه‌ڵان و بۆچوونی ڕاست .
له‌قورئان دا / ووته‌ی خوای گه‌وره له‌باره‌ی موشریكه‌كانه‌وه ده‌فه‌رموێ [فإن تابوا وأقاموا الصلاة فإخوانكم فى الدين] مه‌فهومی ئایه‌ته‌كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی كه ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن ئهوابراتان نین ، وهنهفی برایه‌تی دینی ناكه‌ین به‌هۆی یاخی بوون و تاوان ئه‌گه‌ر چی گه‌وره‌ش بێ ، به‌ڵا م نه‌فی ده‌كه‌ین له‌كاتی ده‌رچوون له‌ئیسلام .
له‌سوننه‌ت دا / فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) : ((بين الرجل وبين الكفر والشرك ترك الصلاة)) كه چه‌سپاوه له‌صحیحی موسلیم دا اتووه ، وهفهرموودهیهكی تر له بوره‌یده‌وه ( ڕه‌زای خوای لێبێ) كه له (سونه‌ن) دا هاتووه (( العهد الذى بيننا وبينهم الصلاة فمن تركها فقد كفر )) واته : ئه‌و په‌یمان و جیاوازییه‌ی له‌نێوان ئێمه‌و بێ بڕواكاندایه نوێژه هه‌ركه‌س وازی لێبێنێت كافر بووه.
له‌ووته‌ی هاوه‌ڵاندا / پێشه‌وای ئیمانداران عومه‌ر (ڕه‌زای خوای لێ‌بیت ) فه‌رموویه‌تی : ((لاحظ فى الأسلام لمن ترك الصلاة)) وه (الحظ) واته : به‌ش و نسیب ، لێره‌دا به(نكرة ) هاتووه به‌بێ ألف و لام له‌ڕێڕه‌وه نه‌فی یه‌كه‌یه‌وه
كه‌واته گشتییه‌و نه‌كه‌م نه‌زۆر به‌شی نییه له‌ئیسلام دا ئه‌وكه‌سه‌ی واز له نوێژ بێنێ .
وه عبد الله ی كوڕی شفیق ده‌فه‌رموێ : هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هیچ شتێكیان نه ده‌بینی له كردوهكاندا كه نه‌كردنی كوفر بیت جگه له‌نوێژ.
له‌لایه‌نی بۆچوونی ڕاستیشه‌وه/ ئه‌وترێ : ئایا ئه‌چێته ئه‌قڵه‌وه كه پیاوێك به‌ئه‌ندازه‌ی مپقاله زه‌ره‌یه‌ك لهخهردهل له‌ئیمان له‌دڵی دا بێت وگه‌وره‌یی نوێژ‌و گرنگێتی له‌لایه‌ن خواوه پێی بزانێ و پاشان پارێزگاری نه‌كردنی بكات؟
ئه‌مه شتێكه ناگونجێ، وه‌كاتێ كۆڵیمهوه له‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌ئه‌وانه‌ی پێیان وایه نوێژ نه‌كه‌ر كافر نابێ ده‌یكه‌نه به‌ڵگه ، بینیم كه ئه‌وبه‌ڵگانه له‌چوار شت تێ ناپه‌ڕێت :
1- یان ئه‌وه‌تا ئه‌صله‌ن به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر نییه .
2-یان به‌سراوه‌ته‌وه بهوهسفێكهوه كه له‌و كاته‌دا نوێژ نه‌كات هیچی له‌سه‌ر نییه.
3-یان ئه‌و به‌ڵگه‌یه به‌سراوه‌ته‌وه بهحاڵهتێكهوه كه ئه‌بێته عوزر بۆ كه‌سێك ئه‌و نوێژه ته‌رك بكات.
4- یان ئه‌وه‌تا گشتییه‌و به فه‌رمووده‌كانی كافر بوونی نوێژ نه‌كه‌ر تایبه‌ت كراوه.
