السبت، 18 مايو 2013

خەلیفە عومەری کوری خەتاب نامەی نارد:


 ئەی خەڵکی حیمص، لیستێکم بۆ بنێرن بەناوی
هەژارترین کەسەکانی حیمص هەتا لە زەکاتی کۆکراوە
... بەشیان بدرێ!

کە لیستەکە گەیشتە دەستی، بینی ناوی "سەعدی کوری عامر"ی پارێزگاری حیمصی تێدایە

خەلیفە عومەر زۆر سەری سورما ، خۆی بەرەو حیمص کەوتە رێ

هەم خەلیفە و هەم خەڵکەکەی بانگ کرد،
لە خەڵکەکەی پرسی:

چ رەخنەیەکتان لە والی هەیە؟

خەڵکەکە وتیان، ئێمە سەعدی کوری عامرمان
زۆر بە دڵە ودادپەروەرە، بەڵام تەنها سێ عەیبی هەیە!

*یەکەم: هەتا نیوەرۆ نایەتە دەرەوە و نایەتە ناومان!
*دوەم: بە شەواندا دیار نامێنێ!
*سێیەم: هەفتەی یەک رۆژ دیارنامێنێ!

خەلیفە بە سەرسامیەوە روی کردە سەعد و وتی:
ئادەی وەڵامت چیە بۆ ئەم رەخنانە؟

سەعدی کوری عامر دەستی کرد بە قسە و تی:

*من هەموو رۆژێ تا نیوەرۆ ناتوانم برۆمە دەرەوە،
چونکە ئەرکەکانی ماڵەوە بەجێدێنم. خێزانەکەم نەخۆشە و
منیش خزمەتکارم نیە !

*دوەم، بە شەواندا نامبینن، چونکە من رۆژەکانم تەرخان کردوە بۆ خزمەتی ئەوان، بەڵام شەوەکانیشم تەرخانکردوە بۆ پەرستشی خوا

*بەنیسبەت ئەوەیشەوە کە هەفتەی رۆژێک دیار نامێنم،
لەبەر ئەوەیە کە من تەنها ئەم دەستە جلەم هەیە و ئەو رۆژە دەیشۆم و ناچارم تا وشک دەبێتەوە چاوەرێ کەم

خەلیفە عومەر کە ئەم وتانەی گوێ لێ بوو ، دەستی کرد بە گریان

پێش ئەوەی حیمص بەجێبهێڵی ئەو زەکاتەی دابەش کرد بە سەریاند کە بۆ هەژارەکانی هێنابوو، بەشی سەعدی کوری عامریشی دا وەک یەکێ لە هەژارەکان

بەڵام سەعد، بەشەکەی خۆی بەسەر هەژاراندا دابەش کرد.

وه‌گیراوه‌ له‌ فه‌یسبوک : ئیسلام ژیانه‌
.

1 تێبینیه‌کان:

Wynn Las Vegas Casino & Hotel Map & Floor Plans - JTM Hub
Wynn Resort Las Vegas 바카라 사이트 is a casino and hotel located on The Strip 안산 출장안마 in Paradise, Nevada. The 충청북도 출장마사지 resort features a 토토커뮤니티 full-service spa, 김천 출장마사지 a seasonal Olympic-sized

إرسال تعليق

 

هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ته‌کان

ئه‌ب بابه‌ته‌ بنێره‌ بۆ

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More