بەشی سێیەم: بنەما و بنچینەكانى ڕێبازی سەلەفییەت
بسم الله الرحمن الرحیم
كورتە باسێك دەربارەى ڕێبازى سەلەفییەت
لەم بەشەدا ئەو بنەما و بنچینانە باس دەكەین كەوا ڕێبازی سەلەفییەت و بانگەوازەكەی لەسەر دامەزراوە.
دیارە هەر ڕێبازێك لەسەر چەند بنچینەیەك دامەزراوە، كەسانی پەیوەست بەو ڕێبازە خۆیانی لەسەر پەروەردە دەكەن و بانگەوازیش هەر بۆ ئەو بنچینانە دەكەن.
جا بانگەوازی سەلەفییەتیش لەسەر سێ بنچینەی سەرەكی دامەزراوە و گرنگی زۆریشی پێدەدات، كە پێويستە كەسی سەلەفی خۆی لەسەر ئەو سێ بنچینە گرنگە پەروەردەبكات و،بانگەوازیشی بۆ بكات، ئەو سێ بنچینەیەش بریتین لە:
-1 یەكخواپەرستی (التوحید (.
2- شوێن كەوتنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) (الإتباع(.
3-پاككرنەوەی دڵ و دەروون (التزكیة(.
ئێستاش دێین بەكورتی لەسەر هەریەك لەو سێ بنچینەیە دەدوێین:-
یەكەم: یەكخواپەرستی:گرنگترین بنچینەی بانگەوازی سەلەفییەت بریتیيە لە یەكخواپەرستی، چونكە خوای گەورە لە پێناوی یەكخواپەرستی مرۆڤ و جنۆكەكانی دروست كردووە، هەر لە پێناوی ئەم بنچینەیە خوا پێغەمبەرانی ناردووە و، پەڕاوەكانی دابەزاندووە، وەهەروەها جیهادیشى هەر لەو پێناوەدا داناوە، وە بەهۆی ئەم بنچینەیەیە كه خەڵكی بووینە دوو كۆمەڵ، ئیماندار و كافر، یەكخواپەرست و موشریك، بۆیەش ئیمامی ئیبن ولقەیم دەفەرمووێ:قوڕئان هەر هەموو باسی یەكخواپەرستییە.
خوای پەروەردگار هەر پێغەمبەرێكی ناردبێ، یەكەمجار فەرمانی پێكردووە كە بانگەواز بۆ یەكخواپەرستی بكات. وەكو دەفەرمووێ: {ومَا أرسلْنا من قبلك مِن رسول إلا نوحي إلیه أنه لا إله إلا أنا فاعْبدون}. الأنبياء:25. واتە: ئێمە پێش تۆ هیچ پێغەمبەرێكمان نەناردووە، مەگەر نیگامان بۆ ناردووە(بەوەی كە) بێگومان جگە لەمن هیچ پەرستراوێكی ڕاست نییە، كەواتە تەنها من بپەرستن.
وە هەروەها دەفەرمووێ: {ولقد بَعثنا في كُل أمة رسولا أن عْبدوا الله واجتَنبوا الطاغوت}.النحل:36.
ئينجا {اعْبدوا الله مالكم من إله غَیره}، ئەمە وتەی زۆرێك لە پێغەمبەران بووە كە بەگەلەكەی خۆیان گوتووە، وەكو خوای پەروەردگار لە هود و، ساڵح و،ئیبراهیم و، موسا و، عیسی(عليهم الصلاة والسلام)دەگێڕێتەوە، بەڵكو ئەمە قسەو پەیامی هەموو پێغەمبەران بووە بەرامبەر گەلەكەیان، چونكە پەیامی پێغەمبەران یەك بووە.
بۆیە پێویستە كەسی سەلەفی گرنگیەكی زۆر زۆر بەم بابەتە بدات و تەمەنی خۆی لە پێناویدا سەرف بكات، چ لە ڕووی شارەزابوون و كارپێكردنی بێت، یا لە ڕووی بانگەواز بۆ كردن بێت، پێویستە خەڵكی لە شیرك و جۆرەكانی ئاگادار بكاتەوە و، فێری یەكخواپەرستیان بكات.
جا هەر بانگخوازێك گرنگی بەم بابەتە نەدات و لەسەرەتای كاری بانگەوازەكەی دانەنێت، بەڵكو بچێ خۆی بەشتی فەرعی و جوزئیاتەوە خەریك بكات، ئەم بنچینە گەورەیە پشت گوێ بخات، ئەوە بێگومان بانگەوازەكەی وەكو بانگەوازی پێغەمبەران نییە، بەڵكو هەڵەیە.
