الأربعاء، 5 يونيو 2013

لیستی ئیسلامی لەبەرچی پێکنەهات ؟

گومانی تێدانییە یەکریزی ویەکلیستی لایەن و حیزبە ئیسلامییەکان ئاواتی هەموو دڵسۆزێکە باوەڕیش ناکەم هیچ کام لەو حیزبانە بەمەبەستی دووبەرەکی، نەبوون بەیەک لیست.
بەڵام گرنگە بزانین هۆکارەکان چیبوون یاخود ووردتر بڵێین خوێندنەوەی هەندێک لەهۆکارەکان. 
سەرەتا کۆمەڵی ئیسلامی زۆر بەپەرۆش بوو بۆ یەک لیستی لەگەڵ یەکگرتوی ئیسلامی، پێشم وایە یەکگرتوی ئیسلامی زۆر ووردتربوو لە خوێندنەوەی یەکلیستی لەکۆمەڵی ئیسلامی.

بۆیە هەر لەسەرەتاوە من وای بۆ دەچوم کە یەکلیستی سەر نەگرێ قبوڵنەکردنەکەشی بەبۆچونی من زیاتر هۆکارەکەی یەکگرتوی ئیسلامی بوو.
لەگەڵ ئەوەی کە دەڵێم گەر بهاتبایە من ئەندامێکی یەکگرتوی ئیسلامی بوام دەنگم دەدا بۆ لیستی (جیا) نەک (یەکلیستی) لەو (قۆناغە) .
لەگەڵ هەر برایەکی یەکگرتووش گفت و گۆم کردبێ لەسەر ئەو بابەتە ئەو بۆ چونەی خۆمم زۆر بەراشکاوانە پێڕاگەیاندوون پێشم وابووە بۆچونەکەی مامۆستا صەلاح لەو بوارەوە زۆر وردبوو .

من ئەو هۆکارانە دەبینم کەرێگربوون لە دروستبوونی یەکلیستی .
یەکەم: یەکگرتووی ئیسلامی خاوەن ئەندام و لایەنگری خۆیەتی لە تەواوی کوردستان.
لەهەمان کاتیشدا لە رووی (فیکرییەوە) زۆر دەمێکە یەکلابوەتەوە، یەکگرتوو هەنگاوەکانی (فیکری ئیخوانە) لەگەڵ ئەوەی ئەو قۆناغەی ئێستایان زۆر بەنەزەری ئیعتبارەوە وەرگرتووە کە کوردستانی پێتێدەپەرێ،بەڵام ڕێیان نەداوە تا ڕادەیەکی زۆر لەمەنهەجییەتی (ئیخوان) لابدەن (مەنهەجییەت و فیکری) خۆیان پاراستووە ئەندامانیان لەسەر ئەو هێڵە گشتییە راهێناوە کە یەکگرتوو گرتیتیە بەر.
ئەندامانی یەکگرتوو بۆچونی بەرامبەر زۆر کاریان تێناکا ئەگەر فەتوایە قورسەکانی گەورە زانایانیش بێ.
بۆییە ئەو دەنگانەی یەکگرتوی گەیاندە سەرکورسییەکان دەنگی (یەکگرتوون) دەنگی ئەندام ولایەنگیرانی (یەکگرتوون) دەنگیان بەیەکگرتوو داوە وەک یەکگرتوو نەوەک لەبەر هیچ ئیعتبارێکی تر. 

