الأربعاء، 30 مايو 2012

نه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن و خۆڕاگر

ناونیشانی ئه‌م بابه‌ته‌یه‌، به‌ واتای: کێن ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی که‌وا خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی پێداون به‌سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزی و خۆڕاگری؟ نه‌وه‌ی هه‌ڵگری حه‌ق، ئه‌ی خوای گه‌وره‌ سیفاتی ئه‌مانه‌ چی‌یه‌؟

وه‌ ئێمه‌ له‌ کوێین؟
وه‌ چۆن بگه‌ین به‌م کۆمه‌ڵه‌؟

گومانی تێدانییه‌ بۆ زانین و ناسینی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ یاخود ئه‌م حه‌قه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ به‌وه‌حی ناردویه‌تی بۆمان له‌ (کتاب و سونه‌ت)ی نێردراوه‌که‌ی -علیه‌ صلاة والسلام- نه‌وه‌ك به‌ بۆچونی فه‌قه‌ت یاخود گومانی فاسد له‌ کاتێكدا هیچ ناگه‌ڕێته‌وه‌ لای شه‌رعی خوای گه‌وره‌.
له‌ لای هیچ که‌سێكتان شاراوه‌ نییه‌ که‌ له‌م کاته‌دا ئومه‌تی ئیسلامی پارچه ‌پارچه‌ بووه‌، به‌جیاوازی کردن له‌ عه‌قیده‌و له‌ مه‌نهه‌جدا وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕێگه‌ی هیدایه‌تیان گرتووه‌ له‌ نێوان ئه‌مانه‌دا ئه‌هلی (سونه‌ت و جه‌ماعه‌تـ)ـه‌ هه‌روه‌کو چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه‌ صلاة والسلام) هه‌واڵی پێمانداوه‌ له‌ حه‌دیثی (فرقة الناجیة)دا هه‌روه‌کو چۆن زانایان هه‌موو خاوه‌ن عه‌قڵه‌کان کۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌وا ئه‌هلی حه‌ق ئه‌وانه‌ن که‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه‌ صلاة والسلام) له‌سه‌ری بووه‌و پاشان هاوه‌ڵه‌کانی که‌ هه‌ڵگری ئاڵای ته‌وحیدو سونه‌ بوونه‌، بۆ له‌ ناوبردنی (شرك و بدعه‌) وه‌ هه‌روه‌ها په‌یمانیان پێدراوه‌ به‌سه‌رکه‌وتنن و به‌رده‌وامی ڕێگه‌. داواکارم له‌ خوای گه‌وره‌ بمان کات به‌شوێن که‌وتوانی ئه‌م ڕێگه‌یه‌ وه‌ دامه‌ه‌زراومان کات بۆ به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه.
وه‌ ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه‌ صلاة والسلام)ئه‌فه‌رمووێت { لاَ تَزَالُ طَائِفَةٌ مِنْ أُمَّتِي يُقَاتِلُونَ عَلَى الْحَقِّ ظَاهِرِينَ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ قَالَ فَيَنْزِلُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَيَقُولُ أَمِيرُهُمْ تَعَالَ صَلِّ لَنَا فَيَقُولُ لاَ إِنَّبَعْضَكُمْ عَلَى بَعْضٍ أُمَرَاءُ تَكْرِمَةَ اللَّهِ هَذِهِ الأُمَّة} (رواه مسلم عن جابر بن  عبدالله)‌.
پێش ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی سیفاتی ئه‌وانه‌ی که‌ خۆشه‌ویتی خوای گه‌وره‌ (علیه‌ صلاة والسلام) باسی کردووه‌، ئه‌مه‌وێت شتێك ڕوون که‌مه‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: که‌ سه‌رکه‌وتنی خوای گه‌وره‌ شێوه‌ی هه‌یه‌، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ له‌وه‌دانییه‌ که‌ به‌س بڵێین سه‌رکه‌وین به‌سه‌ر کافرانداو ته‌واویان بکه‌ین. نه‌خێر به‌ڵکو سه‌رکه‌وتن له‌وه‌دایه‌ که‌ ئینسانی مسوڵمان هه‌وڵ بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ بدات، بۆ گه‌یشتن به‌ به‌هه‌شته‌که‌ی ئه‌م جۆره‌ سه‌رکه‌وتنه‌ به‌رزترین و باشترین جۆری سه‌رکه‌وتنه‌.