بەكورتی ئەگەر بمانەوێ بانگەوازی سەلەفییەت پێناسە بكەین، ئەوە دەڵێین: بانگەوازی یەكخواپەرستیە.
یەكخواپەرستیش سێ جۆری هەیە:
-1 یەكخواپەرستی لە پەروەردگارێتیدا (توحید الربوبیة (.
-2 یەكخواپەرستی لە پەرستندا (توحید الألوهیة(.
-3 یەكخواپەرستی لەناو و سیفەتەكانی خوای گەورەدا (توحید الأسماء والصفات(.
*تێبینیەكی گرنگ: مەدخەلییەكان زۆر جار دەڵێن: ئێمە بانگەواز بۆ یەكخواپەرستی دەكەین و، خەڵكیش ئاگادار دەكەینەوە لە هاوبەش بڕیاردان بۆ خوا، بەڵام دەبینین كە باسی تەوحید دەكەن، بەزۆری باس لە هاواركردنە خوا و قوربانی سەربڕین بۆ خواو نەزركردن بۆ خوا و...هتد دەكەن، كەم وایە باسی تەوحیدی حاكمیيەت بكەن و گرنگی پێبدەن، یا كە باسی شیرك دەكەن، تەنها باسی شیركی گۆڕەكان دەكەن، باسی شیركی قەسرەكان و حاكمەكان ناكەن، كە مافی یاسادانانیان بۆ خۆیان داناوە و، حوكم بەبەرنامەكەی خوا ناكەن،ئێ باشە شیرك هەر شیركە، چ شیركی گۆڕپەرستەكان بێت، یا شیركی حاكمە تاغووتەكان بێت، ئەگەر ڕاست دەكەن خەڵكی ئاگادار دەكەنەوە لە هاوبەش بڕیاردان بۆ خوا، ئەوە دەبێ خەڵكی لە هەردوو جۆرەكە ئاگادار بكەنەوە، نەك شەو و ڕۆژ باسی شیركی گۆڕپەرستەكان بكەن، بەڵام بێدەنگ بن لە شیركی حاكمە تاغووتەكان و، بەرگرییان لێ بكەن، با بە ئەمیر و دەسەڵاتداری خۆتانیان بزانن.
خوای پەروەردگار چۆن فەرموویەتی: {وقضى ربك ألا تعبدوا إلا إياه} الإسراء:23. بەهەمان شێوەش لە چەند شوێنێكدا فەرموویەتی: {إن الحكم إلا لله}. هەروەكو چۆن فەرموویەتی: {ولا يشرك بعبادة رَبه أحدا} الكهف:110.بەهەمان شێوەش فەرموویەتی: {ولا يشرك فى حُكمه أحدا} الكهف:26.
ئیمامی شەنقیطیش(ڕەحمەتی خوای لێبێ) دەفەرمووێ: (الإشراك بالله فى حكمه، والإشراك به فى عبادَته كلها بمعنى واحد، لا فرق بينهما ألبتة، فالذي يَتبع نظامها غير نظام الله، وتشْريعا غير تشريع الله، كالذي يعبد الصَنم ويسجد للوثن، ولا فرق بينهما ألبتة، بوجه من الوجوه، فهما واحد، وكلاهما مشرك بالله). الحاكمية فى تفسير أضواء البيان.
واته: هاوبەش بڕیاردان بۆ خوا لە حوكم و،پەرستنیدا هەردووكى بە یەك واتا دێت،بە هیچ شێوەیەك جیاوازى لە نێوانیاندا نییە، جا ئەو كەسەى شوێن یاساو دەستورێك دەكەوێت جگە لە یاسا و دەستورى خوا، ئەوە وەكو ئەو كەسە وایە كە بتێك دەپەرستێ و سوجدە بۆ بتێك دەبات، بە هیچ شێوەیەك جیاوازى لە نێوانیاندا نییە،لە هیچ ڕوویێك لە ڕووەكان،كەواتە هەردووكیان یەكن و،هەردووكیان هاوبەش بڕیاردەرن بۆ خوا.
دووەم: شوێنكەوتنی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم): دوای ئەوەی كەسی سەلەفی شارەزای یەكخواپەرستی و جۆرەكانی بوو، ئەوە پێویستە لەسەری بەتەنها شوێن پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)بكەوێ و، قسەی كەس بە پێش قسەی پێغەمبەر نەخات، وەهەروەها عیبادەتەكانی بەو شێوەیە بێت كە پێغەمبەر ئەنجامی داوە، نەك بە گوێرەی هەوا و ئارەزوو و، بیدعە. ئەمەش داخوازی وشەی (أشهد أن محمد رسول اللە)یە.