دووەم: کۆمەڵی ئیسلامی زۆر پەرۆش بوو بۆ یەکلیستی لەگەڵ یەکگرتوو وە ئەو یەکلیستیە زیاتر لەبەرژەوەندی کۆمەڵی ئیسلامی دابوو ئەوەندەی لەبەرژەوەندی یەکگرتوو دابێ بێگومان مەبەستم وەکو بەرژەوەندی حیزبە.
ئەویش لەبەر ئەو خاڵانە.
(ا) کۆمەڵی ئیسلامی لەقۆناغی یەکلابوونەوی فیکری دایە مەبەستم لەیەکلابوونەوەی فیکری شێوازی حاڵی بوونە لە (دین) کۆمەڵی ئیسلامی لەو روەوە یەکلا نەبۆتەوە لەو کاتەی زۆرێک لەسەرکردەکانی کەوتوونەتە ژێر ئەدەبیاتی (عەدنان ئیبراهیم و حەسەن فەرحان و حەسەن تورابی و دکۆر موختار شەنقیطی ... ) بەئاشکرا هێرش دەکەنە سەر معاویە رەزای خوای لەسەربێ و رەخنە لەزانایانی ئەهلی سوننە دەگرن و پێیان وایە قسەی هەندێک لە زانایان رووی مەجلیسی نییە !!!.
ئالەو کاتەدا هەندێک لە سەرکردەکانیان باسی (شەیخی ئەلبانی و بن بازو و شەیخ عوسەیمین ...) باقی مەشائیخی سەلەفییەکان دەکەن.
بۆیە ناکرێ متمانە بە چوارچێوەیەک بکرێ دژەواتای بەم شێوەیە لەخۆ گرتبێ کە بێگومان ئەوە ناچێتە چوار چێوەی ئازادی بیرو بۆچون و تێگەیشتن بەڵکو دەچێتە چوارچێوەی لەخۆگرتنی دوو ئاراستەی پێچەوانەی یەکتر لەبن هەر هۆکارێک لەهۆ کارەکان یەک چوارچێوە کۆی کردونەتەوە.
بونی ئەو دوو ئاراستەییەش کاری گەری هەیە لەسەر پرۆژەی دەنگپێدان.
و دەتوانین بڵێین کۆمەڵی ئیسلامی لە قۆناغی ئێستای بە نەبوونی (مەرکەزییەتی فیکری) دەناڵێنێ ئەوەش رێک پێچەوانەی مەرکەزییەتە فیکرییەکەی یەکگرتوو دێتەوە. 
(ب) ئەو دەنگانەی کۆمەڵی ئیسلامی گەیاندە سەرکورسییەکانی تەنها دەنگی ئەندام ولایەنگرانی کۆمەڵی ئیسلامی نەبوون بەڵکوو دەنگی زۆرێکیش لەو خەڵکە بوون لەچوارچێوەی ئەورابوونە ئیسلامییە کاردەکەن و لەچوارچێوەی هیچ حیزبێکیش نین پێیان وابوو کۆمەڵی ئیسلامی توانای پڕکردنەوەی ئەو فەراغەی هەیە کەهەڵوەشاندنەوەی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی بەجێی هێشت، لەسەر ئەو (ئیعتبارە) دەنگیان بەکۆمەڵی ئیسلامی دا.
بەڵام کۆمەڵی ئیسلامی بەزمانی حاڵ پێچەوانەی ئەو ئومێدەی لەدڵ و دەرونی ئەو خەڵکە بەجێهێشت، گومانم لەوە دانییە کە کۆمەڵی ئیسلامی ئەو دەنگانەی لەدەستداوە و ئەو خەڵکەش ئامەدنین ئەو جارەی دەنگ بەکۆمەڵ بدەنەوە.
یەکگرتووی ئیسلامیش بەووردی ئەوەی خوێندۆتەوە و حیسابی بۆکردووە.
(ت) بێتاقەتی زۆرێک لەمامۆستایانی ئاینی و بانگخوازان کە ناراستەو خۆ ماندووبونەکەیان دەرژایە چوارچێوەی کۆمەڵی ئیسلامی بەدەست ئاراستیەکی فیکری ووشکی توندرۆ کەپێیان وایە ئەوان بوونەتە عینوانی نوێخوازی ( تجدید)و لە مەرکەزی قەراری کۆمەڵی ئیسلامی زۆر نزیک بوونەتەوە (پەیام) وەکنمونەیەک، وە رۆلی مامۆستایانیش خراوتە گواستنەوەی ووتارە هەینییەکانیان و هیچی ترنا.
سێیەم: یەکگرتووی ئیسلامی رۆلێکی کاریگەروو دور لە پەنچەی گومان دەبینێ لە پرۆژەی ( موعارەزەبوون) ئەوەش ئەو کەسانە دەیخوێننەوە کەهەناویان پڕ بووە بەخەفەتی هەڵەکانی(دەسەڵات) ئەو خەڵکە ئەگەر یەکگرتوش بەڵام یەکگرتوو تارادەیەکی زۆر توانیتی سەرنجیان بۆ خۆ ڕاکێشی و دوور نییە دەنگ بەیەکگرتوو بدەن. 

چوارەم: کاریگەری دەرەکی و کۆسپ لەپێش یەکلیستی.
هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆربەی ئەندام ولایەنگرەکانی یەکگرتوو و کۆمەڵ لەگەڵ یەکلیستی بووینە کەچی پێکیش نەهات !!! ئەو (مەتەڵە‌/لوغزە) چۆن هەڵبێنین؟
بێگومان مەبەستم لەکاریگەری دەرەکی ئەوەنییە کە ئەو حیزبانە خوا نەخواستە ئەلقە لەگوێی هێزی دەرەکی بن بەڵکو مەبەستم (کەوتنە ژێرکاریگەر) بوونە بەدوو ئاراستە:
یەکگرتوو لەهەوڵی پێشکەشکردنی نمونەی (ئۆردوگان و مورسییە) کۆمەڵی ئیسلامیش چاکسازی لەسەر ئەو بنچینەو بنەمایانەی (مرتضى المطهري) لەکتێبی ( الانسان الكامل) باسی کردوە کۆمەڵ لە چوارچێوەی ( موسڵمانی کامڵ) پێشکەشی دەکات.
ئەو دوو شێوازە لەدیدوو تێروانیین ئەستەمە یەکچوار چێوە کۆیان بکاتەوە.
ئەوە ئەو چەند خاڵەبوو حەزم کرد سەرنجی جەنابتانی بۆ راکێشم هەوڵیشم داوە قسەکان لە چوارچێوەی (رەخنەگرانەی بابەتی) دەرنەچێت.

0 تێبینیه‌کان:

إرسال تعليق

 

هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ته‌کان

ئه‌ب بابه‌ته‌ بنێره‌ بۆ

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More