ئه‌گه‌ر بێت و ده‌وڵه‌ت یاخود سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کافراندا نه‌یه‌ته‌ دی له‌ ژیانی خۆماندا نابێت ساردببینه‌وه‌و پاشه‌کشێ بکه‌ین، چونکه‌ سه‌رکه‌وتنی مرۆڤی ئیماندار ئه‌وه‌یه‌ له‌م دونیایه‌دا بگاته‌ پله‌ی (شه‌هاده‌ت) له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌شربکرێت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاکان، وه‌ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ باشترین هاوڕێن.
سه‌رکه‌وتنی باوه‌ڕو ئیمان عه‌قیده‌ ئه‌وه‌یه‌ پابه‌ندی ئه‌کات و خۆڕاگری ئه‌کات له‌سه‌ر ئیمانه‌که‌ی به‌به‌خشینی لاشه‌ی خۆی بۆ پاراستنی دینه‌که‌ی، پێی ئاسایی بێت و ڕۆحیان له‌ لاشه‌یان بێته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام ئیمان له‌ دڵیان نه‌یه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.
ئا ئه‌وه‌یه‌ سه‌رکه‌وتنی عه‌قیده‌ وه‌ سه‌رکه‌وتنی ئیمان.
ئائه‌وه‌ته‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (ابراهیم) علیه‌ صلاة والسلام، هه‌ڵده‌درێته‌ ناو ئاگره‌وه‌ که‌چی په‌شیمان نابێته‌وه‌ له‌سه‌ر عه‌قیده‌که‌ی وه‌ ناچێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی بانگی بۆ ده‌که‌ن، ئایا ئه‌وه‌ سه‌رکه‌وتنه‌ یاخود سه‌رکه‌وتن نییه‌؟!
هیچ گومانی تێدانییه‌ ئه‌وه‌ی (ابراهیم) -عیله‌ صلاة والسلام- له‌ لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌، له‌کاتێكدا هه‌ڵده‌درێته‌ ناو ئاگر، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیاندایه‌ ناو ئاگرکه‌وه‌ دۆڕان، وه‌ (ابراهیم)-علیه‌ صلاة والسلام- سه‌رکه‌ت به‌سه‌ریاندا وه‌ خوای گه‌وره‌ ڕزگاری کرد له‌ ئاگره‌که‌و ده‌ری هێنا.
پاشان چیرۆکی منداڵه‌که‌ی (اصحاب الأخدود) کاتێك پاشا زۆر بێزاربوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه بکوژێت، منداڵه‌که‌ ووتی: ناتوانیت من بکوژیت هه‌تاوه‌کو هه‌ندێ شتت پێ ده‌ڵێم یاخود فه‌رمانت پێده‌که‌م، ته‌ماشای عزه‌تی خوای گه‌وره‌که‌ ئه‌و منداڵه‌ به‌ مه‌لیك ئه‌ڵێت: ئه‌مرت پێده‌که‌م! پاشان پاشا ووتی چییه‌؟ منداڵه‌که‌ ووتی؛ هه‌موو خه‌ڵكی کۆ که‌ره‌وه‌ له‌ یه‌ك جێگه‌ پاشان من ببه‌سته‌ دارێکه‌وه‌ پاشان تیرێك ده‌ربنه‌وه‌ بیخه‌ ناو که‌وانه‌که‌و پاشان بڵێ؛ به‌ناوی خوای ئه‌و منداڵه!‌ پاشان بیهاوێژه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت کرد ئه‌وه‌ منت کوشتووه‌، پاشا کافره‌که‌ هه‌موو خه‌ڵکی کۆ کرده‌وه‌و مندڵه‌که‌ی به‌سته‌وه‌و تیرێك خسته‌ ناو که‌وان پاشان ووتی؛ به‌ناوی خوای ئه‌و منداڵه‌! پاشان هاوێشتی دای له‌ منداڵه‌که‌و ئه‌و منداڵه‌ مرد! پاشان خه‌ڵکه‌که‌ ووتیان باوه‌ڕمان هێنا به‌خوای ئه‌و منداڵه‌! باوه‌ڕمان هێنا به‌خوای ئه‌و منداڵه‌! پاشان مه‌لیکه‌که‌ ووتی؛ ئا ئه‌وه‌ بوو من لێی ئه‌ترسام ئاوه‌یا خوا تۆی برده‌وه‌و خه‌ڵکیش باوه‌ڕیان هێنا!!