وه‌ئه‌گه‌ر ڕوون بوویه‌وه كه نوێژ نه‌كه‌ر كافره ئه‌وا حوكمه‌كانی هه‌ڵگه‌ڕاوه(مرتد) ی به‌سه‌ردا ڕیز ده‌بێ ، وه له ده‌قه‌كاندا نه‌هاتووه كه نوێژ نه‌كه‌ر ئیمانداره یان ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه یان ڕزگاری ئه‌بێ له ئاگر یان له‌م شتانه‌ی كه بیانومان بۆ درووست بكات تا ته‌ئویلی ئه‌و كوفره بكه‌ین كه ئه‌درێ به‌سه‌ر نوێژ نهكهردا و بڵێین : ئه‌و كوفره‌ی نیعمه‌ته یان كوفرێكی بچووكه ،
وه له‌و حوكمانهش :
یه‌كه‌م : درووست نییه كه ژنی بدرێتێ وه‌ئه‌گه‌ر عه‌قدی بۆ به‌سترا له كاتێكدا نوێژی نه‌ده‌كرد ئه‌وا نیكاحهكهی به‌تاڵه‌و دانامه‌زرێ و ژنه‌كه بۆی حه‌ڵاڵا نییه،به‌پێی ووته‌ی خوای گه‌وره له‌باره‌ی ئافره‌ته كۆچهریهكانهوه [فإن علمتموهن مؤمنات فلا ترجعوهن إلى الكفار ، لاه‌ن حل له‌م ولاهم يحلون لهن ] الممتحنة.
دووه‌م : وه ئه‌گه‌ر نوێژی ته‌رك كرد له‌دوای به‌ستنی عوقدهكه بۆی ، ئه‌وا نیكاحهكهی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئافره‌ته‌كه بۆی حه‌ڵاڵا نابێ .. به‌پێی ئه‌و ئایه‌ته‌ی له‌پێشه‌وه باسمان كرد ، له‌سه‌ر ڕوونكرنه‌وه‌ی زانراو له‌لای ئه‌هلی عیلم له‌نێوان ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه پێش چوونه‌لای خێزانه‌كه‌ی بێت یان دوای ئه‌وه بێت .
سێیه‌م : ئه‌م پیاوه‌ی كه نوێژ ناكات ئه‌گه‌ر گیانله‌به‌رێكی سه‌ڕبڕی ئه‌وا سه‌ربڕاوی ناخورێ له‌به‌ر چی ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌رامه ، وه ئه‌گه‌ر جوله‌كه یان گاور سه‌ری ببڕێ ئه‌وه حه‌ڵاڵه بۆ ئێمه كه بیخۆین (په‌نا به‌خوا) كه‌واته سه‌ربڕاوی ده‌ستی ئه‌م پیس تره لهسهربڕاوی گاور‌و جوله‌كه.
چواره‌م : حه‌ڵاڵا نییه كه‌بچێته ناو مه‌ككه وه یان سنووری حه‌ره‌مه‌كه‌ی به‌پێی وته‌ی خوا [ ياأيها الذين آمنوا إنما المشركون نجس فلا يقربوا المسجد الحرام بعد عامهم هذا] .
پێنجه‌م : ئه‌گه‌ر یه‌كێك لهنزیكهكانی مردن ئه‌وه به‌ش و مافی نییه لهمیراتهكهیدا ، خۆ ئه‌گه‌ر پیاوێك مردوو كوڕێكی نوێژ نه‌كه‌ر ی هه‌بوو (واته: پیاوه‌كه نوێژ ئه‌كات و كوڕه‌كه‌ی نوێژ ناكات ) وهئامۆزایهكی دووری به‌جێ هێشت ، كامیان میراتی به‌رئه‌كه‌وێ ؟ئامۆزا دووره‌كه‌ی به‌ری ئه‌كه‌وێ به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی به‌ری ناكه‌وێ به‌پێی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)((لايرث المسلم الكافر ولاالكافر المسلم)) متفق عليه … واته: نه موسڵمان میراتی كافر ده‌گرێ و نهكافر میراتی موسڵمان ده‌گرێ ، وه به‌پێی فه‌رمووده‌ی : ((الحقوا الفرائض بأهلها ، فما بقي فلأولى رجل ذكر)) متفق عليه. وه‌ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كه ئه‌چه‌سپێ به‌سه‌ر هه‌موو میراتگراندا.