خوای پەروەردگار دەفەرمووێ: {وما ءاتاكم الرسول فخذوه وما نَهاكم عنه فانتهوا} الحشر:7.
وە دەفەرمووێ: {قل إن كنتم تُحبون الله فاتبعوني يحببكم الله ويغفر لكم ذنوبكم والله غفور رحيم} آل عمران:31 وە دەفەرمووێ: {من يطُع الرسول فقد أطاع الله} النساء:80.
وە دەفەرمووێ: {لقد كان لَكم في رسول الله أسوة حسنة لمن كان يرجوا الله واليوم الآخر وذكر الله كثيرا}. الأحزاب:21واتە: سوێند بەخوا بەڕاستی لە پێغەمبەری خوادا سەرمەشق و پێشەوایەتی چاك بۆ ئێوە هەیە، بۆ كەسێ بە هیوای خوا و پاداشتی ڕۆژی دواییە، وە زۆر یادی خوا دەكات.
فەرموودەش زۆرە لەو بوارەدا، لەوانە فەرموودەكەی(عرباض)كە تیایدا هاتووە: [فإنه من يعيش منكم بعدي فسيرى إختلافا كثير، فعليكم بسنتي]. وە دەفەرمووێ: [من عمل عملا ليس عليه أمرنا، فهو رد]. متفق عليه.
عبداللەی كوڕی مسعود(ڕەزای خوای لێبێ)دەفەرمووێ: (إتبعوا ولا تبتدعوا فقد كفيتم). صحيح، رواه الدارمي، والطبراني، والبيهقي، والآلكائي. واتە: ئێوە شوێن كەوتە بن و، شت دامەهێنن لە دیندا، چونكە ئەوە بەستانە.
ئيمامى زوهری(ڕەحمەتی خوای لێبێ)دەفەرمووێ: دەست گرتن بە سوننەت هۆی ڕزگاربوونە، چونكە سوننەت وەكو ئیمامی مالیك فەرمووی: وەكو كەشتیەكەی نوح وایە، هەركەسێ سواری ببی ڕزگاری دەبێ، وەهەركەسێكیش لێی بە پاشكەوێ و سواری نەبێ ئەوە تیا دەچێ.
خوای پەروەردگار هیچ كردەوەیەك قەبوڵ ناكات، مەگەر دوومەرجی تێدا بێتە دی:
1- بەتەنها بۆ خوا بێ (الإخلاص).
2-بە گوێرەی سوننەت بێت (الصواب).
بۆیە پێویستە موسڵمان عیبادەتەكانی بە گوێرەی سوننەت بێت، وە هەروەها بانگەوازی خەڵكیش بكات كە لەسەر سوننەت بڕۆن و دووركەونەوە لە بیدعە، جا چ بیدعەی بیروباوەڕی بێت، یا بیدعەی كردەوەیی بێت.
وەهەر بانگەوازێك لەسەر ئەم بنچینە گرنگە (الإتباع)دامەزرابێ و، گرنگی پێنەدات، ئەوە بانگەوازێكی فاشیلە و بێ بەرهەمە.
*تێبینی:مەدخەلییەكان شەو و ڕۆژ باسی بیدعە دەكەن و دەڵێن: ئێمە خەڵكی ئاگادار دەكەینەوە لەشتە داهێنراوەكان، ئێمەش پێیان دەڵێین:ئێوە جارێ بیروباوەڕی خۆتان لە بیدعە گەورە و گومڕاییەكان پاككەنەوە، كە تووشی چەندان بیدعەی بیروباوەڕی وابووینە لە مێژوودا كۆمەڵی وا گومڕا كەم بووە، لەیەك كاتدا دوو بیدعەی زۆر گەورەتان لە خۆتاندا كۆكردۆتەوە كە بیدعەی ئیڕجاء و خەواریجه، ئێوە (لە ڕاستیدا هەویرێكن لە ئیرجاء و خەواریج شێلدراون)، ئێوە خۆتان نەخۆشن جارێ چارەسەری دەردی خۆتان بكەن ئەو جار وەرنەوە چارەسەری دەردی موسڵمانان بكەن.
كەواتە پێویستە كەسی سەلەفی گرنگیەكی باش بدات بە لایەنی سوننەت و بیدعە، خۆی شارەزا بكات لەو لایەنەو خەڵكیشى لەسەر پەروەردەبكات بەگوێرەی توانا.
سێیەم: پاككردنەوەی دڵ و دەروون: تەزكیەی نەفس واتە: گەشەپێدان و، پاككردنەوەی لەشتە پیس و خراپەكان.