ته‌ماشاکه‌ن چۆن ئه‌و منداڵه‌ خۆی کرده‌ قوربانی به‌کۆتایی ژیانی له‌ پێناو دین و عه‌قیده‌که‌ی، بۆیه‌ زۆر زۆر پێویسته‌ هاوه‌ڵانی ئه‌م عه‌قیده‌یه‌ ڕه‌زیلی نه‌که‌ن به‌ هه‌رشتێ بێت له‌ پێناو سه‌رخستنی دینه‌که‌یان وه‌ ‌بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌که‌یان وه‌ ئه‌گه‌ریش ژیانیان له‌ پێناویدا دانا، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌و منداڵه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌ بۆ ڕه‌حمه‌تی و به‌هه‌شتی! وه‌ خه‌ڵکیش باوه‌ڕیان هێنا! پاشان ئه‌و پاشا کافره‌ چاڵی بۆ هه‌ڵکه‌ندن و ئاگری خسته‌ ناو چاڵه‌که‌ پاشان به‌ خه‌ڵکه‌که‌ی ووتی؛ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر دینه‌که‌ی من ئه‌وه‌ ئه‌یسوتێنم! خه‌ڵكی زۆر سوتاند!
پاشان ژنێك هات له‌گه‌ڵ کوڕه‌ بچوکه‌که‌ی ئافره‌ته‌که‌ نه‌ی ئه‌ویست بچێته‌ ناو ئاگره‌که‌ بۆیه‌ كوڕکه‌ی هاواری کرد دایه‌ گیان سه‌بر بگره‌ به‌خوا تۆ له‌سه‌ر حه‌قی! پاشان ئه‌وانیشی سوتاند! ئه‌م ڕووداوه‌ خوای گه‌وره‌ بۆمان باسه‌کات له‌ قورئانی پیرۆز هه‌تا ڕۆژی دوایی، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دابمه‌زرێین له‌سه‌ر ئه‌م دین و عه‌قیده‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خۆمان جێگیر بکه‌ین.
خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی (البروج) ئه‌فه‌رموێت:{ قُتِلَ أَصۡحَـٰبُ ٱلۡأُخۡدُودِ (٤) ٱلنَّارِ ذَاتِ ٱلۡوَقُودِ (٥) إِذۡ هُمۡ عَلَيۡہَا قُعُودٌ۬ (٦) وَهُمۡ عَلَىٰ مَا يَفۡعَلُونَ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ شُہُودٌ۬ (٧) وَمَا نَقَمُواْ مِنۡہُمۡ إِلَّآ أَن يُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَمِيدِ (٨) ٱلَّذِى لَهُ ۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَـٰوَٲتِ وَٱلۡأَرۡضِ‌ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىۡءٍ۬ شَہِيدٌ (٩) إِنَّ ٱلَّذِينَ فَتَنُواْ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَـٰتِ ثُمَّ لَمۡ يَتُوبُواْ فَلَهُمۡ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمۡ عَذَابُ ٱلۡحَرِيقِ (١٠) إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَهُمۡ جَنَّـٰتٌ۬ تَجۡرِى مِن تَحۡتِہَا ٱلۡأَنۡہَـٰرُ‌ۚ ذَٲلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡكَبِيرُ (١١)}.
(اصحاب الأخدود) خوای گه‌وره‌ سه‌ری خستن وه‌ پابه‌ندی کردن له‌سه‌ر حه‌ق و ئیمان، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان مردن وه‌ زاڵنه‌بوون به‌سه‌ر دووژمنه‌که‌یاندا، ئائه‌وه‌یه‌ سه‌رکه‌وتن هه‌روه‌کو چۆن خوای گه‌وره‌ وه‌عدی داوه‌و له‌ سوره‌تی (غافر) ئه‌فه‌رموێت:{ إِنَّا لَنَنصُرُ رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ فِى ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَيَوۡمَ يَقُومُ ٱلۡأَشۡهَـٰدُ}.
