سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له‌نزیك شێخه‌وه ئاشكرای كرد كه‌وا شێخ ئه‌بووئیسحاقی حوێنی باری ته‌ندروستیی به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چێت. هه‌روه‌ها ئه‌و دكتۆرانه‌ی كه چاوه‌دێری ته‌ندروستیی شێخ ده‌كه‌ن چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر قاچی چه‌پیان بڕیوەتەوە.
شایه‌نی باسه، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی كه شێخی لێخهوێنراوه، پڕه له خه‌ڵك و خۆشه‌ویستانی ئه‌و! ئه‌مه‌ش وای كردووه له دكتۆره‌كان كه به خه‌ڵكه‌كه ڕابگه‌یه‌نن كه‌وا ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی بەجێ هێشتووه، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه دەوروبهری نه‌خۆشخانه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
له‌لایه‌ن شێخ موحه‌ممه‌د حهسسانیشهوه شێخی حوێنی وه‌سێتی ناردووه بۆ موسڵمانان و پێیڕاگه‌یاندووه كه سڵاوی ئه‌و به موسڵمانان بگه‌یه‌نێت و وتویه‌تی له منه‌وه سڵاو به ئه‌هلی ئیمان بگه‌یه‌نه و پێیانبڵێ كه من ئه‌وانم خۆش ده‌وێت و دوعای خێریان بۆ ده‌كات و داوا له هه‌مووان ده‌كات كه لێیببوورن ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان دڵی كه‌سێكی ڕه‌نجاندبێت یان هه‌ر قسه‌یه‌كی به كه‌سێك وتبێت، چون ئه‌و مه‌به‌ستی ته‌نها خێر بووه و دا‌واشیان لێده‌كات كه دوعای خێری بۆ بكه‌ن.
شێخ موحه‌ممه‌د حه‌سسان ڕایگه‌یاند كه ئه‌و سه‌ردانی شێخ ئه‌بووئیسحاقی كردووه له نه‌خۆشخانه و شێخ ئهبووئیسحاق داوای له شێخ حه‌سسان كردووه كه خوای به‌بیر بهێنێته‌وه؛ هه‌نده‌ی ئه‌مه دووپات كردۆته‌وه تاكوو گریاوه و دكتۆره‌كانیش له‌گه‌ڵی ده‌ستیان كردووه به گریان. شێخ حه‌سسان ده‌ڵێت: "من له‌به‌ر ئه‌ده‌ب و شه‌رمم له ئاست شێخ حوێنیدا بێده‌نگ بوومه!!!"
هه‌روه‌ها شێخ حه‌سسان ڕایگه‌یاند كه ئه‌و سه‌رمی خسته سه‌ر سینگی خۆی و گریاوه، تا دڵی منیشی به‌جۆش هێناوه و ده‌ستم كردووه به گریان؛ به جۆرێك گریام كه چه‌ندین ساڵه به‌و چه‌شنه نه‌گریاوم. هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: من خوام خۆش ده‌وێت، پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یم خۆش ده‌وێت و یا شێخ، من حه‌ز ده‌كه‌م بگه‌مه‌وه به‌رده‌ستی خوا ته‌نها له‌به‌رئه‌وه ئه‌وم خۆش ده‌وێت، پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یم خۆش ده‌وێت! شێخ حهسسانیش پێیگوتووه: خێر بڵێ ئه‌ی شێخ! حوێنییش وتوویه‌تی: "من باشم، یا شێخ حه‌سسان."
سه‌رچاوه : ده‌نگی ئیسلام
0 تێبینیه‌کان:
إرسال تعليق