شه‌شه‌م : ئه‌گه‌ر مرد ناشۆرێ و كفن ناكرێ و نوێژی له‌سه‌ر ناكرێ و له‌گه‌ڵا موسڵماناندا نانێژرێ . ئه‌ی باشه چی لێ ده‌كه‌ین ؟ ده‌ری ده‌كه‌ین به‌ره‌و بیابانێك و چاڵی یۆ هه‌ڵده‌كه‌نین و به جله‌كانیه‌وه له‌وێ ده‌ینێژین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێزی نییه ، وه‌له سه‌ر ئه‌مه‌شه‌وه حه‌ڵاڵ نییه بۆ كه‌سێك كه مردوویه‌كی له‌لادا مرد و ئه‌یزانی كه نوێژ نه‌كه‌ر بووه كه بیهێنێ بۆ موسڵمانان تانوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن.
حه‌وته‌م : ئه‌م كه‌سه له ڕۆژی دوایی دا له‌گه‌ڵا فیرعه‌ون و هامان و قارون و ئوبه‌ی كوڕی خه‌له‌ف دا حهشڕ ده‌كرێت كه پێشه‌وای كافران بون _ په‌نا به‌خوا _ وه‌ناچێته به‌هه‌شته‌وه و حه‌ڵاڵا نییه بۆ هیچ كه‌سێك له‌كه‌س كاری كه بۆی بپارێنه‌وه به‌به‌زه‌یی و لێ خۆشبوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كافره‌و موسته‌حه‌قی نییه به‌پێی ووته‌ی خوا گه‌وره : [ماكان للنبى والذين آمنوا أن يستغفروا للمشركين ولوكانوا أولى قربآ من بعد ماتبين له‌م أنهم أصحاب الجحيم] (التوبة:
كه‌واته براكانم مه‌سه‌له‌كه یه‌كجار ترسناكه ، وه‌به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی به‌بچووكی ته‌ماشای ئه‌مه ده‌كه‌ن و كه‌سێك له‌ماڵه‌كه‌دا جێ ده‌كه‌نه‌وه كه نوێژ ناكات و و ئه‌مه‌ش دروست نییه .
ئه‌مه حوكمی ئه‌و كه‌سه‌یه كه نوێژ ته‌رك ده‌كات ئه‌گه‌ر پیاو بێت یان ئافره‌ت، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژت واز لێ هێناوه : یان كه‌مته‌رخه‌میت كردووه تیایدا ، فریای ئه‌و ته‌مه‌نه‌ت بكه‌وه كه ماوته به‌كرده‌وه‌ی چاك . به‌ڕاستی نازانی چه‌ندی تر له ته‌مه‌نت ماوه ، ئایا چه‌ند مانگێك یان چه‌ند ڕۆژێ یان چه‌ند سه‌عاتێك ، عیلمی لای خوایه و هه‌رده‌م وته‌ی خوای گه‌وره‌ت بیر بێت كه ده‌فه‌رموێ : [أنه من يأت ربه مجرما فإن له جهنم لايموت فيها ولايحيى] (طه :74) [ فأما من طغى وآثر الحياة الدنيا فإن الجحيم هي المأوى] النازعات .
خوا موهفهقمان بكات بۆ هه‌موو خێر‌و ڕزگار بونێ: و خوای گه‌وره ڕۆژانی ته‌مه‌نت خۆش به‌خت وكامهران كات له‌ژێر سێبه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی خۆیدا به‌عیلم و كرده‌وه و بانگه‌واز … والله أعلم…
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
محمد بن صالح العثيمين .
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نامیلكه‌یه :
1-رسالة المكتبة الغرباء
2-حكم تارك الصلاة : محمد بن صالح العثيمين
سایتی حهمزهبهرزنجی
0 تێبینیه‌کان:
إرسال تعليق