تەزكیە یەكێكە لەو كارەگرنگانەی كە خوای گەورە لە پێناویدا پێغەمبەری(صلی الله علیە وسلم)ڕەوانە كردووە، وەكو دەفەرمووێ:{هو الذي بعث في الأميين رسولاً منهم يتلو عليهم آياته ويُزكيهم ويُعلمهم الكتاب والحكمة وإن كانوا من قبل لفي ضَلال مبين}. الجمعة:2. واتە: خوا ئەو زاتەیە كە لەناو عەڕەبە نەخوێندەوارەكاندا پەیامبەرێكی پایە بەرزی لە خۆیان بۆ نارد، ئایەتەكانی قوڕئانەكەی ئەویان بەسەردا دەخوێنێتەوە و، دڵ و دەروون و ڕواڵەتیان پاك دەكاتەوە، وەقوڕئان وفەرموودەكانی خۆیان فێر دەكات، هەر چەند ئەوان لە پێشدا لە گومڕاییەكی ئاشكرادابوون.
وە هەروەها خوای گەورە لە قوڕئاندا یازدە سوێندی لەدوای یەك خواردووە-كە لەهەموو قوڕئاندا لەسەرەتاوە تا كۆتایی سوێند خواردنێكی ئاوا نییە جگە لەم شوێنە نەبێ-لەسەر ئەوەی ڕزگاربوون بەستراوەتەوە بە تەزكیەی نەفس، وەكو دەفەرمووێ:{والشمس وضُحها* والقمر إذا تلاها*والنهار إذا جلاَّها*والليل إذا يغْشاها* والسماء وما بَناها* والأرض وما طَحاها*ونفس وما سواها* فألهمها فجورها وتقواها*قد أفلح من زكَّاها* وقد خاب من دسَّاها} الشمس:1-10.
وەكو دەبینین خوای گەورە دەفەرمووێ: سوێند بەهەموو ئەوانە بەڕاستی ڕزگاری بوو، سەرفراز بوو ئەوەی كە دەروون و نەفسی خۆی پاك كردەوە لەگوناه و تاوان، وە بەڕاستی ئەوەشی كەدەروون و نەفسی خۆی بەگوناه و تاوان ئاڵودەكرد نا ئومێد بوو.
لە ئایەتێكی تریشدا ڕوونی دەكاتەوە ئەو كەسانە دەچنە بەهەشت كەوا نەفسی خۆیان پاك ڕاگرتووە، هەروەكو دەفەرمووێ:{وسيق الذين اتقوا ربهم إلى الجنة زُمرا حتى إذا جاءوها وفُتحت أبوابها وقال لهم خَزنتها سلامٌ عليكم طِبتم فادخلوها خالدين} الزمر:73.
واتە: وە كەسانێ كە لەپەروەردگارییان دەترسان دەبرێن بۆ بەهەشت پۆل پۆل، تا كاتێ دێنە نزیكی بەهەشت و دەرگاكانی دەكرێنەوە، وە دەرگاوانەكانی پێیان دەڵێن: سەلامتان لێ بێت، ئێوە پاك و خاوێن بوون(لەتاوان لە دونیادا)، كەواتە بڕۆنە ناو بەهەشت بە هەمیشەیی.
لە ڕووانگەی ئەم ئایەتانەوه دەگەینە دوو ڕاستی گرنگ:
یەكەم: تەزكیە یەكێكە لەكارە گرنگەكانی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)، وە مەبەستێك بوو لەمەبەستەكانی پەیامەكەی، بەڵكو هەموو مەبەستی پەیامەكەی بریتی بووە لە تەزكیە.
دووەم: تەزكیە هۆكارێكە بۆ چوونە ناو بەهەشت.
پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)بۆ خۆی داوای تەزكیەی دەكرد و دەیفەرموو: [اللهم آت نفسي تقواها، وزكَّها وأنت خير من زكها،أنت وليُها ومولاها]. رواه مسلم.
وە لەفەرموودەیەكدا ڕوونی دەكاتەوە كەپەیامی ئیسلام هەر هەمووی پەیامی تەزكیەیە و، پەیامەكەی كورت دەكاتەوە لەو مەبەستە، هەروەكو دەفەرمووێ: [إنما بعثت لأتمم مَكارم الأخلاق].صحيح، رواه أحمد والحاكم. واتە: من تەنها بۆ ئەوە نێردراوم كە خوڕەوشتە چاكەكان تەواو بكەم.وەتەزكیەی نەفسیش بە خوڕەوشتی جوانەوە دەبێت.
