دەنگۆیەکی
گەورە دروست بوو لە جیهانو دەزگاکانی ڕاگەیاندندا، کاتێك یەکێك لە سەربازانی
سوریای ئازاد سنگی سەربازێكی ئەسەد هەڵدەدڕێتو دڵی دەردەهێنێتو دەیخوات، گۆڤاری
تایم هەستاوە بە کفتوگۆیەك لەگەڵ ئەو کەسەدا کە ناوی خالد ئەلحمەمەدە، کە دڵو
سییەکانی ئەو سەربازەی ئەسەدی دەرهێناوەو گازی لێدەگرێت،
لەوەڵامی هۆکاری ئەوکارەدا
دەڵێت " ئەوەی کە پێی هەستام وەڵامێك بوو بۆ ئەوەی کە لەسەر موبایلی ئەو شەبیحەدا
ڤیدۆیەك هەبوو کە هەستابوو بە وێنەگرتنی ئافرەتێکی سوریو کچەکانی کە
ڕوتیکردبونەوەو لەبەردەمیدا سەما (ڕەقص)ـی پێدەکردن "
وە حمەمەد وتی کە ڤیدۆیەکی
ترم پێیەو دەینێرم بۆ شەبیحەکانی بەشار ئەبینن کە چۆن هەڵدەستم بە پارچە پارچەکردنی
شەبیحەیەکی بەشار بۆ پارچەی گەورەو بچوك بە شمشێر .
وە وتی سەربازانی بەشار چەندین ڤیدۆی ترسناکیان پێیەو بەکاری دەهێنن وەك هۆکارێك
بۆ ترساندنی شۆڕشگێڕان " ئێستا من ئومێدم وایە کە دوای ئەوەی ئەو پارچە ڤیدۆیە
دەبینن ناوێرن لەو ناوچەیە نزیك ببنەوە کە ئەبو صەقری تێدایە کەمەبەستی نازناوی
خۆیو ئەو ناوچەیە بوو کە شەڕی تێدا دەکات .
وە حەمەد لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: ئەوەی کە ئێمە دەیبینین ئێوە نایبینن، ئەوەی
کە ئێمە تێیدا دەژین ئێوە تێیدا ناژین، پرسیار
دەکاتو دەڵێت، کوا براکانم ؟ کوان
هاوڕێکانم ؟ کچانی ئەو گەڕەکەی کە تێیدا نیشتە جێبوم ئەتكکرانو ئابڕویان
تکێنرا.....؟؟!!!
پێگهی گزنگ
0 تێبینیهکان:
إرسال تعليق