السبت، 26 مايو 2012

ڕەواندنەوەی خەم بەناساندنی گومراوەكانی سەردەم..مامۆستا حسن پشده‌ری

بسم الله الرحمن الرحيم
ڕەواندنەوەی خەم بەناساندنی گومراوەكانی سەردەم
خەمی پاراستنی ناسنامە و ڕەسەنایەتی ئەو بانگەوازە ناڕەوێتەوە تاوەكو بەتەواوی ئەهلی بیدەع بەو خەڵكە دەناسرێن، بانگكردن بۆ ڕاستەڕێ چەندە پێویسته‌ ئەوەندەش گرنگە كوێرە رێگاكان پێناسە بكرێن و تیشكیان بخرێتە سەر؛ مامۆستا و مەشایخی ئەهلی سوننەت و جەماعەت چەندە گرنگە بناسرێن، ئەوەندەش گرنگە سەران و پێشەواكانی ئەهلی بیدەع و هەڵگری ڕایەی گومرایی تیشكیان بخرێتە سەر، تاوه‌کو خەڵكی خۆیانیان لێ بەدوور بگرن.
دووژمنانی ئەو دینە ئەگەر نەیانتوانیبێت بەری ئەو خۆرە بگرن، بەڵام تاڕادەیەك توانیویانە خەڵكێك بهێنە پێش لە رێی ئەوانەوە بانگەواز بۆ دینی خوا ناشرین بكەن، بیری خەواریج و مورجیئە و موعتەزیلە و دەیان و سەدان كوێرە رێی تر لەرێی خەڵكانێك تازە دەكرێنەوە و به‌رگی سەلەفیەتیان دەكرێتە بەر، جارێك بە ناوی نوێكردنەوەی دین و جارێك بەناوی عەقڵانیەت و جارێك بەناوی دەرنەچوون لە دەسەڵاتی سوڵتان تەپ و تۆز بەڕووی ئەو كاروانە هەڵدەكەن و سەریان لەو خەڵكە شێواندووە. {وَكَذَلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ وَلِتَسْتَبِينَ سَبِيلُ الْمُجْرِمِينَ} [الأنعام: 55]
 بابای كافر كوفرەكەی دیارە و خەڵكی دەزانن ئەوە كافرە، بەڵام كەسی بیدعەچی بەناوی ئەو دینە دین دەشێوێنێت.
ناسین و ناساندنی گومڕاوەكانی ئەو سەردەمە ئەركی هەموو بانگخوازێكی دڵسۆزی ئەو دینەیە.
هەر لەبەر ئەوەشە "شیخ الإسلام إبن تیمیة" دەفەرموێت: [وَمِثْلُ أَئِمَّةِ الْبِدَعِ مِنْ أَهْلِ الْمَقَالَاتِ الْمُخَالِفَةِ لِلْكِتَابِ وَالسُّنَّةِ أَوْ الْعِبَادَاتِ الْمُخَالِفَةِ لِلْكِتَابِ وَالسُّنَّةِ؛ فَإِنَّ بَيَانَ حَالِهِمْ وَتَحْذِيرَ الْأُمَّةِ مِنْهُمْ وَاجِبٌ بِاتِّفَاقِ الْمُسْلِمِينَ حَتَّى قِيلَ لِأَحْمَدَ بْنِ حَنْبَلٍ: الرَّجُلُ يَصُومُ وَيُصَلِّي وَيَعْتَكِفُ أَحَبُّ إلَيْك أَوْ يَتَكَلَّمُ فِي أَهْلِ الْبِدَعِ؟ فَقَالَ: إذَا قَامَ وَصَلَّى وَاعْتَكَفَ فَإِنَّمَا هُوَ لِنَفْسِهِ وَإِذَا تَكَلَّمَ فِي أَهْلِ الْبِدَعِ فَإِنَّمَا هُوَ لِلْمُسْلِمِينَ هَذَا أَفْضَلُ. مجموع الفتاوى (28/ 231)].
"ئیمامەكانی ئەهلی بیدەع كە خاوەن بیروبۆچوونی پێچەوانەی كیتاب و سوننەتن یان عیباداتی پێچەوانەی كیتاب و سوننەت، ناساندنیان و وشیاركردنەوەی ئوممەت لەوانە واجیبە بەكۆڕای مسوڵمانان هەتا پرسیار لە ئیمام أحمد كوڕی حەنبەل كرا كەسێك ڕۆژوو دەگرێ و نوێژ دەكات و ئیعتیكاف دەكات خۆشەویستترە لای تۆ لە كەسێك كە ئەهلی بیدەع بەو خەڵكە دەناسێنێت؟  ئەویش لە وەڵامدا فەرمووی ئەگەر نوێژی كرد و ئیعتكافی كرد ئەوە بۆخۆیەتی؛ بەڵام ئەگەر ئەهلی بیدەعی ناساند ئەوە بۆ هەموو موسڵمانانە، ئەوە چاكترە).
بۆیە بەپشتیوانی خوای گەورە هەوڵدەدەین لەو زەنجیرە نووسینە گومڕاوەكانی ئەو سەردەمە بناسێنین و تیشكیان بخەینە سەر تا خوێنەری كورد بەرچاوی ڕوون بێت و ڕاستەرێی كیتاب و سوننەت بەپێی تێگەیشتنی سەلەفی صالح تێكەڵ نەكات بەمەنهەجی ئەهلی بیدەع.
لە خوای گەورە داواكارین ئەو ماندووبونەمان لێ قبوڵ كات.
حەسەن پشدەری

0 تێبینیه‌کان:

إرسال تعليق

 

هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ته‌کان

ئه‌ب بابه‌ته‌ بنێره‌ بۆ

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More