وه‌ له‌ سوره‌تی (الحج) ئه‌فه‌رموێت:{ أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَـٰتَلُونَ بِأَنَّهُمۡ ظُلِمُواْ‌ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ نَصۡرِهِمۡ لَقَدِيرٌ (٣٩) ٱلَّذِينَ أُخۡرِجُواْ مِن دِيَـٰرِهِم بِغَيۡرِ حَقٍّ إِلَّآ أَن يَقُولُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ‌ۗ وَلَوۡلَا دَفۡعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعۡضَہُم بِبَعۡضٍ۬ لَّهُدِّمَتۡ صَوَٲمِعُ وَبِيَعٌ۬ وَصَلَوَٲتٌ۬ وَمَسَـٰجِدُ يُذۡڪَرُ فِيہَا ٱسۡمُ ٱللَّهِ ڪَثِيرً۬ا‌ۗ وَلَيَنصُرَنَّ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُ ۥۤ‌ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِىٌّ عَزِيزٌ (٤٠)}.
وه‌ هه‌روه‌ها له‌ سوره‌تی (محمد) ئه‌فه‌رموێت:{ يَـٰٓأَيُّہَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تَنصُرُواْ ٱللَّهَ يَنصُرۡكُمۡ وَيُثَبِّتۡ أَقۡدَامَكُمۡ (٧)}.
ئه‌وه‌ته‌ (بیلال حبشی) –رضی الله‌ عنه‌- سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر (أمیة‌)دا له‌ (مه‌ککه‌) له‌ کاتێكدا به‌و شێوه‌یه‌ ئازاری ئه‌دا وه‌ هه‌روه‌ها (خه‌باب بن الأرت و، مصعب بن عمیر) وه‌ پێش ئه‌وانیش خانه‌واده‌ی (یاسر) –رضی الله‌ عنهم اجمعین- که‌ کوشتیانن، به‌ڵام سه‌رکه‌وتن وه‌زاڵیش نه‌بوون به‌سه‌ر کافراندا له‌م دونیا وه‌ك هاوه‌ڵانی تر که‌ به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا سه‌رکه‌وتن به‌ڵام به‌ له‌ناو چونیان خۆی سه‌رکه‌وتنه‌ چونکه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌ به‌ شه‌هیدی.
وه‌ له‌ شێوه‌یکی تری سه‌رکه‌وتن ئه‌وه‌یه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ کافرو دوژمنان له‌ ناوده‌بات وه‌ پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران نه‌جات ده‌دات هه‌روکو (نوح) –علیه‌ صلاة والسلام- هاوه‌ڵه‌کانی چۆن نه‌جات دا، خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی القمر) ئه‌فه‌رموێت:{ كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٍ۬ فَكَذَّبُواْ عَبۡدَنَا وَقَالُواْ مَجۡنُونٌ۬ وَٱزۡدُجِرَ (٩) فَدَعَا رَبَّهُ ۥۤ أَنِّى مَغۡلُوبٌ۬ فَٱنتَصِرۡ (١٠) فَفَتَحۡنَآ أَبۡوَٲبَ ٱلسَّمَآءِ بِمَآءٍ۬ مُّنۡہَمِرٍ۬ (١١) وَفَجَّرۡنَا ٱلۡأَرۡضَ عُيُونً۬ا فَٱلۡتَقَى ٱلۡمَآءُ عَلَىٰٓ أَمۡرٍ۬ قَدۡ قُدِرَ (١٢) وَحَمَلۡنَـٰهُ عَلَىٰ ذَاتِ أَلۡوَٲحٍ۬ وَدُسُرٍ۬ (١٣) تَجۡرِى بِأَعۡيُنِنَا جَزَآءً۬ لِّمَن كَانَ كُفِرَ (١٤)}.
وه‌ هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره‌ (هود) –علیه‌ صلاة والسلام-ی سه‌رخست وه‌ (صالح و لوط و شعیب) –علیهم صلاة والسلام- وه‌ کافران و درۆزنانی له‌ ناوبرد وه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌و ئیماندارانی نه‌جات داو سه‌ری خستن.