ئینجا سەرەتای دەست پێكردنی تەزكیەش لەلای ئەهلی سوننە لە عەقیدەوە دەست پێدەكات، واتە: لەسەرەتا دەبێ هەوڵدەین خۆمان لە پیسی شیرك و كوفر و نیفاق و بیدعە پاككەینەوە، دوای ئەوە خۆمان بڕازێنینەوە بەجوانی تەوحید و ئیمان و سوننە، چونكە گەورەترین پیسی بریتییە لەشیرك، ناكرێ ئینسان خۆی خەریك بكات بەعیبادەت و زوهد و ئەخلاقی جوان، بەڵام بیروباوەڕەكەی خەلەلی هەبێت و ناتەواو بێت.
ئەو سێ بنچینەیەی كەباسمانكرد، هەریەك لە شێخ (عبد الرحمن عبدالخالق و أحمد فرید)وەكو بنچینەكانی بانگەوازی سەلەفییەت باسیانكردووە، بەڵام دكتۆر(صلاح الخالدي)لە پەرتووكی(الخطة البراقة)دا باسی چەند بنەمایەك دەكات لە بنەماكانی ڕێبازی سەلەفی، منیش پێم باش بوو لە كۆتایی ئەم بەشەدا بۆتانی نەقڵ بكەم.
دەفەرمووێ: ئاماژە دەكەم بۆ چەند بنچینەیەكی سەرەكی لە(بنچینەكانی ڕێبازی سەلەفی)، كەوا لە ژیانی پێشینە چاكەكان ڕەنگی داوەتەوە:
ڕووكردنە قوڕئان: چ لەڕووی تەفسیركردنیەوە بێت، یا تێگەیشتن و دەرهێنانی حوكم بێت، وە تێگەیشتن لەمەبەستە سەرەكییەكانی قوڕئان و، وەرگرتنی حوكمەكانی قوڕئان بۆ جێبەجێكردن، وەهەروەها كاركردن بۆ هێنانەدی كۆمەڵگەیەكی وا كە قوڕئان داوای دەكات.
تێگەیشتن و وەرگرتنی ژیاننامەی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)، لە هەموو لایەن و مەیدانەكانی، وەهەروەها پەیوەست بوون بە ڕێبازەكەی و، چاولێكردنی.
تێگەیشتن لە سوننەتی پێغەمبەر كە خۆی دەبینێتەوە لەفەرموودە ڕاست و دروستەكان، ئینجا ئەو سونەتە بدرێتە پاڵ قوڕئان و، لە ڕوانگەی قوڕئانەوە لەسوننەت تێبگەین، پشت بەهەردووكیان ببەستین بۆ تێگەیشتنی ئیسلام و دەرهێنانی حوكم و یاساكانی.
سەیركردنی ژیانی هاوەڵە بەڕێزەكان(ڕەزای خوایان لێبێ)، وە یەپوەست بوون بە ڕێبازەكەیان، كە بەڕاستی ئەوان لەگەڵ قوڕئان و سوننە ژیان، وە لە ژیانیاندا بەختەوەر بوون.
ڕەتكردنەوەو ڕازی نەبوون بەهەر ڕێبازێك یا تێگەیشتنێكی نامۆ كە پێچەوانە بێت لەگەڵ قوڕئان وسوننەت و تێگەیشتنی پێشینەكانی ئەو ئومەتە، جا خاوەنەكەی هەركەسێك بێت.
پشت بەستن بەقوڕئان وسوننەت وەكو تەرازوو و حەكەم، وە گەڕاندنەوەی هەر فیكرەو قسەیەك بۆلای ئەو تەرازووە، ئینجا وەرگرتنی ئەو شتەی كە موافیقی ئەو تەرازووە بێت، وە ڕەتكردنەوەی هەر بیروبۆچوونێك كە پێچەوانەی حەق بێت.
كۆكردنەوەی ئومەت لەسەر قوڕئان وسوننەت و تێگەیشتنی سەلەفی ئومەت، وە ڕاوەستان دژی هەر بیرو بۆچوونێكی نامۆ كە هێرش دەكاتە سەر ئوممەت، پەروەردەكردنی ئوممەت لەسەر حەق، وەهەروەها ئامادەكردنی بۆ جیهادكردن لە پێناوی خوای گەورە و ،ڕووبەڕووبونەوەی دوژمنانی خوا.
ئینجا دەفەرمووێ خاوەن عیلم ئەو كەسەیە كە پەیوەست دەبێ بەو بنچینە سەرەكیانە و جگە لەمانەش، بەگوێرەی ڕێبازی پێشینە چاكەكان.
نووسین و ئامادهکردنی
مامۆستا/ ئهبو ئهنهسی تهوحیدی
0 تێبینیهکان:
إرسال تعليق