الأحد، 2 يونيو 2013

هەندێك لە گومڕاییەکانی عدنان ابراهیم

لەو شوبهانەی کە قوتابیە بێ ئاگاکانی عدنان ابراهیمی زەیدی وەک توتی دەیڵێنەوە لە وڵاتانی ئیسلامیدا بەردەوام لە زیاد بووندایە بەداخەوە ئیستا کوردوستانی خۆشمانی گرتەوە و کۆمەڵیک گەنجی بێ ئاگا خەریکن وتارو محازەرەکانی دەکەنە کوردی و دەیکەن بە قورگی موسڵمانانی داماوی بێ ئاگا لە حاڵی عدنان و هاوشێوەکانیان جا گومانی تێدا نیە عدنان ابراهیم لای زانایان و بانگخوازانی ئەهلی سوونە هیچ سەنگێکی نییە بە کەسێکی بیدعەچی و لادەر بەناوە بەڵام من نایەم قسەی زانایان بێنم لەسەری نەوەک ئەو کەسانە کە بەردەوام قسەی خۆیان هەیە بلین ئێوە بەس جەرح دەکەن و تەفصیلی نادەنێ بۆچی جەرح کراوە....

هەندێك لە گومڕایەکانی عدنان ابراهیم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تەعنەدانی عدنان ابراهیم لە هاوەڵان و نەهێشتنی حوکمی ڕیدەو ئینکاری کردنی رەجم و ئەقل پێش خستن بەسەر نەقڵ و وەسف کردنی کتێبە مێژوویەکانی شیعەو زەم کردنی ئەوانی ئەهلی سوونەت و تەعنە دانی لە عائیشەی دایکی ئیمانداران و تەعنە دان لە زاناینی ئیسلام و باوەڕ نەبوونی بە ئیجماع و حەلال کردنی مۆسیقاو تەعنە دانی لە پیغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم و دەلیت یەهوودو نەصارا دەچنە بەهەشتەوە لە محازەرەیەکیدا بەناوی ((موقف الاسلام من الاخر )! وە تەفسیری قورئان زۆر بە سەیری دەکات وەک گاڵتە کردن وەک تەفسیری سورەتی التين والزيتون کە دەڵێت ئەوە بنچینەی خوای بوزیەکانە! وە لە تەفسیری ئایەتی (للذكر مثل حض الانثيين دەڵیت من عەقڵم ئەوە نابریت و بۆ ئەم سەردەمە نابێت!!
وە بە ئیمامی عومەر دەڵیت تەمسیلی ئیسلامی نەکردوە هەرگیز وە دەڵێت وەرگێرانی کتێبێکی زانستی نەفس ئەوە گەورە ترە لە عیبادەتی مزگەوت و میحراب! وە بۆ تەفسیری قورئان زۆر موعجیبە بە تەفسیرەکانی ڕافیزە! وە بە یاسر حەبیبی بێ باوەڕ ئەو کەسەی کە سوکایەتی کرد بە دایکمان عائیشە دەلێت عالمێکی گەورەیە!! وە ڕافیزە بە مەزهەبیکی وەک چوار ئیمامەکە دەزانێت! وە دەڵێت ئەهلی سونە رێزیان لە ئەهلی بەیت نەگرتوە!! وە بەرگری لەوە دەکات کە دەلێت خوای گەورە ناتوانیت دونیایەکی باشتر لەم دونیایە دروست بکات! وە بەرگری لە کەسە بیدعە چیەکان دەکات وە زانا سەلەفیەکان دەچوێنێت بە قەشەو پاپاکانن وە تەعنە لە بوخاری و موسليم دەدات بە هەواڵی درۆ تاوانباریان دەکات وە رای وایە نەزەریەی داروین کە دەلیت مرۆڤ لە مەیمونە زۆر بەهیزەو نزیکە بە %٩٩ لە راستیەوە! وە شێخی ئیسلام ابن تەیمە وەک خەواریج حساب دەکات وە وەسفی محمد باقر دەکات وە ڕای وایە ئەگەر یەهوودو نەصارا بەس بڵین محمد راستە ئەوە نەجاتیان دەبێت ئیتر ئەگەر شوێنیشی نەکەون ولەسەر ئەوەی خۆیان بن وە...............................زۆری تر کە نازانم چی باس بکەم بەلام ئەوەندە بەسە بۆ کەسێک هەقیقەتی ئەو کابرایەی بۆ دەربکەوێت

بەشی یەکەم
دیار ابراهیم
ــــــــــ
لە بەشی دوەمدا وەلامی شوبهەی هاتنی مەهدی دەدەینەوە ان شاء الله
ئایا ئیمامی مەهدی دێت؟
ئایا فەرموودەی ڕاستی لەسەرە؟
ڕای زاناین لەسەری چیە؟
چاوەڕی بن پشتیوان بەخوای گەورە

0 تێبینیه‌کان:

إرسال تعليق

 

هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ته‌کان

ئه‌ب بابه‌ته‌ بنێره‌ بۆ

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More