وه‌ شێوه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر که‌وتن خوای گه‌وره‌ به‌نده‌ باوه‌ڕداره‌کانی خۆی ئه‌پارێزێت له‌ فێڵوته‌ڵه‌که‌ی کافران هه‌روه‌ك له‌ سوره‌تی (النساء) ئه‌فه‌رموێت:{ ٱلَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمۡ فَإِن كَانَ لَكُمۡ فَتۡحٌ۬ مِّنَ ٱللَّهِ قَالُوٓاْ أَلَمۡ نَكُن مَّعَكُمۡ وَإِن كَانَ لِلۡكَـٰفِرِينَ نَصِيبٌ۬ قَالُوٓاْ أَلَمۡ نَسۡتَحۡوِذۡ عَلَيۡكُمۡ وَنَمۡنَعۡكُم مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ‌ۚ فَٱللَّهُ يَحۡكُمُ بَيۡنَڪُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَـٰمَةِ‌ۗ وَلَن يَجۡعَلَ ٱللَّهُ لِلۡكَـٰفِرِينَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ سَبِيلاً (١٤١)}.
وه‌ له‌ شوێنێكی تردا بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی –علیه‌ صلاة والسلام- که‌ ئه‌فه‌رموێت له‌ سوره‌تی (المائده‌):{ يَـٰٓأَيُّہَا ٱلرَّسُولُ بَلِّغۡ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ‌ۖ وَإِن لَّمۡ تَفۡعَلۡ فَمَا بَلَّغۡتَ رِسَالَتَهُ ۥ‌ۚ وَٱللَّهُ يَعۡصِمُكَ مِنَ ٱلنَّاسِ‌ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَہۡدِى ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَـٰفِرِينَ (٦٧)}.
وه‌ هه‌روه‌ها له‌ ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ردا- صلی الله‌ علیه‌ وسلم- هاتووه‌ که‌ چۆن خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری پاراستووه‌ له‌و که‌سانه‌ی که‌ شمشێریان به‌ڕویدا به‌رزژردبووه‌و ووتویانه‌ کێ ئه‌ت پارێزێت له‌من؟ ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: (الله‌) پاشان کابرا ترساوه‌و شمشێره‌که‌ی له‌ ده‌ست که‌وتوووته‌ خواره‌وه‌.
وه‌ هه‌روه‌ها چیرۆکی گۆشته‌ زه‌هراویه‌که‌ که‌ چۆن خوای گه‌وره‌ به‌ وه‌حی هه‌وڵی پێداو ئاگاداری کرده‌وه‌.
وه‌ شێوه‌یه‌كی تری سه‌رکه‌وتن ئه‌وه‌یه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی داوه‌ به‌ به‌نده‌کانی به‌سه‌رکه‌وتنی حوجه‌و ڕونکردنه‌وه‌ هه‌روه‌كو له‌ سوره‌تی (الأنعام) ئه‌فه‌رموێت:{ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَمۡ يَلۡبِسُوٓاْ إِيمَـٰنَهُم بِظُلۡمٍ أُوْلَـٰٓٮِٕكَ لَهُمُ ٱلۡأَمۡنُ وَهُم مُّهۡتَدُونَ (٨٢) وَتِلۡكَ حُجَّتُنَآ ءَاتَيۡنَـٰهَآ إِبۡرَٲهِيمَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ‌ۚ نَرۡفَعُ دَرَجَـٰتٍ۬ مَّن نَّشَآءُ‌ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ۬ (٨٣)}.
جا بۆیه‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای حه‌ق سه‌رکه‌تنه‌ هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا –صلی الله‌ علیه‌ وسلم- ئه‌فه‌رموێت:{ لا تزال طائفة من أمتي ظاهرين على الحق لا يضرهم من خذلهم حتى يأتي أمر الله وهم كذلك} (رواه مسلم في صحیحه‌ عن ثوبان).
ئه‌مه‌ که‌مترینیانه‌ هه‌تاوه‌کو ده‌گاته‌وه‌ خیلافه‌ت –إن شاء الله‌-.

ئاماده‌کردنی
محمد کوردی

0 تێبینیه‌کان:

إرسال تعليق

 

هه‌ڵبژارده‌ی بابه‌ته‌کان

ئه‌ب بابه‌ته‌ بنێره‌ بۆ

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More