ناوی سیانی [سامر بن عبدالله السویلم] ناسراو بە خەطاب ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت لە ساڵی 1969 لە سعودیا لەدایك بووە، لە بنەماڵەیەك گەورە بووە ناسراو بوون بەدینداری و ئازایەتی و بوێری لە هاتنە قسەهاتن بۆ ئەو ئیسلامە، پێش 19 ساڵی لەتەمەنی دەچێتە ئەفغانستان بۆ جیهاد كردن لەپێناو خوا دژی سۆڤیەتەكان، لەساڵانی 1988 تاوەكو ساڵی 1993 بەشداری كردوە لەزۆرێك لە شەرەگەورەكان دژ به هێزەكانی سۆڤیەت. دوای دەركردنی سۆڤیەت سەركردە خەطاب لەگەڵ چەند هاوەڵێكی دەچنە طاجیكستان بۆ جیهاد كردن دژی سۆڤیەت لەو وڵاتە 2 ساڵ لە طاجیكستان دەمێنێتەوە، دواتر لەساڵی 1995 دەگەرێتەوە ئەفغانستان، ئا لەو كاتە جەنگی ڕوسەكان دژی شیشانیەكان دەستپێدەكات و خەطاب بەزووترین كات خۆی دەگەێنێتە شیشان، لە شیشان سەركردە خەطاب ڕەحمەتی خوای لێبێت دەست بەجیهاد دەكات دژی ڕوسەكان و دەبێتە شمشێرێكی هەڵكێشراوی سەرگەردەنی ڕوسەكان و دەتوانێت بەتەواوی جێی خۆشی لەدڵی خەڵكی شیشان بكاتەوە، بەڵام ئەگەر قەدەرهی خوای گەورە هات گەڕانەوەی بۆنیە و هەر كەسەو ڕۆژێكی هەیە تێیدا دەبێت ڕۆحی ئەمانەتی تەسلیم كاتەوە. دەزگای هەواڵگری ڕووس توانیان دوو كەس لەكارمەندی خۆیان بنێرنە ریزی موجاهیدەكان و دوای كاتێكی زۆر دەتوانن متمانەی موجاهیدەكان بەدەست بهێنن و لەساڵی 2002 نامەیەكیان نارد بۆ سەركردە خەطاب رەحمەتی خوای لێبێت ئەو نامەیە ڕووپۆش كرابوو بەژەهرێكی كوشندە بۆیە ئەوانەی لەگەڵی بوون گوتیان ئەو كاتەی سەركردە خەطاب نامەكەی كردەوە ئێمە خەریكی نان خواردن بوین و خۆشی گوتی ئەو كاغەزەی نامەكەی نوسراوە كاغەزێكی سەیرە و وەكو بڵێی بەشتێك ڕوو پۆش كرابێت، بەڵام لەگەڵ نان خواردنەكە ژەهرەكە نەك هەر لەرێی پێستەوە بەڵكو دەگاتە ناو گەدەی ئەو سەركردە مەزنە بۆیە بەكاتێكی كەم لەدوای كردنەوەی ئەو نامەیە خەطاب باری تەندروستی تێك دەچێ و ئەوانەی لەگەڵی بوون دەیان گوت عارەقەیەكی زۆری كرد و ئێشێكی زۆری هەبوو هەردەیگوت لا اله الا الله ئەوكاتەی دكتۆر دەگاتە سەر ژەهرەكە تەواو كاری خۆی كردبوو، لەنێو دارستانەكانی ئەو شوێنە نەیان توانی گهدەی بشۆن، ئەوەبوو شەهیدی سەركردە ڕەحمەتی خوای گەورهی لێبێت ڕۆحی تەسلیم بەخوای گەورە دەكات و هەر لەوێش دەینێژن.
رەحمەتی خوای گەورە لە سەركردە خەطاب بێت و بەشەهیدی قبوڵ كردبێت و كەسانێكی وەكو ئەوو لەو باشتر ئامادە بكات بۆ ئەو ئومەتە. لەودونیایە تەنها 33 ساڵ ژیا، بەڵام زۆر ژیا بەعیزەت و جیهاد كردنی لەپێناو خوای گەورە.
سۆران عبدلله
|
0 تێبینیهکان:
إرسال تعليق